لە ئەمریکای لاتینەوە چالاکی پشتگیریدان بە شۆڕشی ژنانی کوردستان
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر، ژنانی زۆربەی شارەکانی ئەمریکای لاتین ڕژانە شەقامەکان و دژی هێرشەکانی سەر شۆڕشی ژنان و کوردستان دەنگیان بەرزکردەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر، ژنانی زۆربەی شارەکانی ئەمریکای لاتین ڕژانە شەقامەکان و دژی هێرشەکانی سەر شۆڕشی ژنان و کوردستان دەنگیان بەرزکردەوە.
ژنانی ئەمریکای لاتین بەڕۆحی بەرخۆدانی ژنانی کوردستانەوە، جارێکی تر پشتیوانی خۆیان لە تێکۆشان و بەرخۆدانی ژنانی کوردستان دووپات کردەوە.
لە ڕێپێوانەکانی شارەکانی بوینس ئایرس و لا پلاتای ئەرجەنتین، شارەکانی بۆگاتا و مەدەلینی کۆڵۆمبیا، هەرێمەکانی سانتیاگۆ و ڤنیا دێل مار لە شیلی، مۆنتێڤیدۆی پایتەختی ئۆرۆگوا و شاری سان کرستۆباڵی مەکسیک، بڵاوکراوە کە لە لایەن بزووتنەوەی ژنانی کوردستانەوە ئامادەکرابوون لە ناو جەماوەردا بڵاو کردەوە.
ژنانی ئەمریکای لاتین (ئابیا یالا) پشتوانییەکانیان تەنها لە ئەنجامدانی چالاکییدا قەتیس نەکردبوو، بەڵکو بە چەندین ڕێگەی دیکە پشتوانیان دەربڕی. لەو چوارچێوەیەدا بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی زانیاری زیاتر سیمینار و خێمە بۆ ئاگادارکردنی خەڵکی لە تێکۆشانیان دانرا.
هەروەها لە شاری بۆگاتا پایتەختی کۆڵۆمبیا، بەناونیشانی 'ڕەنگی شۆڕشی ژنانی کوردستان و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان لە هەموو جیهان' لە هەردوو زانکۆی بۆگاتا و گەڕەکی سان کرستوباڵ سیمینار ڕێکخرا.
لە شاری سان کرستوباڵی مەکسیک بۆ هۆشیاری و زانیاری زیاتر خێمە دانرا و بابەتی پەیوەندیدار بە شۆڕشی ژنانی کوردستان لەناو جەماوەردا بڵاو کرایەوە.
هەروەها لە شیلی سەبارەت بە کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک سیمینار بەڕێوەچوو و هاوکات لە سەر بەرخۆدانی ژنان و شێوازی بەڕێکخستنی ژنان گفتوگۆ کرا.