کۆنگرە ستار کردەوەکانی هەتەشەی لە دژی ژنان شەرمەزار کرد

کۆنگرە ستار بانگەوازی لە هەموو ژنانی جیهان کرد و گوتی: "دەبێت ژنان لە بەرانبەر کۆمەڵکووژییەکان دەنگ و تێکۆشانی خۆیان بڵندتر بکەن."

کۆنگرە ستار لە کانتۆنی قامیشلۆ بۆ شەرمەزارکردنی کارەکانی هەتەشە لەسەر ژنان ڕاگەیاندراوێکی دا. ڕاگەیاندراوەکە لەبەردەم کەلتوور و هونەری محەمەد شێخۆی شاری قامیشلۆ خوێندرایەوە. بە دەیان دامەزراوە و ڕێکخراوی ژنان بەشداربوون. ڕاگەیاندراوەکە بە عەرەبی و کوردی خوێندرایەوە. بە زمانە کوردییەکەی لە لایەن وتەبێژی کۆنگرەی ستاری قامیشلۆ ئیبتسام حوسێنەوە خوێندرایەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی کۆنگرەی ستار بەمجۆرەیە: "

'کوشتنی ژنان و مەدەنییەکان لە دژی ئەخلاقە'

ئەمە چەند ڕۆژە لە لایەن هەتەشەوە لە شارەکانی سووریا وەک لازقیە، حومس و تەرتوس لەسەر گەلی عەلەوی کۆمەڵکووژی ئەنجام دەدرێت. ژنان و منداڵان بە شێوازێکی نامرۆڤایەتییانە دەڕفێنرێن و دەفرۆشرێن. لە مانگی ڕەمەزاندا ئەنجام دانی ئەم کارانە ئەوە نیشاندەدات کە ئەوانەی ئەو کارە دەکەن چەندە بێ ئەخلاقن و ئەم کردەوانە حەقیقەتی ئەو گرووپانە دەردەخات.

'بێدەنگی گۆڕەپانی نێونەتەوەیی شەرمەزار دەکەین'

دەبێت لە دژی ئەم تاوانە نامرۆڤایەتییانەدا بێدەنگی ڕای گشتیی نێونەتەوەیی و نەتەوەیەکگرتووەکان قبوڵ نەکرێت. پێویستە دەستبەجێ لە بەرانبەر ئەم کۆمەڵکووژییانە و مەزهەبگەرایی هەڵوێست وەربگیرێت و پێش لەمانە بگیرێت.  ئەم کارە دڕندانە ڕاستەوخۆ ئیدارەی شام ڕابەری دەکات.

هەربۆیە دەبێت هەموو هێزە دیموکراتیک، ڕای گشتیی نێونەتەوەییی، دامەزراوە و ڕێکخراوەکان بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی مرۆڤانە ڕابەری بکەن. لەبەر ئەوەی ئیدارەی شام دووژمنی باوەڕییە جیاوازەکانە ناتوانێت بۆ گەلانی سووریا داهاتوویەکی یەکسان و ئازاد دابمەزرێنێت. لەم کاتی ئاهەنگی بەهاری ژناندا و لەبەر بانگەوازی "ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" وەک ئەنجوومەنی کۆنگرەی ستاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەمانەی کە ئەنجام دەدرێت لەسەر گەلی عەلەوی و ژنان بە تەواوی قبوڵ ناکەین و نزیکایەتی ئەم ئەقڵیەتە شەرمەزار دەکەین.

وەک کۆنگرەی ستار بانگەواز لە هەموو ژنان جیهان دەکەین و دەڵێین، لە بەرانبەر ئەم کۆمەڵکووژییانە پێویستە دەنگ و تێکۆشان بڵندتر بکەین. بە هێز و ئەقڵی ژنان لە بەرانبەر ئەم زیهنیەتە بانگەوازی بەرخۆدان دەکەین."