هەپەگە: سوپای تورکی داگیرکەر تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات

سوپای تورکی داگیرکەر ٤جار بە بۆمبی فسفۆری قەدەغەکراو و ٣٤ جار هێرشی ئاسمانی و ٩١٩ جار بە تۆپ و دوورهاوێژ و چەکی قورس هێرشی کردووتە سەر هێزەکانی گەریلا.

ناوەندی زانیاری و ڕاگەیاندنی هەپەگە سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و دەستوەردانەکانی هێزەکانی گەریلا لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

لە ٦و ٧ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژئاوای زاپ، تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدییە ٤ جار بە بۆمبی فسفۆر کە بەکارهێنانی بەپێی یاسا جیهانییەکان قەدەغەیە، بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

لە ٦، ٧ و ٨ی ئاداردا، گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی لۆلان و گۆشین لە هەرێمی خواکورک ٥ جاران، گۆڕەپانەکانی خێرێ، گرێو ڕەشید، دەشتا کافیە، مێرانێ، دێرێشێ، بێبادە، خالەتا، شاخی بابیل لە هەرێمی گارێ ١٤جاران، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانی بێشیلی و گۆڕەپانی سەری مەتینا ٢جاران، گۆڕەپانەکانی شاخی جودی لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ ٢ جاران،  بە گشتی ٢٣جار لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومان کراون.

لە ٧و ٨ی ئاداردا گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژاوای زاپ ١١جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومان کراوە.

لە ڕۆژانی ٦ و ٧ و ٨ی ئازاردا گۆرەپانەکانی بەرخۆدانی بەربەزینە، شەهید شەریف، لولان و کەندەکۆلا لە خاکورک ٥٣ جار بۆردومان کران، گۆرەپانەکانی شاخی ڕەشید، دێریشە، گرگاشە، سپیندارە، مژە، مێرانە، شاخی زەنگل، دەرییە حرچ، زوکە لە گارێ ١٩٦جار بۆردومان کران، هەروەها ناوچەکانی بەرخۆدان سەرێ مەتینا و بێشیلی و شێلازە لە هەرێمی مەتینا ١٥١ جاران بۆردومان کراون و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامەدیە و شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ ٥١٩ جاران بۆردومان کراون کە بە گشتی دەبێتە ٩١٩ جار بە چەکی قورس، تۆپخانە و دوورهاوێژەکانی بۆردومان کراون.

هەرێمی شەهید دەلیل لە ڕۆژاوای زاپ

لە ٦ی ئادار کاتژمێر ١٠:٠٠ بە چەکی قورسی دوشکا کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی تونێلەکانی بەرخۆدانی ئێمەی تۆپباران دەکرد، لەلایەن هێزەکانمانەوە بەئامانج گیرا و تێکشکا.

هەروەها لە هەرێمی ماکۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەندێک کۆنترا بە پۆشینی جلوبەرگی گەریلا و ناساندنی خۆیان بە ناوی گەریلا پارە لە خەڵک وەردەگرن. دەبێت گەلەکەمان متمانەی بەم جۆرە کەسانە نەبێت و پێویستە وریا بن."