ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی سەردانی ژنانی پارتی سەعادەتیان کرد

لە چوارچێوەی ڕیزە سەردانییەکانییاندا ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی، کە دوابەدوای بانگەوازییەکی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ سەردانی لقی ژنانی پارتی سەعادەتییان کرد.

ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی لە درێژەی سەردانییەکانییدا ئەمڕۆ سەردانی لقی ژنانی پارتی سەعادەتی کرد، دوابەدوای سەردانییەکە وتەبێژی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو لێدوانێکی کورتی دا و ڕایگەیاند شاندی لقی ژنانی پارتی سەعادەت ئاماژەییان بەوەداوە کە کۆمەڵایەتیبوون لەم قۆناغەدا گرنگی تایبەتی خۆیی هەیە.

خالیدە ئاماژەی بەوەشدا ئەندامانی ژنی پارتی سەعادەت جەختیان لەوەکردووەتەوە پشتگیری دەدەنە پرۆسەکە و سەردانی و هەوڵەکان بە گرنگ دەبینین.