ساکینە ئارات لە دایکانی ئاشتی گیانی لەدەستدا

دایکی ئاشتی ساکینە ئارات، کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لە نێو ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتییدا تێدەکۆشا، گیانی لە دەستدا.

ساکینە ئارات

ئەندامی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی ساکینە ئارات لە ئامەدا بە هۆیی نەخۆشییەوە دوێنی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. تەرمی دایکە ساکینە سبەی سپاردەی خاک دەکرێت.

ساکینە ئارات لە دوای ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعید لە کوتاهیایی کە باوکی تێیدا بێسەروشوێن کراوە، لە ساڵی ١٩٣٤ لە دایک بووە. جەمال ئاراتی کوڕی لە ساڵی ١٩٨٤دا لە زیندانی ئامەددا لە کاتی ڕۆژوی مردندا شەهید دەبێت. دوو کوڕی دیکەی؛ تاجەدین و  موراد دوای ئەوەی بەشداری نێو تێکۆشای پەکەکە بوون، یەکێک لە کوڕەکانی لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا گیان لەدەست دەدات.

دایکە ساکینە ئارات لە دوای ساڵانی ١٩٩٠ەوە بەشداری کار و چالاکییەکانی کۆمەڵەی دایکانی ئاشتی بووە.