بە دیمەن

لە بیۆغلو نەورۆز پیرۆزکرا

پێش ئاهەنگە مەزنەکەی نەورۆز لە ٢٣ ی ئادار لە ئیستەنبوڵ، ئاهەنگەکانی نەورۆز لە ناوچەکان بەردەوامە. دەم پارتی لە گەڕەکی حاجی ئەحمەدی بیۆغلو ئاگری نەورۆزی کردەوە.

پێش ئاهەنگە مەزنەکەی نەورۆز لە ٢٣ ی ئادار لە ئیستەنبوڵ، ئاهەنگەکانی نەورۆز لە ناوچەکان بەردەوامە. دەم پارتی لە گەڕەکی حاجی ئەحمەدی بیۆغلو ئاگری نەورۆزی کردەوە. پەرلەمانتاری دەم پارتی جەنگیز چیچەک و ژمارەیەک لە هاوڵاتیان بەشداربوون. ژنان و گەنجان بە جۆشەوە لەدەوری ئاگرەکە هەڵپەڕین.

پەرلەمانتاری دەم پارتی جەنگیز چیچەک ڕایگەیاند ئەم نەورۆزە دەبێتە نەورۆزی ئازادی گەلان، پاش تێکۆشانەی ٥٠ ساڵەی گەلی کورد، کەس ناتوانێت نکۆڵی لە زمان و ناسنامەیان بکات.

ئاهەنگەکە بە گرێدانی هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو.