بە دیمەن

لە پاریس نەورۆزی 'ئازادی ڕێبەرێتی، کۆمەڵگەی دیموکراتیک' پیرۆز کرا

زوبەیر ئایدار لە ئاهەنگی پاریس قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا دەوڵەت بۆ وەڵامی نزیکایەتی دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی هیچ هەنگاوێکی نەناوە و وگوتی: "ئەگەر ئەوان هەنگاو نەنێن، تێکۆشانمان بە هێزتر دەکەین".

لە گەڕەکی ڤیلیریس لا بێلی سەربە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، لە لایەن جەدەکە-فە و تەژەکە-فەوە نەورۆزی 'ڕێبەرێتی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراتیک' پیرۆز کرا. ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی شۆڕشی کوردستان دەستی پێکرد.

دەستپێکی قسەکانی ئاهەنگە لە لایەن هاوسەرۆکانی جەدەکە-فە خانی ئاکدۆغان و شاهین پۆڵاتەوە دەستی پێکرد. هاوسەرۆکان ئاماژەیان بەوەدا نەورۆز جەژنی ئازاد و ژیانەوەیە و بەتایبەت لە ڕێبەر ئاپۆ جەژنی نەورۆز لە هەموو گەلانی کوردستان پیرۆز دەکەن.

لە سەرۆکایەتی شارەوانی ڤیلیریس لا بێل، دیژدا تاختاخ بەشداری ئاهەنگەکە بوو، ئاماژەی بەوەدا شانازی دەکەن بەشداری جەژنی ئازادی و ژیانەوەی کوردان پێشوازی لێ دەکەن و سڵاوی لە ئاهەنگەکانی ئازادی گەلی کورد کرد کە بە هەزاران ساڵە بەردەوامە.

لە سەرۆکایەتی شارەوانی ساینت دەنیز سۆنیا ئاماژەی بەوەدا نەورۆز جەژنی ئازادیخوازانە و ئاماژەی بەوەدا بەهۆی بەشداربوونی جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد دڵخۆشن.

لە پارتی سۆسیالیستی پەرلەمانتاری ڕۆمانی ئەسکەناز ئاماژەی بەوەکرد تاوەکو تێکۆشانی ئازادی گەلی دەگاتە ئازادی، پشتوانی مەزن دەکەن و جەژنی نەورۆزی پیرۆز کرد.

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار گوتی: "بەتایبەت لە ڕێبەر ئاپۆ، جەژنی نەورۆزی بەرخۆدانی زیندانیان، شەڕڤانی ئازادی، بەرخۆدەرانی ئێستای چیا و هەموو کوردستانیان پیرۆز دەکەم. لە تەواوی ئەوروپا و کوردستان نەورۆز بە تایبەتی پیرۆز کرا. بە میلیۆنان کورد ڕژانە گۆڕەپان و خاوەندارێتیان لە ڕێبەرێتی کرد. ئەم نەورۆز زۆر بە مانایە و بە شێوەیەکی جوان پیرۆز کرا. گەلی کورد ئەوەی نیشاندا بەبێ ڕێبەرێتی هیچ شتێک قبوڵ ناکات. واتای یەکەمی نەورۆز خاوەندارێتی کردنە لە ڕێبەر ئاپۆ و بەرخۆدەران و شۆڕشگێرانە. نەورۆزی ٢٠٢٥ لە نەورۆزەکانی دیکە بە واتاتر بوو. لە ئامەد هەموو کەسێک چاوەڕوانی ئەوە بوو پەیامی ڕێبەرێتی بخوێنرێتەوە، بەڵام دەوڵەتی تورک ڕێگەی نەدا پەیامی ڕێبەرێتی بگاتە ئامەد.

ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی' کرد. ئامانجی سەرەتای ئەم بانگەوزە بونیاتنانی ئاشتییە؛ ئامانجی دووەمی بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە، واتا پرسی کورد لەسەر بنەمای دیموکراسی چارەسەر بکرێت. ڕێبەرێتی بۆ چارەسەری ئەم بانگەوازە دەکات، بەڵام ئەوە ٢٣ ڕۆژ تێپەڕیوە لە بەرانبەرمان هیچ هەنگاوێکیان نەناوە.

دەبێت دەوڵەت لە پەرلەمان کۆمیسیۆنێک بونیاتبنێت، دەبێت لەسەر ئەم بوەستێت. هیچ هەنگاوێک نەنراوە. سەرەڕای ئەوەش شەڕ نەوەستاوە، شەڕ بەردەوامە. لە ڕۆژئاوا، باکوور و باشوور هێشتا شەڕ بەردەوامە. با گەلەکەمان و شەڕڤانمان ئاسودەبن، وەک تەڤگەر و گەلی کورد ئەم دۆخە قبوڵ ناکەین.  بەم شێوەیە هەنگاوێکی یەک لایەنە نانێین. دەبێت دوو لایەنی بێت، ئازادی دوو لایەنە. یان ئاشتی و ئاشتەوای قبوڵ بکەن، یان ئێمەش بە پێی هەڵوێستی ئەوان دۆخەکە لەبەرچاو دەگرین. بە پێی خواستی ئەوان هیچ هەنگاوێک نانێین.

ئەم ڕێکخستە خاوەن ئەزموونێکی ٥٢ ساڵەی تێکۆشانە. لە نەورۆزی ١٩٧٣دا لەگەڵ ڕێبەرێتی و ٥ هەڤاڵی دیکەدا هەنگاو نرا. پاشان تەڤگەر مەزنبوو. ڕێبەرێتی ئێستا بوو بە ڕێبەری هەموو گەلانی بندەست. ٣٢ ساڵە ئەم تەڤگەرە چەندین جار لەگەڵ دەوڵەت ڕێگەی دیالۆگی کردۆتەوە. چەندین چاوپێکەوتن کرا، هەرگیز تەڤگەر فریونەدرا، ئەمجارەش فریونادرێت.

وەک تەڤگەر بۆ تەواوی کوردستان تێدەکۆشن. بە تایبەتی دەوڵەتانی ئەوروپا، وڵاتانی وەک ئەمریکا و چین پشتگیری بانگەوازەکەی ڕێبەرێتییان کرد. پرسی کورد لە ئەوروپا و تەواوی جیهان گەشتە ئاستێکی زۆر بەرز. ئەمە هەنگاوێکی ئەرێنی بوو. لایەنگری دیالۆگین، لایەنگری بونیاتنانی سیستەمێکی دیموکراتیکین. ئەگەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پرسی کورد چارەسەر نەکرێت، هیچ پرسێک چارەسەر ناکرێت. بانگەواز لە جیهان دەکەین؛ دەستی ئازادی و ئاشتی درێژ دەکەین. دەبێت ئەم دەستە بگیرێت. ئەمەشمان لە وان دەوێت".

لە ئاهەنگەکەدا پەرلەمانتاری تەڤگەری فەڕەنسا نەتەوەی کارلۆس بلانگۆ و نوێنەری گروپی دژە-فاشیست حوسێن جەیهان قسەی کرد. لەو پەیامەی کە بەناوی پاژکەوە خوێندرایەوە، جەژنی نەورۆزی گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین پیرۆز کرا و پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی ڕەنجدەر بڵاوکرایەوە.

لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەند هەڵبەست ئاری، مەم و زینی بۆتان، دینۆ و سەرحەدۆ بە میوزیک جۆش و خرۆشی  ئاهەنگەکەیان زیاتر کرد. ئاهەنگەکە بە هەڵپەرین کۆتایی هات.