بە دیمەن

شەهیدانی هەڵەبجە لە بەرلین یادکرانەوە

لە بەرلی بەبۆنەی ٣٧ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی هەڵەبجە مەراسیمێک ڕێکخرا.

لە ١٦ ی ئاداری ١٩٨٨ ڕژێمی بەعسی عێراق بە چەکی کیمیایی هەڵەبجەی بۆردوومان کرد، زیاتر لە ٥ هەزار کەس لەنێویاندا ژن و منداڵ و پیر و گەنج شەهیدبوون. بەبۆنەی ٣٧ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەوە، لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا مەراسیمێکی یادکردنەوە ڕێکخرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە و دووپاتکرایەوە دەبێت کۆمەڵکوژی هەڵەبجە وەک جینۆساید بناسرێت و هەڵەبجەییەکان قەرەبوو بکرێنەوە، گوترا: "دەبێت هاوکاری مرۆیی ناوچەی هەڵەبجە بکرێت و گوندە وێرانکراوەکانی ڕۆژئاوا و باکوور و باشووری کوردستان ئاوەدان بکرێنەوە. دەبێت هەموو ئەو کەسانەی هاوکاربوون لەوەی سەدام حوسێن دەستی بگات بە چەکی کیمایی، دادگایی بکرێن. دەبێت هێرشەکانی تورکیا و سوریا و ئێران بۆ سەر کوردستان شەرمەزار بکرێن".