کەژەکە بۆ ساکینە ئارات پەیامی سەرەخۆشی نارد

کۆردیناسیۆنی کەژەکە بۆ ساکینە ئارات کە گیانی لە دەستدا سەرەخۆشی کرد و گوتی: "تێکۆشانمان تاوەکو گەشتن بەو کوردستانەی ئەو خەیاڵی پێوە دەکرد، بەردەوامە."

کوردیناسیۆنی کەژەکە بۆ دایکی ئاشتیی ساکینە ئارات پەیامێکی سەرەخۆشی نارد و ئەمەی گوت:

"بەداخەوە زانیمان کە دایکمان ساکینە ئارات گیانی لە دەستداوە. ژیانی دایکمان ساکینە کە چوار منداڵی لە شۆڕشی کوردستاندا گەشتنە شەهید بوون گوزارشتی وڵاتپارێزی، بەرخۆدەری و ئەقڵیەتی ئازادە. دایکە ساکینە گەواهیدەری قڕکردن و نکۆڵی-لەناوبردنی سەد ساڵە بوو. بوو بە خاوەن ڕاپەڕین و بەرخۆدان. لە ڕاپەڕینی شێخ سەعید، تاوەکو شۆڕشی تەڤگەری پەکەکە بوو بە گەواهیدەر کە کورد تەسلیم نەبووە. دایکە ساکینە لە هەمانکاتدا بە هەڵوێستی نوێنەرایەتی ژنانی کوردی ئازادی بەرخۆدانی بێپچڕانی دەکرد. دایکە ساکینە دایکایەتی گۆڕا بۆ دایکایەتی کۆمەڵگە و بۆ تێکۆشانی کوردستانی ئازاد ڕەنجێکی بێچڕانی دا. تێکۆشانی ئەو لە دەروازەی زیندانەوە بە گەواهیدەری هەڤاڵ جەمال ئارات دەستی پێکرد، بە دامەزراندنی تەڤگەری دایکانی ئاشتیی بەردەوامبوو. دایکە ساکینە لە هەموو بوارەکاندا بە بەرپرسیارێتی ئەندامی کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە درێژی بە سیاسەتی دیموکراتیک دا. بە خۆشەویستیەوە یاددەکەینەوە و لە بنەماڵە و گەلەمان سەرەخۆشی دەکەین. ئەو ناسنامەیەیی کە بە دایکی دەیان هەزار شەهیدماندا، هاوڕێیانی گەریلامان و زیندانکراوان ئافراندی، لەسەر بنەمای ئازارەکانیان گۆڕا بۆ هۆشمەندی. دایکانمان کە هاوڕێی منداڵەکانی خۆیانن، بوون بە خاوەنی هەموو سەرکەوتنەکان. لە دەروازەی زیندان و مردووخانەکاندا، لە گۆڕەپانەکاندا ڕۆژێکیش وازیان نەهێناوە و بوون بە ڕێپێوانەکەری خۆشەویستی، ئێش، ئیرادە و هیوا بۆ شۆڕش. هەندێکجار بوون بە ئاسن و لە ئاگردا توانەوە. هەندێکجار بوون بە ئاو و ئاگریان کوژاندەوە. هەندێکجار بوون بە خاک و بەرخۆدان. هەندێکجار بوون بە چیا و هەرگیز سەریان نەوی نەکرد. دڵخۆشین کە نەوەی دایکانی وەهاین.

لە کەسێتی دایکە ساکینەدا بەڵێن بە هەموو ئەو دایکانە دەدەین کە بە ئێشەوە گیانیان لە دەستدا: تاوەکو ئەو کوردستانەی حەسرەتان بۆی هەبوو، خەیاڵتان پێوە دەکرد لە تێکۆشان بەردەوام دەبین. دەبێت هەرگیز لە بیر نەکرێک هەریەکێک لەوانە دایکێکی قارەمانە. تاوەکو کۆتایی بەردەوامی بەم قارەمانێتی و بوێریە دەدەین."