بە دیمەن

بەم زوانە دیکۆمێنتاری 'ژیانەوەی کورد' پەخش دەکرێت

زنجیرە دیکۆمێنتاری 'ژیانەوەی کوردی' کە گیڕەرەوەی مێژووی پەکەکەیە لە ماوەیەکی نزیکدا لەسەر شاشەی ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر پەخش دەکرێت.

دیکۆمێنتاری ژیانەوە کورد

گرووپی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستان تارا کە ماوەیەکی کەمە دامەزراندی خۆی ڕاگەیاندووە، تریلەری سەرەتایی زنجیرە دیکۆمێنتاری بە ناوی "لە قڕکردنەوە بەرەو ژیانی ئازاد- ژیانەوەی کورد" بڵاوکردەوە.

زنجیرە دیکۆمێنتاری "ژیانەوەی کورد" ماوەی هەشت ساڵە بە کاری گرووپی لە هەر چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتدا لە دەرنجامی کارکردنێکی زۆر بەرهەمێندرا و ئامادەی بڵاوکردنەوەیە. دیکۆمێنتارییەکە پێکهاتووە لە چاوپێکەوتنی هەزاران مرۆڤ کە گەواهیدەری پێڤاژۆی مێژووییان کردووە، بە نزیکەی ٤٠٠ ڕاپۆرتاژ، لەگەڵ چەندین بەڵگەی نوسرا و دیمەنییدا.

هەروەها دیکۆمێنتارییەکە کارێکی ناوازەی میوزیکی بەرفراوان لەگەڵ ئۆرکێسترایەکی تایبەت لە یادی ٥٠ ساڵەی پەکەکەدا لە خۆ دەگرێت.

لە دیکۆمێنتاریییەکەدا سوودی زۆر لە ئەرشیفی پەکەکە وەرگیراوە، ئەمەش وایکردووە بەشێکی زۆر لەو ئەرشیفانە بخرێتە بەرچاو. دیکۆمێنتارییەکە لە ٩٠ ئەڵقە پێکدێت و لە هەر ئەڵقەیەکدا ڕووداوێک یان بەشێک لە ڕووداوە مێژووییەکانی پەکەکە هەیە. لەیەکەم گەڕی وەشانییدا بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی بڵاو دەکرێتەوە، دواتر وەڕگێڕانی چەند زمانێکی دیکە دەکرێت.

ڤێرژنە کوردییەکەی لەسەر شاری ستێرک تیڤی پەخش دەکرێت، ڤێرژنی تورکییەکەشی لەسەر مەدیا خەبەر پەخشدەکرێت. بینەران و دڵخوازانی دیکۆمێنتارییەکە دەتوانن لەسەر چەناڵی تایبەت گرووپی دیکۆمێنتاری شەهید گوڵستانیشەوە تەماشایی دیکۆمێنتارییەکە بکەن.

دیکۆمێنتارییەکە بە سێ وەرز دەبێت، وەرزی یەکەم لە ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆوە دەستپێدەکات و تا هەنگاوی ١٥ی تەمموزی ساڵی ١٩٨٤ بەردەوام دەبێت. وەرزی دووەم لە ساڵی ١٩٨٤ەوە (دەستپێکردنی خەباتی چەکداری پەکەکە) تا پیلانگێڕی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بەردەوام دەبێت. وەرزی سێهەمیش لە پیلانگێڕییەوە تا ڕێککەوتننامەکانی دۆڵمەباچەیی ساڵی ٢٠١٥ دەبێت.

هەروەها لە دیکۆمێنتارییەکەدا کاتێک کە شیکاری بۆ پێڤاژۆی مێژووی دەکات، هەنگاو بە هەنگاو ڕووماڵی شیکارییەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکات، وەک ئەوەیە 'ژیانی ڕێبەر ئاپۆ دیکۆمێنت کرابێت'

زنجیرە دیکۆمێنتاری ژیانەوەی کورد کە بەڵگە، زانیاری، گەواهیدەر لە خۆ دەگرێت، پەیوەست بە مێژووی ئێستاوە، چ لە ڕووی زارەکی و چ لە ڕووی بەڵگە-دیمەنەوە ئاماژە و سەرچاوەیەکی مێژووی ناوازەیە بۆ هەمووان.