جەعفەر ئەنگیزەک لە کۆڵن یادکرایەوە: ٤٨ ساڵ وەک دەروێشێک ژیا

بۆ یەکێک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە جەعفەر ئەنگیزەک کە ١٤ ی ئاداری ٢٠٢٤ لە ڕۆژئاوا شەهیدبوو، لە کۆڵن مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا. لە مەراسیمەکەدا هاوڕێکانی باسیان لە تێکۆشانی ٤٨ ساڵەی جەعفەر ئەنگیزەک کرد.

بۆ یەکێک لە کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە جەعفەر ئەنگیزەک (حوسەین ئەنگیزەک) کە ١٤ ی ئاداری ٢٠٢٤ لە ڕۆژئاوا شەهیدبوو، لەلایەن بنەماڵەی ئەنگیزەک و دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا مەراسیمی یادکردنەوە ئەنجامدرا. هاوڕێیانی جەعفەر ئەنگیزەک و نوێنەری ڕێکخراوەکان و بنەماڵەی شەهیدان و کورداستانیان بەشداربوون، وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و جەعفەر ئەنگیزەک لە هۆڵی یادەکە هەڵواسرا.

پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، برای جەعفەر ئەنگیزەک، عەلی ئەنگیزەک تیشکی خستەسەر کەسێتی و تێکۆشانی جەعفەر ئەنگیزەک و ڕایگەیاند ٤٨ ساڵ لە سەرتاپای کوردستان تێکۆشاوە، گوتی: "٤٨ ساڵ لە کوردستان بۆ عەشقی ڕاستی و هەق وەک دەروێشێک ژیانکردن، ئاسان نییە. وەک بنەماڵە و هاوڕێکانی ئێمە هەرگیز سەر نەوی ناکەین".

عەلی ئەنگیزەک ئاماژەی کرد بە بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: "هەموومان لەم پرۆسەیەدا بەرپرسیارین. کەس بەتەنها ناهێڵێنەوە، دەبێت هەمووان خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن. پێکەوە لەسەر ئەم ڕێگەیە هەنگاودەنێین".

خوشکی جەعفەر ئەنگیزەک، خەدیجە ئەنگیزەک ڕایگەیاند ناتوانرێت بە زمان گوزارشت لە تێکۆشانی ٤٨ ساڵەی براکەی بکرێت، یادەوەرییەکانی لەگەڵ براکەی گێڕایەوە بەهۆیەوە دۆخێکی پڕ هەست و سۆز باڵی بەسەر هۆڵەکەدا گرت.

پاشان ئەو شیعرەی شەهید جەعفەر ئەنگیزەک حەزی لێ دەکرد، خوێنرایەوە و درووشمی "شەهید نامرن" لە هۆڵەکەدا دەنگی دایەوە.

لەسەر ناوی کۆماو، عەلی کۆنکورت بەڵێنی دا بە درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان، گوتی: "بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕین. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و یەکسانی و ئازادی و ژیانی دیموکراتیک هەنگاوی نا. فیکر و پێشبینی ڕێبەرێتی بەرەو سەرکەوتنمان دەبات".

پاشان ڕۆژنامەنووس سەفکان کۆبانێ دەربارەی تێکۆشانی جەعفەر ئەنگیزەک دوا، گوتی: "کاتێک هەڤاڵ جەعفەر فیکری ڕێبەرێتی ناسی، مامۆستا بوو. دەستی لە مۆستای هەڵگرت و بەشداری تێکۆشانی ئازادی بوو، بۆ ئازادی و سۆسیالیزم تێکۆشا".

پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید جەعفەر پیشاندرا، مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.