چارەنووسی چوار ژنە چالاکوانی کورد نادیارە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند چوار چالاکوانی ژنی کورد لە دەستبەسەرکراوانی پیرۆزباییەکانی ٨ـی ئادار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چارەنووسیان نادیارە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند چوار چالاکوانی ژنی کورد لە دەستبەسەرکراوانی پیرۆزباییەکانی ٨ـی ئادار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چارەنووسیان نادیارە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند؛ چوار ژنی چالاکوانی کورد بە ناوەکانی باران ساعیدی، لەیلا پاشایی، سوهەیلا مەتاعی و سۆما محەمەد ڕەزایی کە بە هۆی بەشداری کردنیان لە مەراسیمەکانی ٨ـی ئادار لە شارەکانی سنە و دێولان لە لایەن هیزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە بە بێ فەرمانی دادوەر دەستبەسەرکران و چارەنووسیان نادیارە.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە؛ سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو ژنە کوردانە بۆ وەرگرتنی زانیارییەک لەسەر چارەنووسیان، بەڵام دامودەزگا ئەمنی و دادوەرییەکان ئامادە نەبوون هیچ ڕوونکردنەوەیەک بە بنەماڵەکانیان بدەن.