بە دیمەن

لە قامیشلۆ کۆنفرانسی یەکەمی ژنانی کورد دەستی پێکرد

لە شاری قامیشلۆ کۆنفرانسی یەکەمینی ژنانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بە دروشمی "بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد یەکێتی نەتەوەیی کورد مسۆگەر دەبێت" دەستی پێکرد.

کۆنفرانسی یەکەمینی ژنانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان بە دروشمی "بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد یەکێتی نەتەوەی کورد مسۆگەر دەبێت" لە هۆڵی باخچەی ئازادی لە شاری قامیشلۆ دەستی پێکرد.

کۆنفراسنەکە بە بەشداربوونی ٣٠٠ پارتی سیاسی، دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک ئەڤین سوەید، ژنانی سەربەخۆ، نوسەر، سیاسەتمەدار و هونەرمەندان، لە هەمانکاتدا فەرمانداری یەکینەکانی پارانی ژن (یەپەژە) ئامادەبوون، هەروەها لە دیمەشق و حەلەبیش ژنان بەشدار بوون.

دیوانی کۆنفراسنی لە کۆمیتەی ئامادەکار؛ وتەبێژی کۆنگرەی ستار ریهان لۆقۆ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) پەروین یوسف، ئەندامی ئەنجوومەنی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ستێرە قاسم، چالاکوانی یاسایی سیهام ئەمۆکا و نارین مەتین پێکهات.

کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد. پاشان ئەو راپۆرتەی کە لایەن کۆمیتەی ئامادەکارەوە سەبارەت بە دۆخی سیاسی و دۆخی هەرێمەکە ئامادەکرابوو خوێندرایەوە. ڕاپۆرتەکە لە لایەن ریهام تەمۆەوە خوێندرایەوە ئەمانە گوترا:

گەلی کورد چووتە قۆناغێکەوە کە چارەنووسی خۆی دیاری دەکات. لە ناو قەیران و ئەو ئاڵۆزییانەی لە ڕۆهەڵاتی ناوین ڕوودەدات، وەک گەلی کورد و کوردستانیان هەم وەک جوگرافیای سیاسی بەشێکی گرنگی ئەم پڕۆسەین. هۆکاری ڕووخانی ڕژێمی بەعس ناوەند پەرەستیبوو، لە چارەسەرکردنی پرسی کورد و بونیاتنانی سیستەمێکی دیموکراتیک خۆی دوور دەگرت. ئەگەر بۆ سووریایەکی دیموکراتیک هەنگاوی بنایە ئەمڕۆ ئەم تابلۆی ڕووخانە دەرنەدەکەوت. هەتەشە خۆی وەک ئیدارەی شەرعی ڕاگەیاند، بەڵام ناڕەزایەتی یەکەمین لە لایەن گەلی دیمەشقەوە لە دژی ئەم یاسانە دەرکەوت. کورد بە بەهێزکردنی هێزی جەورهەریان لە دژی ئەم هێرشانە وەستانەوە، بەڵام بۆ ئەوەی بە تەواوی ئەم هێرشانە کۆتایی بێت، پێویستە گەلی کورد هێزی پاراستنی خۆی بە هێزتر بکات و ڕێکخراوەبوونی خۆی فراوانتر بکات.

لە نێو ئەم گۆڕانکاری و پێشکەوتنە سیاسییە سەربازییە خێرا سەربازییانەدا کە دروست دەبێت، کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد گرنگییەکی مێژوویی هەیە. هەستیاری ژنانی کورد بۆ پڕۆسەکە، بۆ چارەسەری دیموکراتیکی لە سووریادا پێویستیەکی هەمیشەییە. بۆ ئەوەی مافی خۆیان وەک ژنان مسۆگەر بکەن، لە هەمانکاتدا بۆ دۆزی خۆیان هەر دایکێک هەر ژنێک دەیەوێت بگەڕێتەوە زێدی خۆی ڕۆڵیکی گرنگی هەیە. دیسان بۆ ئەوەی ژنانی کورد بتوانن لە داهاتووی سوووریادا خاوەن دەنگ و ڕەنگ بن، بوونی لەبەر چاوبگیرێت، لە چارەسەرکردندا ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت، لەو کۆمیتانەی بونیاتدەنرێت پێویستە مسۆگەر جێی خۆی بگرێت.

لە هەمانکاتدا لە ڕۆژئاوای کوردستان دەتوانێت بە یەکێتی کورد پێشەنگایەتی کۆنگرەیەکی نەتەوەی کوردستان بکات. لەسەر بنەمای هێزی هەموو ئەو ژنانەی بەشداری ئەم کۆنفرانسە دەبن، بە پێشنیارەکانیان، بکەونە خزمەتی یەکێتی نەتەوەی و مسۆگەکردنی مافەکانی ژنانی کورد لە چەسپاندنی کۆمەلگەی کوردیدا، لە چارەسەری سوریادا مێژووییە".

کۆنفراسنەکە بە هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی بەردەوامە.

بە پێی کۆمیتەی ئامادەکار بەرنامەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە پرنسپیە گشتییەکانی کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد لەخۆدەگرێت؛ یەکێتی، شوناس، کەلتوری ژنانی کورد، نەتەوەی دیموکراتیک، پەروەردە و زانستی ژنۆلۆژی، هاوژیانی ژیانی ئازاد، تێکۆشان لە دژی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان، پاراستن و بەرگریکردن لە دەستکەوتەکانی شۆڕش، دۆخی ژنان لە سوریا لە دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد و لە دەستووری نوێی سوریادا چۆن دەبێت، هەڵدەسەنگێندرێت.

لە کۆتاییدا ئەنجامی کۆنفرانسەکە ئاشکرا دەکرێت.