هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵ داوای ئازادکردنی نێرگز موحەمەدییان کرد
٨٥ کەسایەتی کە هەڵگری خەڵاتی نۆبڵن دوایانکرد نێرگز موحەمەدی و هەموو گیراوانی سیاسی بەبێ مەرج بەربدرێن.
٨٥ کەسایەتی کە هەڵگری خەڵاتی نۆبڵن دوایانکرد نێرگز موحەمەدی و هەموو گیراوانی سیاسی بەبێ مەرج بەربدرێن.
٨٥ کەسایەتی و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ کە خەڵاتی نۆبڵییان وەرگرتووە، بۆ ئازادکردنی نیرگز موحەمەدی و گیراوانی دیکەی سیاسی بەیاننامەیەکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "داوا دەکەین کە ئازادکردنی نێرگز موحەمەدی بە هەمیشەیی بکرێت، داوای دادپەروەری بۆ نێرگز و هەموو ئەوانە دەکەین کە بە ئازایەتی و هیوا و ئیرادەیەکی نەبەزێنراوەوە دژی ستەم وەستاونەتەوە، خۆڕاگری نێرگز بیرهێنانەوەی ئەو ڕاستییەیە کە گەڕان بەدوای دادپەروەری و ئازادیی هیچ سنوورێک ناناسێت.
لەگەڵ نێرگز موحەمەدی و هەموو ئەوانە دەوەستین کە بە ناڕەوا زیندانی کراون بەهۆی ئەوەی داوای دادپەروەری دەکەن، هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستیان هەبێت و هاواری درووشمی “ژن ژیان ئازادی” لە ئێران بەهێزتر بکەن."
هەر لە بەیاننامەکەدا باس لەوەشکراوە: "پەتەکان بە دەستی بەهێزی هەر یەکێک لە ئێمە دەپچڕێندرێن، هیوادارین ڕۆژی لەسێدارەدان تەنها وەبیرهێنانەوەی ستەم و وانەیەک بێت بۆ مرۆڤایەتی و ئازادیی و یەکسانیمان."
هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی؛
Oscar Arias Sanchez (1987)
Jody Williams (ABD, 1997)
Şirin Ebadi (Îran, 2003)
Leymah Gbowee (Liberya, 2011)
Tawakkol Karman (Yemen, 2011)
Kailash Satyarthi (2014)
Malala Yousafzai (2014)
Dmitry Muratov (Rusya, 2021)
Oleksandra Matviichuk, Seroka Navenda Azadiyan a Sivîl (Ukrayna, 2022)
هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵی کیمیا؛
Thomas R. Cech (1989)
Martin Chalfie (2008)
Aaron Ciechanover (2004)
Johann Deisenhofer (1988)
Gerhard Ertl (2007)
Alan Heeger (2000)
Richard Henderson (2017)
Brian K. Kobilka (2012)
Roger D. Kornberg (2006)
Jean-Marie Lehn (1987)
Michael Levitt (2013)
Paul L. Modrich (2015)
Richard R. Schrock (2005)
Hideki Shirakawa (2000)
Sir John E. Walker (1997)
Arieh Warshel (2013)
Sir Gregory P. Winter (2018)
هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵی ئابووری؛
Daron Acemoglu (2024)
Claudia Goldin (2023)
Sir Oliver Hart (2016)
Guido W. Imbens (2021)
Simon Johnson (2024)
Finn E. Kydland (2004)
Edmund S. Phelps (2006)
هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵی وێژە و ئەدەبی؛
J. M. Coetzee (2003)
Elfriede Jelinek (2004)
Herta Müller (2009)
Orhan Pamuk (2006)
هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵی بواری پزیشکی؛
Harvey J. Alter (2020)
Victor Ambros (2024)
David Baltimore (1975)
Elizabeth H. Blackburn (2009)
Peter C. Doherty (1996)
Andrew Z. Fire (2006)
Carol W. Greider (2009)
Leland H. Hartwell (2001)
Jules A. Hoffmann (2011)
H. Robert Horvitz (2002)
Sir Michael Houghton (2020)
Tim Hunt (2001)
Barry J. Marshall (2005)
Craig C. Mello (2006)
Edvard Moser (2014)
May-Britt Moser (2014)
Sir Paul M. Nurse (2001)
Ardem Patapoutian (2021)
Stanley B. Prusiner (1997)
Sir Richard J. Roberts (1993)
Gregg L. Semenza (2019)
Jack W. Szostak (2009)
Drew Weissman (2023)
هەڵگرانی خەڵاتی نۆبڵی فیزیا؛
Alain Aspect (2022)
Barry Clark Barish (2017)
J. Georg Bednorz (1987)
Andre Geim (2010)
Sheldon Glashow (1979)
Geoffrey E. Hinton (2024)
Gerardus ‘t Hooft (1999)
John J. Hopfield (2024)
Takaaki Kajita (2015)
Wolfgang Ketterle (2001)
Ferenc Krausz (2023)
Anne L’Huillier (2023)
John C. Mather (2006)
Michel Mayor (2019)
Gerard Mourou (2018)
Konstantin Novoselov (2010)
Giorgio Parisi (2021)
Roger Penrose (2020)
William D. Phillips (1997)
H. David Politzer (2004)
Donna Strickland (2018)
Kip Stephen Thorne (2017)
Robert Woodrow Wilson (1978)
David J. Wineland (2012)
Anton Zeilinger (2022)
دەزگاکان؛
Nobel Women’s Initiative
PEN America
Narges Foundation.
نێرگز موحەمەدی چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە، تەمەنی ٥٢ ساڵە و لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠ ساڵی تەمەنی لە زیندان بەسەربردووە، لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ـەوە لە زیندانیی ئەویندایە و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا بە تۆمەتی “پروپاگەندە دژی دەوڵەت” بە ساڵێکی دیكەی زیندانییکردن سزا درایەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی ڕابردوودا نەشتەرگەری لابردنی گرێیەکی ئێسک لە بەشی سەرەوەی قاچ و بەستنەوەی ئێسک بۆ نێرگز محەمەدی ئەنجامدرا و بۆ ماوەی سێ هەفتە بە مەرج ئازاد کرا.