بە دیمەن

ئەرجان یڵماز: دەبێت دەسەڵات هەنگاوی ئەرێنی بنێت

سەرۆکی لقی ئامەدی ئیهەدە ئەرجان یڵماز ئاماژەی بەوەدا بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتیی کۆمەڵایەتی پڕۆسەیەکی گرنگی دەستی پێکرد و وتی: "دەبێت دەسەڵات هەنگاوی ئەرێنی بنێت."

ئەرجان یڵماز سەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) لەسەر بانگەوازیی 'ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و گوتی: "یەکێک لەو کۆمەڵانەی ساڵانێکی دوور و درێژە بۆ چارەسەری پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک، بۆچوونی ڕێبازی بەدوور لە شەڕ دەردەبڕێت، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤە. لە پڕۆسەیەکی وادا ئەرکێکی زۆر گرنگ دەکەوێتە سەر شانی دامەزراوەیەکی وەک ئیهەدە.

لە ٢٧ی شوباتدا بانگەوازییەکەی بەڕێز ئۆجالان بۆ ڕای گشتیی بڵاوکرایەوە. لە بابەتی چارەسەری پرسی کورددا قۆناغێکی نوێ دەستیپێکرد. ئەم قۆناغە چیە؟ دەوڵەت زیاتر لە سەد ساڵە هەمووکات مافە بنەڕەتییەکانی کورد وەک ئامرازێک بەکاردێنێت. توندوتیژی، بە گوتنی تیرۆر. بەم بانگەوازییەی بەڕێز ئۆجالان بیانووەکان نەما و لەگەڵ ئەمەشدا پەکەکە بە خێرای ئاگربەستی ڕاگەیاند. لە ئەمڕۆشەوە دەبێت پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ سەرخستنی ئەم تێکۆشانی ئاشتییە چی لە دەستیان دێت ئەنجامی بدەن".

دەرفەتێکی زۆر گەورە لە پێشمانە

یڵماز ئاماژەی بەوەدا بە هەنگاونانی ئەرێنی دەسەلات دەتوانرێت پڕۆسەکە سەربکەوێت و گوتی: "درفەتێکی زۆر گەورە لە پێشمانە. بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان، کاردانەوەی ئەرێنی پەکەکە بۆ ئەم بانگەوازە، هەروەها ڕۆڵ، دڵخۆشی و هەڵوێستی پشتیووانی زۆرینەی پارتە سیاسییەکان لە تورکیا و ڕای گشتیی جیهان بۆ ئەم بانگەوازە، دەبێت بۆ دامەزراندنی ئاشتیی هەمیشەیی بە کاربهێنرێت.

لە ١٠ ساڵیی دواییدا بە تایبەت کوردان و ناوەندەکانی ئۆپۆزسیۆن قوربانی زۆر سەختیان دا. شارەوانییەکان سێ قۆناغە بە فەرمانی هێزی یاسا دەستیان بەسەردا دەگیرێت، ئیرادەی هەڵبژاردنی کورد حسابی بۆ ناکرێت، پێداویستییەکانی زیندانییە نەخۆشەکان دابین ناکرێت، ئازاد ناکرێن، ڕێگری لە پێش ئازادی ئیفادە دانیش دادەنرێت. ئەمانە هەمووی دەبێت بە هۆکاری ئەوەی وڵات و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە گومانەوە نزیکی ئەم پڕۆسەیە ببنەوە، ئەوانەی کە لە شوێنی خۆیانەوە هەنگاوی بە باوەڕەوە بنێن و ئەم گومانەش نەهێڵن، دەسەڵاتداری و دەوڵەتە. دەبێت دەسەڵاتداری لە پێش بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان هەنگاوی ئەرێنی بنێت. بۆ ئەوەی زیانەکانی ١٠ ساڵی دوایی کۆتایی پێ بێت، دەبێت دەسەڵات بڕیاری گونجاو بدات".

بەرپرسیارێتی گەورە دەکەوێتە سەر شانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

یەڵماز ئاماژەی بەوەدا بۆ پێکهێنانی ئاشتیی هەمیشەیی بەتایبەت ڕێکخراوەکانی کۆمەلگەی مەدەنی و بەرپرسیارێتییەکی مەزن دەکەوێتە سەر شانی دامەزراوەکان و گوتی: "ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی داواکارییەکانی گەل باش دەزانن، دەبێت ببن بە بەشێک لە پڕۆسەکە. بۆ چارەسەری ئەم بابەتە چاوی سێیەم پێویستە. ئەگەر ئەم پڕۆسە کۆتایی بێت، دەبێت ئەم چاوی سێیەمە بتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ ئەو لایەنی پڕۆسەکە کۆتایی پێ دێنێت ڕاگرێت. لەبەر ئەمەش زۆر بە گرنگی دەبینین ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری پڕۆسەکە ببن. هەربۆیە بۆ ئەوەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداری پڕۆسەکە ببن، لە ڕۆژانی داهاتوودا هەموویان بانگهشتی ئامەد دەکەین و وۆرک شۆپێک ئەنجام دەدەین".