بە دیمەن

بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە بنەماڵەی شەهیدان ڕاگەیاندرا

لە زیوریخ بە پێشەنگایەتی دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدانی سویسرا (کۆماو) بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بە بنەماڵەی شەهیدان ڕاگەیاندرا.

کۆبوونەوە لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان

بە پێشەنگایەتی کۆماو لە شاری زیوریخ کۆبوونەوە ئەنجامدرا، بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات خوێنرایەوە، بەشداربووان بە دیقەتەوە گوێبیستی نامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بوون.

ڕۆژنامەنووس و نووسەر سەفکان کۆبانێ ڕایگەیاند بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ واتایەکی مێژوویی هەیە، گوتی: "فیکری ڕێبەر ئاپۆ گەلی کورد بە جیهان ناساند. ڕێبەر ئاپۆ شێوازێکی نوێی تێکۆشانی دەستنیشان کرد، ئەرکی هەموومانە ئەمە ڕوون بکەینەوە. ئێمە تەڤگەرێکی سۆسیالیستین و پێداگرین لەسەر سۆسیالیزم".

هەروەها تیشکی خستەسەر ئیرادەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری دیموکراتیک، جەختی کردەوە پێویستە دەوڵەت چیتر هەنگاوی ئاشتییانە بنێت.

هەروەها تیشکی خستەسەر چەواشەکارییەکانی ڕاگەیاندنی تورک دەربارەی ڕۆژئاوا، ئاماژەی بەوە کرد چەکدانان بە هیچ جۆرێ قەسەدە ناگرێتەوە.

کۆبانێ جەختی کردەوە لە هەر ئەگەرێکدا بەرخۆدان بەردەوام دەبێت، وە پاش بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت هەمووان گۆڕان و گۆڕانکاری لە خۆیاندا بکەن و بەرپرسیاربن، گوتی: "پێویستە زیاتر تێبکۆشین. ئەمە ئەرکی سەرەکی هەموو هاوڕێیانی ڕێبەر ئاپۆیە".