بە دیمەن

ئاهەنگەکانی ٨ی ئادار لە ڕووسیا: دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت

٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە چەندین شاری ڕووسیا پیرۆز کرا. لە میانەی ئاهەنگەکاندا جەخت لەوە کرایەوە کە تەنیا بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ پرسی ژنان و کۆمەڵگە چارەسەر دەبێت.

پیرۆزبای ٨ـی ئادار

ی ئادار، ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بەڕێوەچوو.

سەرەتا مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد، لەمەراسیمەکەدا ژنان لە نەتەوە جیاوازەکانەوە ئامادەی بوون. پاشان کورتە ڤیدیۆیەک لەسەر واتا و مێژووی ڕۆژی ٨ی ئادار نمایشکرا.

زولفیە حاجی یوا ئەندامی ڕێکخراوی ڤیان لە ئاهەنگەکەدا قسەی کرد و باسی لە واتای ڕۆژی ٨ی ئادار کرد. زولفیا ڕۆژی ٨ی ئاداری لە ڕێبەر ئاپۆ و هەموو ژنانی جیهان پیرۆز کرد.

هەروەها لە ئاهەنگەکەدا، پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ٨ی ئادار بە زمانی ڕووسی خوێندرایەوە.

دوای وتارەکان، ئاهەنگەکە بە گۆرانی و سەمای ناوخۆیی دەستی پێکرد. ئاریا، منداڵێکی بچووک، سەرەتا شیعرێکی بۆ میوانان پێشکەش کرد، دواتر هونەرمەندان حەمید مەجید، ئیبو حاجیێڤ، گۆهار حەسەن، ئیبراهیم سەلاحەدین و هونەرمەند دادو بە گۆرانی و ئاوازەکانیان ئاهەنگەکەیان زیاتر بەجۆش کرد.

ئاهەنگەکە بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی رێبەر ئاپۆ" کۆتایی هات.

ساراتۆڤ

کوردستانیان و دۆستانیان لە ناوچەی یرشۆڤی شاری ساراتۆڤی ڕووسیا بە جۆش و خرۆشەوە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانیان بەرز ڕاگرت.

ئاهەنگەکە لە ناوەندی خۆبەڕێوەبەری کولتووری و نیشتمانیی کوردی ڕووسیا بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان بەڕێوەچوو. پاشان کورتە ڤیدیۆیەک لەسەر مێژوو و واتای ئەم ڕۆژە نمایشکرا. هەروەها ژنان سەبارەت بە گرنگی ٨ی ئادار و ڕۆڵی ژنان لە تێکۆشانی ئازادیدا وتارەکانیان پێشکەش کرد.

لە ئاهەنگەکەدا، گوڵزار یوسوبۆا، هاوسەرۆکی بەڕێوەبەری ناوەندی کولتوور و هونەری ناوچەیی یرشۆڤ، وتارێکی پێشکەش کرد و ٨ی ئاداری لە هەموو ژنان پیرۆز کرد.

دوای وتارەکان، ئاهەنگەکە بە سەما و ئاوازی ناوخۆیی بەردەوام بوو.

ستاڤرۆپۆل

هەروەها ٨ی ئادار لە ماڵی کولتووری گوندی فیڵد مارشاڵی ناوچەی نۆئەلێکساندرۆفسک لە ناوچەی ستاڤرۆپۆل لەلایەن شارەوانی گوند و ڕێکخراوە کوردییەکانی ناوچەکە بەڕێوەچوو.

لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەندان لە نەتەوە جیاوازەکانەوە بەشدارییان کرد. لە سەرەتای ئاهەنگەکەدا خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ئازادی ڕاگەیەندرا. پاشان نوێنەری ڕێکخراوەکان ٨ی ئاداریان لە میوانان و بەشداربووانی مەراسیمەکە پیرۆز کرد.

هەروەها هونەرمەندان لە نەتەوە جیاوازەکانەوە بە ئاواز و بەرهەمە فۆلکلۆرییەکانیان ئاهەنگەکەیان بە جۆش و خرۆش دەر هێنا. هونەرمەندان محەمەد ڕوستەمۆڤ و حەسەن مەمەدۆڤ بەرهەمەکانیان پێشکەش کرد، هەروەها هونەرمەندانی گەنج ئەڤین ئەحمەدۆا و زیلان بازیوا بە گۆرانییەکانیان جۆشێکیان بە ئاهەنگەکە دا.

کراسنۆدار

٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان لە ناوەندی ماڵی کورد لە گوندی بێلۆی کراسنۆدار بەڕێوەچوو.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدان دەستی پێکرد. پاشان فیلمێک لەسەر واتا و مێژووی ٨ی ئادار نمایشکرا.

سینەم محەمەد هاوسەرۆکی ڕێکخستنی ژنانی ناوچەکە وتارێکی پێشکەش کرد و ٨ی ئاداری لە هەمووان پیرۆز کرد.

سینەم محەمەد بە شێوەیەکی بەرفراوان ئامانج و گرنگی ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆی لە ئازادی ژناندا هەڵسەنگاند و جەختی لەوە کردەوە کە تەنیا بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کێشەکانی ژنان و کۆمەڵگا چارەسەر دەبن.

پاشان ئاهەنگەکە بە گۆرانی هونەرمەندان بازو محەمەدوف و ئیدریس بازۆیڤ و باری عەلیێڤ و سەمای فۆلکلۆری دەستی پێکرد. هونەرمەندان بە گۆرانی و بەرهەمەکانیان ئاهەنگەکەیان گەرم کرد.

ئاهەنگەکە بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی ڕێبەر ئاپۆ" کۆتایی هات.