بە دیمەن

هەپەگە: هاوڕێیانی شەهیدمان لە مێژووی ئازادییماندا بوون بە ناوێکی درەوشاوە

هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە هەرێمەکانی پاراستی مەدیادا شەهید بوون و گوتی: "هاوڕێیانمان جیهان، ساریا و ئۆزگور تا دواهەناسەی ژیانیان بە فیداکارییەوە جەنگان و لە مێژووی تێکۆشانی گەلەکەماندا بوون بە ناوێکی درەوشاوە."

ڕاگەیاندراوی شەهید

هێزەکانی پاراستی گەل-هەپەگە یادی سێ گەریلای ئازادی کوردستانی کردەوە، کە لە هێرشە داگیرکارییەکانی دووژمن بۆسەر هەرێمەکانی مەدیادا شەهید بوون و ڕایگەیاند هەرسێ گەریلا؛ جیهان، ساریا و ئۆزگور لە پێناو تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا بوون بە میلیتانی ئاپۆیی و  گیانیان بەخت کرد.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیە:

" بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێیانمان جیهان، ساریا و ئۆزگور دەکەینەوە، کە لە ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ئەنجامی هێرشەکانی دووژمندا شەهید بوون. هەموو کاتێک لە تێکۆشانماندا یادی سەنگینی هاوڕێیانمان جیهان، ساریا و ئۆزگور زیندوو دەبێت و دەیکەین بە ئاڵای سەرکەووتنمان، بە دڵنیاییەوە ئەو تێکۆشان و قوربانییەیی کە داویانە لە بە گوڕکردن، دڵنیایی شکستنەخواردنماندا ڕۆڵی کاریگەرییان هەبووە.

هاوڕێیانمان جیهان، ساریا و ئۆزگور، کە وەک هەموو ژن و گەنجێکی کورد هەستییان بە مەترسی قڕکردن کرد لە دژی گەلەکەمان، لە تەواوی ژیانی شۆڕشگێڕییاندا بە شایستەییەوە پێویستی هەڵبژاردنی تێکۆشانیان جێبەجێ کرد. هاوڕێیانمان کە دەیانزانی میلیتانی ئاپۆیی بە مانایی سەرلەنوێ ژیانەوەیانە، پێش هەموو شتێک بەسەر کەسێتی خۆییاندا شۆڕشییان کرد و بوون بە میلیتانی دڵسۆز، درووست، خاوەن وێژدان و ڕەنجدەری مۆدێرنێتەی دیموکراتیک. هاوڕێیانمان جیهان، ساریا و ئۆزگور کە بە تایبەتمەندیی ئەزموونی تێکۆشان و کەسێتیی خۆیانەوە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێکی دووژمن بە فیداکارییەوە جەنگان، جێگەی خۆیان لە مێژووی ئازادیی گەلەکەماندا گرت و بوون بە ناوێکی درەوشاوە و هەمیشەیی.

وەک هاوڕێی هاوڕێیانی شەهیدمان سەرساغی خۆمان لە بنەماڵەی هێژایی هاوڕێیانمان جیهان، ساریا و ئۆزگور و لە هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین و بەڵێنی بەردەوام بوونمان لەسەر هێڵی ئامانجی تێکۆشانی هاوڕێییانی هێژامان دووپاتەکەینەوە.

ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: جیهان هیڤرۆن

ناو و پاشناو: لیندا خەیری حاجی

شوێنی لە دایک بوون: شەنگال

ناوی دایک و باوک: نەسیمە – خەیری

کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٥ی تشرینی دوومی ٢٠١٩ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

***

ناسناو: سەیران لۆرین

ناو و پاشناو: پەلدا دۆگری

شوێنی لە دایک بوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: ئەدیبە – موحەمەد فەرید

کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٥ی تشرینی دوومی ٢٠١٩ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا 

***

ناسناو: ئۆزگور سەرهەڵدان

ناو و پاشناو: ڕەفیق دەمیر

شوێنی لە دایک بوون: وان

ناوی دایک و باوک: نوبار – محمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٥ی تشرینی دوومی ٢٠١٩ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا. 

***