تەژەکە_ئە: بەهاری ئازادی بە هیوا و بەرخۆدان مەزن دەکەین
تەژەکە_ئە گوتی: "کاتی گەشکردنی ڕاپەڕینی نەورۆزە و بەهێزکردنی هەڵمەتی ئازادکردنی ڕێبەرێتییە". بانگەوازی لە هەمووان کرد، ڕووبکەنە گۆڕەپانەکانی نەورۆز.
تەژەکە_ئە گوتی: "کاتی گەشکردنی ڕاپەڕینی نەورۆزە و بەهێزکردنی هەڵمەتی ئازادکردنی ڕێبەرێتییە". بانگەوازی لە هەمووان کرد، ڕووبکەنە گۆڕەپانەکانی نەورۆز.
تەژەکە_ئە ڕایدەگەیەنێت بە ڕۆحی تێکۆشانەوە پێشوازی لە نەورۆز دەکەن، دەڵێت: "نەورۆز بۆ گەلەکەمان تەنها هاتنی بەهار نییە، هاوکات نیشانەی بەرخۆدان و ئازادی و ژیانەوەیە. ئەم بەرخۆدانەی بە پێشەنگایەتی ژنان مەزن دەبێت، ڕێگەی ئەم تێکۆشانە دەنوێنێتەوە کە دژی سیستەمی پیاوسالاری و داگیرکاری و فشار، بەڕێوەدەچێت. درووشمی "ژن ژیان ئازادی" هێشتاش هێزی بنەڕەتی ڕێپێوانی ئازادیی گەلەکەمان و پرۆسەی بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراتیکە".
هەروەها دەڵێت: "ئێمە بەهاری ئازادی بە شۆڕشی ژنان شین دەکەین و بە هیوا و بەرخۆدانەوە مەزنتری دەکەین".
تەژەکە_ئە دووپاتی دەکاتەوە، ئەرکی سەرەکی مەزنکردنی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، ڕێکخستنی گەل و ژنانە بە پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر بناغەی ژیانی ئازاد و یەکسان و دیموکراتیک، ئەمەش بەهێزترین وەڵامە دژی فاشیزم و داگیرکاری، دەڵێت: "بەهاری ئازادی بە شۆڕشی ژنان ڕۆح دەکا بەبەری ژیانی گەلاندا. بۆیە کاتی ئەوەیە ئاگری ڕاپەڕینی نەورۆز بە هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەرێتی بەهێز بکەین".
تەژەکە_ئە نەورۆزی هەمووان پیرۆز دەکات، بانگەواز لە هەمووان دەکات بڕژێنە گۆڕەپانەکانی نەورۆز، دەڵێت: "تێکۆشانی ئازادی مەزنتر بکەن، کۆمەڵگەی دیموکراتیک بنیات بنێن و بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ سەفەربەر ببن".