جیک کۆمەڵکووژی سەر عەلەوییەکانی شەرمەزار کرد

جڤاکی ئیسلامی کوردستان (جیک) شەرمەزاری کۆمەڵکوژییەکانی سەر عەلەوییەکانی سووریای کرد، ئاماژەی بەوەدا ئەوەی ڕوودەدات جگە لە شەڕکردن دووژمنایەتی مەزهەبیشە.

جڤاکی ئیسلامی کوردستان (جیک) بە ڕاگەیاندراوێک کۆمەڵکوژی ئەم دوایەیی سەر عەلەوییەکانی لە سووریا شەرمەزار کرد.

جیک لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتی: "ئەو کۆمەڵکووژییانە لە سووریا لە بەرانبەر کۆمەڵگەی عەلەوییەکان ئەنجام دەدرێت، دڕندەییە لە بەرانبەر ژنان و منداڵان ئەنجام دەدرێن، تەنها شەڕ نییە، دووژمنایەتی مەزهەبیشە. ئەم زیهنیەتە نمونەی زوڵمی دوێنێی داعشە لە دژی کوردان، کوردانی ئێزدی، عەرەبە ئۆپۆزسیۆنەکان، کریستیانەکان و چەندین کۆمەڵگەی باوەڕی دیکە ئەنجامی دا. ئێستاش هەمان فکر تاریک بە دیمەنێکی 'نوێ' جارێکی دیکە دەرکەوتەوە.

لە بەردەوامییدا جیک دەڵێت: "ئەگەر ئەمڕۆ بێدەنگ بین، سبەی نۆرەی باوەڕ و گەلانی جیاوازیش دێت. ئێمە هاوکاری زاڵم نابین، زاڵم هەرکەسێکە لە دژی دەوستینەوە."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکە بانگەوازی بۆ دژ وەستانەوەی کۆمەڵکوژییەکان دەکات و هاتووە: "لە دژی دڕندەی، دەبێت تەواوی موسڵمانان، هەرکەسێک کە دەلێت مرۆڤم، دامەزراوە ئایینیەکان و هەرکەسێکی خاوەن ویژدان تێبکۆشێت. دەبێت لە بیری نەکەین ئەم بێدەنگییە ستەمکارییەکان لە دژی کۆمەلگەی عەلەوییەکان زیاتر دەکات، لە دژی ستەم دەنگتا هەڵبڕن."