نەورۆز لە ئیستەنبوڵ بە شێوەیەکی بە شکۆدار دەستی پێکرد
ئاهەنگی نەورۆز لە ئیستەنبوڵ بە دروشمی 'کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بۆ ئازادی' بە بەشداربوونێکی بە شکۆدار دەستی پێکرد.
ئاهەنگی نەورۆز لە ئیستەنبوڵ بە دروشمی 'کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بۆ ئازادی' بە بەشداربوونێکی بە شکۆدار دەستی پێکرد.
کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) پێشەنگایەتی ئاهەنگی نەورۆزی لە ئیستەنبوڵ کرد.
بۆ ئاهەنگی یەنیکاپی، جەماوەری گەل ماوەیەکی زۆر لە دەروازەکە ڕاگیران و پاش پشکنین چوونە گۆڕەپانەکە.
لە گۆڕەپانەکە ئاڵای دەم پارتی پۆستەری 'نەورۆزی ئازادی' هەڵگیرا و هەڵپەڕکێ کرا.
گۆڕەپانەکە بە ڕەنگی سەوز، سوور و زەرد ڕازێنرایەوە و پانکارتی 'لەگەڵ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکین' شەکێنرایەوە.
لە گۆڕەپانەکە دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی نەورۆز" بەرزکرایەوە.
ئاهەنگەکە بە رێزگرتن دەستی پێکرد.
پاشان کۆمیتەی ئامادەکار و هاوسەرۆکانی دەم پارتی ئیستەنبوڵ سڵاویان لە گەل کرد.
هاوسەرۆکی دەم پارتی ئیستەنبوڵ عاریفە چنار گوتی: "بۆ بونیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک تیدەکۆشین. نەورۆز لە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان پیرۆز دەکەین کە بانگەوازی سەدەی کرد. بۆ ئاشتی گەلانی تورکیا پێکەوە تێدەکۆشین".
لە ئاهەنگەکەدا ڕاگەیاندراوی هیزەکانی ڕەنج، ئاشتی و دیموکراسی ئیستەنبوڵ خوێندرایەوە.