لە ستراسبۆرگ پێشوازیی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا

لە شاری ستارسبۆرگی فەرەنسا پەیوەست بە هەردوو بابەتی 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵایەتی ڕێبەر ئاپۆ و 'پرسی زایندپەرستی' پانێڵێک سازدرا.

چالاکییەکە بە بەشداری ژمارەیەک لە کوردان و دۆستانیان لە ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی ستراسبۆرگ بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی ژنانی زین ئەنجام درا و ئەندامی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەورووپا (تەژەکە-ئە) سونگوڵ ئۆرجانی پانیلیست بە درێژی لەسەر بابەتەکان قسەیکرد.

چالاکییەکە دوای خولەکێک لە ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری دەستپێکرد، دواتر پانیڵیست سونگوڵ ئۆمورجان دەستی بە قسەکانی کرد و پەیامی ٨ـی ئاداری ڕێبەر ئاپۆیی هەڵسەنگاند.

ئۆمورجان ئاماژەی بەوەدا هەموو ڕوانگەیەکی ڕێبەر ئاپۆ لە ئاستی مانیفیستۆیەکدایە و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ جارێکی دیکە ڕوونیکردەوە لە جیهاندا تا کۆتایی بە کۆیلایەتی سەر ژنان نەهێندرێت، هەرگیز ئازادی نایەتەدی." ئۆمورجان ئاماژەی بەوەشدا ئەم پایەمەی ڕێبەر ئاپۆ بە دڵنییانەوە تێکۆشانی ژنان بەهێز و کاریگەرتر دەکات و گوتی: "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ، وێڕای چارەسەرییی پرسەکانی کۆمەڵگە، بەتایبەت بۆ ژنان لێگەڕینێکی چارەسەرییە."

لە بەردەوامییدا ئۆمورجان ئاماژەی بەوەدا گەر دەوڵەتی تورک بە جددیەتەوە لە هەنگاوەکە بێتەپێش ئەوا بۆ هەموو کۆمەڵگە دەبێتە هۆکاری بونیاتانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ئەمەی گوت: "خواستی گەلی کورد ژیانە بە مافە بنەڕەتییەکانییەوە. گەر بە درووستی ئەم پرۆسەیە بەرێوەبچێت، ئەوا دەکرێت ببێتە هۆکاری ئاشتی هەمیشەیی." ئۆمورجان بانگەوازی لە هەمووان کرد خاوەنداری و پشتیوانی ئەم پرۆسەیە بن.

لە بەشی دووەمی پانێڵەکەدا بابەتی "زایندپەرستی کۆمەڵایەتی" لە ڕانگەی دەستپێشخەرییەکانی زانستی ژنۆلۆژییەوە هەڵسەنگێندرا.