لە کۆبانێ منداڵێک شەهید و ٢ منداڵ برینداربوون
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی شارۆچکەی سیرینی بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا منداڵێک شەهید و ٢ منداڵ برینداربوون.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندێکی شارۆچکەی سیرینی بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا منداڵێک شەهید و ٢ منداڵ برینداربوون.
فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی بیر حەسۆی باشووری کۆبانێ، گوندی گەرافی شارۆچکەی سیرین و دەوروبەری بەنداوی تشرینیان بۆردوومان کرد.
دەوڵەتی تورک لە گوندی گەراف منداڵێکی ١٣ ساڵی بە ناوی فەواز مستەفا ئیبراهیم شەهید کرد. هەروەها دوو برا بە ناوەکانی عەبدلنافع محەمەد مستۆ (٩ ساڵ) و عەبدلڕەحیم محەمەد مستۆ (١٣ ساڵ) برینداربوون.