گردبوونەوەی "ئازادی"ـی ژنان لە وان کۆتایی هات

گردبوونەوەی کۆتایی لە وان کە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ئەنجامدرا، بە درووشـمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.

تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار گردبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

گردبوونەوەی کۆتایی لە وان بە درووشمی "دژی قڕکردنی ژنان دەوەستینەوە، بەرەو ئازادی هەنگاودەنێین" ئەنجامدرا و بە گۆرانییەکانی ژن ما کۆتایی هات.

لەگەڵ گۆرانییەکاندا ئامادەبووان هەڵپەڕین، ژنان بە درووشمی "ژن ژیان  ئازادی" گۆڕەپانەکەیان چۆڵکرد.