نەورۆزی ئیستەنبوڵ: ئێستە کاتی هەنگاونانی ئەنقەرەیە
لە ئیستەنبوڵ سەدان کەس لە ئاهەنگی نەورۆز کۆبوونەوە. گوڵتان کشاناک گوتی: "بەڕێز ئۆجالان بۆ هاوپەیمانێتی کورد_تورک بانگەوازێکی گرنگی کرد. ئێستە کاتی ئەوەیە ئەنقەرە هەنگاو بنێت".
لە ئیستەنبوڵ سەدان کەس لە ئاهەنگی نەورۆز کۆبوونەوە. گوڵتان کشاناک گوتی: "بەڕێز ئۆجالان بۆ هاوپەیمانێتی کورد_تورک بانگەوازێکی گرنگی کرد. ئێستە کاتی ئەوەیە ئەنقەرە هەنگاو بنێت".
لە ئیستەنبوڵ سەدان هەزار کەس بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆز لە گۆڕەپانی یەنیکاپی بە پێشەنگایەتی هەدەکە. ئاهەنگەکە بە جۆشەوە بەردەوامە.
گوڵتان کشاناک: ئێوە مێژوو دەنووسنەوە
چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) گوڵتان کشاناک گوتی: "ئێوە ئەمڕۆ مێژوو دەنووسنەوە، کورد لە هەموو لایەک ڕاپەڕیوە و داوای ئازادیی خۆی دەکات".
گوڵتان کشاناک جەختی کردەوە دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت تاوەکو پرۆسەکە سەرکەوتوو بێت، گوتی: "بەڕێز ئۆجالان بانگەوازی کرد بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک. گەنجان ڕێگەی سیاسەتی دیموکراتیک دەکەنەوە. ئێمە ئاشتییەکی شکۆدارمان دەوێت. دەمانەوێت ببینە هاوڵاتی یەکسان. فشار لەسەر زمان و کەلتوور و ناسنامەمان کۆتایی بێت".
هەروەها گوتی: " بەڕێز ئۆجالان بۆ هاوپەیمانێتی کورد_تورک بانگەوازێکی گرنگی کرد. ئێستە کاتی ئەوەیە ئەنقەرە هەنگاو بنێت. دەبێت ئەنقەرە دەنگی گەلان و دەنگی ڕۆژئاوا بپارێزێت. ڕێگە بۆ بەڕێز ئۆجالان بکەنەوە، تا ئایندەیەکی ئازاد و یەکسان بنیات بنێین".
پەرلەمانتاری دەم پارتی کەزبان کۆنوکچو قسەی کرد و ناڕەزایەتی دەبڕی بەرامبەر زیندانیکردنی ئیمام ئۆغلو.
کەنعان ئۆغلو ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر قسەکانی یاڤاش
هاووتەبێژی هەدەکە عەلی کەنعان ئۆغول ناڕەزایەتی بەرامبەر قسەکانی سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە مەنسوڕ یاڤاش گوتی: "دوێنێ لە ساراچانە ئاژاوەگێڕێک دەرکەوت. باشە کاتێک ڕۆڵەکانی کورد بە پانزەرەکان دەشێلران، بۆچی دەنگت نەبوو؟ جوداکاری، ئیشی ئەوانە. ئێمە دژی ئەم کودەتایەین. لە ساراچانە بەشداربووین. ڕێگە بە تۆش نادەین. ئەم نەورۆزە، نەورۆزی خاوەندارییە لە ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک".