قەرەسوو: دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەی کۆنگرەکەدا ڕۆڵی هەبێت
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو ڕایگەیاند پەکەکە کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و دەسنیشانی کرد دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەی کۆنگرەدا ڕۆڵی هەبێت.
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو ڕایگەیاند پەکەکە کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و دەسنیشانی کرد دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەی کۆنگرەدا ڕۆڵی هەبێت.
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە موستەفا قەرەسوو بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا خەبەر تیڤی کرد و ڕایگەیاند پەیوەست بە بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە کۆنگرەی خۆی دەبەستێت و جەختی لەوەکردەوە دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەی کۆنگرەدا ڕۆڵی خۆی وەرگرێ.
قەرەسوو دەستنیشانی کرد بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر دەستپێکی ئەزموونێکە کە لە لایەن تەڤگەری ئازادی کوردستانەوە کراوەتەوە و گوتی: "پەکەکە لە مێژووی کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا بەهاگەلێکی خوڵقاند کە هیچ هێزێک نەیخوڵقاندووە. شتەکە تەنها خوڵقاند نییە، بەڵکو لە سایەیی پەکەکەوە کۆمەڵێک هێزی سیاسی لەسەرپێی خۆیانن. پێویست بەوەناکات من باسییان بکەمەوە. بەڵام هەرکەسێک بڵێت پەکەکە چی بەدەستهێناوە و کام ئەنجامەیی لە تێکۆشانی خۆییدا بەدەستهێناوە، ئەم قسە ئاسانانە بکات. دەتوانین هەموو جۆرە وەڵامێکی ئەو کەسانە بدەینەوە کە ئەمانە دەڵێن."
قەرەسوو بانگەوازی لە هەموو لایەنە شۆڕش گێڕ و دیموکراتیکەکان کرد پشتگیری لە پرۆسە بکەن.
هەڵسەنگاندنەکانی موستەفا قەرەسوو بەم شێوەیە:
"پێش هەموو شتێک مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە جیهانی ئیسلامی پیرۆز دەکەم و هیوادارم ببێتە ئامرازی باشییەکان. هەروەها دەمەوێت هاوڕێمان سەڤیم بەللی یاد بکەمەوە کە ساڵوەگەری شەهید بوونێتی. سەڤیم بەللی یەکێکە لە کادرە پێشەنگەکانی تێکۆشانی سۆسیالیستییە. هەڵبەتە لە تێکۆشانی سۆسیالیستییدا پێشەنگبوونی ژنێک زۆر گرنگە. سەڤیم بەللی ڕەنجی زۆری هەیە لەم تێکۆشانەدا. هەم لە خەباتی ڕێکخراوەی، هەم لە تێکۆشانی سیاسیدا و هەمیش لە بواری مەعریفی و وەڕگێڕانی کتێبی میراتی سۆسیالیستییدا خزمەتێکی مەزنی بە سۆسیالیزم کرد. وە تا کۆتایی ژیانی بە هەست و بیرکردنەوەی سۆسیالیستییەوە ژیا، بە بێ دووڵی لە تێکۆشاندا بوو، وە بەرانبەر فشارەکان سەری دانەنواند و وەک ژنە پێشەنگێک تێکۆشانی خۆی بەڕێوەبرد. بە ڕێز و پێزانینەوە یادی دەکەمەوە. لە سایەیی تێکۆشانەکانییەوە، تێکۆشانی ژنان بە زیندووی دەمێنێتەوە.
هەرخۆی تەڤگەری ئازادی ژنانمان ڕاگەیاندراوێکی یادکردنەوەی بۆ سەڤیم بەللی بڵاوکردەوە. بەڕاستی یادکردنەوەی سۆسیالیستێکی لەو شێوەیە هێژا و زیندوڕاگرتنی تێکۆشانیان لە هەموو گۆڕەپانە ژیانێکاندا شتێکی گرنگە. بە تێگەی دروستی سۆسیالیست، تێکۆشانی ڕاست و خاوەنداریکردن لەم بەهایانە دەتوانین بەهاکان بە زیندووی بهێڵینەوە. هەربۆیە دەبێت هەموو سۆسیالیستەکان خاوەنداری لە سەڤیم بەللی بکەن. بەتایبەت تەڤگەرەکانی ژنان و ژنانی سۆسیالیستی دەبێت تێکۆشانی سەڤیم بەللی هامێتەی تێکۆشانیان بکەن و زیندووی ڕاگرن. سۆسیالیزمێکی لەم شێوەیە، ڕووی هێژا و ڕووناکی سۆسیالیزمی تورکیایە. لە هەموو کاتێکدا یادی زیندوو ڕادەگرین.
ڕاگەیاندراوەکە بە ڕەنجی مەزنی ڕێبەر ئاپۆ پێکهات
بانگەوازییەکەی ٢٧ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ زۆر مانادار و گرنگە. هەرخۆی هەبوونی هەرسێ هەڤاڵانمان لەو دیمەنەدا، هەمیش هەبوونی دوو پارێزەری نوسیگەی یاسایی سەدە، ڕۆشتنی هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی و هەبوونی ئەحمەد تورک، پەروین بوڵدان و سری سوورەیا ئۆندەر کە لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا ڕەنجێکی زۆریان داوە، زۆر ماندار بوو. هەرخۆی ئەحمەد تورک، پەروین بوڵدان و سری سوورەیا ئۆندەر وەک شاند چەندین چاوپێکەوتنیان ئەنجام داوە. ڕۆشتنە باشووری کوردستان و لەگەڵ پارتەکانی ئەوێ کۆبوونەوەیان کرد. لەم ڕووەوە کارەکانیان زۆر گرنگە. ئەم بانگەوازییە، وەک ئەوەی پەروین بوڵدانیش باسی کرد بە ڕەنجی گەورەی ڕێبەر ئاپۆ پێکهات. بێگومان ئەمە لێدوان و ڕۆژەڤی پەیوەندیداری پرسی کوردە. پەیوەندییداری تێکۆشانی سەد ساڵەی گەلی کوردە. پەیوەندیداری تێکۆشانی زیاد لە پەنجا ساڵەی پەکەکەیە. بانگەوازیی و پرۆسەکە پەیوەندیداری هەموو ئەمانەیە. هەربۆیە بەڕێز و پێزانینەوە هەموو شەهیدانی ئەم تێکۆشانانە یاد دەکەینەوە. ئەم پەیامە دەرنجامی ڕەنج و تێکۆشانی ئەوانە. هەڵبەت ئاشتی دێتەئاراوە. ئەم ئاشتییە هاوکات دەبێتە وەڵام لە یادکردنەوەی ئەو سەرباز و پۆلیسانەی لە تورکیادا گیانیان لە دەستداوە. ژیانی ئەوانیش بەم شێوەیە مانایەک وەردەگرێت. ئیمکانی ماناداری ڕاستەقینە بە ئاشتییەکی لەم جۆرەیە. بێگومان لە تێکۆشانەدا ڕۆڵی هێزەکانی دیموکراسی و هێزەکانی بەرخۆدانی دیموکراتیک لە تورکیادا هەیە. تێکۆشانی ئەوانیش لە بواری پێشکەوتنی دیموکراتیزەکردن و هۆشمەندی دیموکراتیکییدا خاوەن کاریگەرییە.
بۆیە ئەم پرۆسەیە کە بە بانگەوازی ڕێبەرێتی دەستی پێکردووە، ئەم نزیکایەتییە، ئەم پرۆژەیەیی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەرنجامی تێکۆشانێکی مەزنە. هەروەها لەم دوو ساڵەی کۆتاییدا لە سەرانسەری جیهاندا هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەرێتی ئەنجام درا. لە کردنی بانگەوازییەکەی لەم جۆرە و پرۆسەی ئێستادا ڕەنجێکی زۆریان هەیە. گۆشەگیری لە لایەکەوە شکێندرا. هەڵبەت بۆئەوەی بە تەواوەتی نەمێنێت دەبێت دۆخێکی جیاوازتر پێشکەوێت.
مانیفێستی سەدە
بەڵام پرۆسەی ئێستا، چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەرێتی، بانگەوازییەکەی ڕێبەرێتی بۆ ڕای گشتی جیهانی ڕاگەیاندراوێکی بە دیمەن تۆمار کراوە، بەڵام دیمەنەکە نەدراوە، بە تەنها وێنەیەک دراوە، هەڵبەت بینینی ڕێبەرێتی لە وێنەیەکی ئاوادا، خوێندنەوەی ڕێبەرێتی بەڵگەیەکی لەو شێوەیە ئیمراڵی هێز و مۆراڵێکی مەزنی پێدایین. هێز و مۆراڵیکی مەزنی دا بە گەلەکەمانیش. هەربۆیە بەڕاستی ڕاگەیاندراوێکی گرنگە. هەرخۆی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە ڕاگەیاندراوەکەی خۆییدا وەک "مانیفیستۆی سەدە" ناوی هێنا.
بەڕاستی کاتێک هەموو وشەیەکەی ئەو مانیفیستۆیە باش هەڵدەسەنگێنرێت ڕوانگەیەک، فەلسەفەیەک، تێگەشتنێکی سیاسی دەردەخات. مرۆڤ دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو مانفیستۆیەوە ببنێت چۆن نزیکی ڕووداوەکان ببێتەوە.
بۆیە زۆر گرنگ و سەنگیینە. بەڕاستی جۆشوخۆرشی دا بە ئێمە و گەلەکەمانیش. بێگومان لە کاتی خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکەدا شتگەلێکی وەک قوڵێتی و سەختی درووستبوو. لە ڕاستییدا ئەمە هەم لەبەر سەنگینی و قورسی ڕاگەیاندراوەکە و هەمیش لەبەرئەوەی بە ڕاستی گوزارشتکردن لە مانیفیستۆیەکی سەد ساڵە و قوڵبوونەوەیەکی گەورە ڕوودەدەن. هەروەها پرۆسەیەکی تێگەشتنی وەک؛ "بانگەوازی کرا، بانگەوازییەکی زۆر گرنگە؛ ئەمە چۆن پێکدەهێنرێت، قوڵێتیییەکی چۆن پێکدەهێنرێت و بەرپرسیارێتییەکان چییە؟" هەیە.
پەکەکە بە شێوازێکی نوێ تێکۆشانی سیاسی دەکات
پەکەکە بۆ گەلی کورد زۆر گرنگە. گەلی کورد دەیان ساڵە دەڵێت "پەکەکە گەلە، گەل لێرەیە". پەکەکە بۆ گەلی کورد تەنها پارتێکی سیاسی نییە و جیاوازە لە پارتەکانی تری جیهان. ژیان و کەلتوور و هەبوونی گەلی کوردە. ڕۆح و باوەڕی بە گەلی کورد بەخشیووە و چەندین شتی بۆ زیادکردووە. بۆیە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هەستیارییەکی بەدوای خۆیدا هێنا. بەڵام ئەمەش هەیە: پەکەکە دەگۆڕێت. لەنێو گۆڕانێکدایە. بەشێوەیەکی نوێ تێکۆشانی سیاسی دەکات. یاخود بە نزیکایەتییەکی نوێ ڕوودەکاتە تێکۆشانی سیاسی و مێژوو، وە لەنێو مێژوودا کاریگەرییەکی مەزنی دەبێت. بۆیە شتانێکی وەک: "پەکەکە هەڵدەوەشێتەوە، ئایندەی وی، ئافراندنی و ئەو کەلتوورەی ئافراندی چیتر نەمان"، ڕاست نین. پەکەکە بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەی خۆی زۆر شتی بۆ ئەم گەلە زیادکرد. کاریگەرییەکەی بۆ چەندین سەدە دەمێنێتەوە، دەبێت ئەمە بزانرێت.
بۆیە هەڵبەتە باسکردن لە هەڵوەشاندنەوەی پارتێکی لەم جۆرە، ڕەنگە دڵشکانێک لەنێو کۆمەڵگەدا جێ بهێڵێت. بەڵام بێگومان گەلەکەمان متمانەی بە پارت و ڕێبەرێتی خۆی هەیە. واتە دەزانن ئەم بانگەواز و نزیکایەتییەی ڕێبەرێتی لە چوارچێوەی بەرژەوەندیی گەلی کورد و گەلانی تردایە. واتە دەسکەوت و بەهای مەزنتری لێ دەکەوێتەوە. بۆیە گەل بەم جۆرە نزیکی بانگەوازەکە بووەتەوە. نزیکایەتی گەلەکەمان وەک نزیکایەتی ئێمەیە. نزیکایەتی گەلەکەمان وەک نزیکایەتی ڕێبەرێتی و پارتەکەمانە، هەرواش دەمێنێتەوە.
بۆیە هەڵبەتە بانگەوازەکە، بانگەوازێکی مێژووییە. وەرچەرخانێکی گرنگە. لەدایکبوونەوەیە. پەیوەست بە بناغەی دیموکراتیکبوون و گۆڕانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەرچەرخانێکی زۆر گرنگە. ئەمە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بۆ هەموو گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە. بۆیە بەڕێزەوە سڵاو لە بانگەوازەکەی ڕێبەرێتی دەکەین. هەروەها بە ڕێز و سوپاسەوە سڵاو لە ڕێبەرێتیمان دەکەین، کە تێکۆشانی گەیاندە ئەم قۆناغە و ئەم پێشکەوتن و گۆڕانەی بەدیهێنا و ڕێگەی بۆ ئەم گۆڕانکارییە کردەوە. وەڵامی ئەم ڕەنج و تێکۆشانە دەدەینەوە. هەمووکات هەوڵمانداوە وەڵامگۆی ڕەنجی ڕێبەرێتی بین. ئێمە تەڤگەرێکی لەم جۆرەین. ڕەنگە کەموکوڕی هەبووبێت. بەڵام هەردەم پەیوەست بە سیاسەتی ئایدۆلۆژیی ڕێبەرێتییەوە، هەوڵمانداوە وەڵامگۆی ڕەنجی وی بین. لەمەودواش هەروا دەکەین.
ئەم بانگەوازە کێشەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر دەکات
لە ڕاستییدا ئەم بانگەوازە هاویشتنی هەنگاوێکە کە پێشتر هیچ سەرکردە و بزووتنەوەیەکی سیاسی و هێزێک لە تورکیا و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەیتوانیوە بیهاوێژێت. ئەم نزیکایەتییە نەک هەر کێشەکانی گەلی کورد چارەسەر دەکات، بەڵکو کێشەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش چارەسەر دەکات. تەنانەت ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە پێشکەوتنی زیاتری بزووتنەوەکانی دیموکراسی لە سەرانسەری جیهاندا. پێویستە بەم شێوەیە لەم بانگەواز و هەنگاوە تێبگەین. پێویستە بەهایەکی مەزنی پێبدرێت. نزیکایەتییە سادە و ڕووکەش و پڕوپاگەندەییەکان هەم بێ ڕێزین و هەم ناهەقن.
بێ گومان ئامانجی ئەم بانگەوازە گۆڕینی دیموکراتیکە لە تورکیا. گۆڕانی دیموکراتیک واتە ڕێخۆشکردن بۆ دیموکراسی، کردنەوەی ڕێگاکە، هەنگاونان بەرەو ئەنجامێکی زۆر گرنگ، بانگەوازێکی لەم جۆرەیە. ئەنجامی ئەم ڕاگەیاندراوە، ئەم هەوڵە، زۆر گرنگ و مەزن دەبێت. وەک کردنەوەی بەنداوێک، وەک لافاوێکی بەجۆشی مەزن، گۆڕان و گۆڕانکاریی دیموکراتیک بەدوای خۆیدا دەهێنێت. تێکۆشانی دیموکراسی بەردەوام دەبێت. ڕێکخۆشکەر دەبێت تاوەکو تێکۆشانی سەد ساڵەی گەلی کورد، گەلانی تورکیا، سۆسیالیست و کرێکاران لە تورکیا واتادار و بەرجەستەبێت و بگۆڕێت بۆ دەسکەوتی بەرچاو. پێویستە هەمووان ئەمە بزانن.
دیموکراتیکبوون دەربڕینێکی ئاسایی نییە. گەیشتنە بە دیموکراسی و گۆڕانی دیموکراتیک، ڕێخۆشکردن بۆ ئەمە، ئەنجامی جددیی دەبێت. ئەوانەی بە سادەیی و ڕووکەشی لەمە تێدەگەن، ئەوانەی لە دیموکراسی و گۆڕانی دیموکراتیک تێناگەن، لە ئەنجامی گۆڕانی دیموکراتیکیش تێناگەن، بۆیە بەم جۆرە نزیکی مەسەلەکە دەبنەوە. بێگومان ڕەنگە هەندێک نیگەرانی و دڵەڕاوکێ سەبارەت بە دەسەڵات و ئیدارەی ئێستە هەبێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کاروکردەوەی پێشوویان. هیچ لەم بارەیەوە ناگوترێت. بەڵام ئەم هەنگاوە واتە کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداری، واتە تێکۆشان لەڕێگەی دامەزراوەی دیموکراتیک و زیهنیەتی دیموکراتیکەوە، ئەمەش هەموو نیگەرانی و دڵەڕاوکێکان دەسڕێتەوە. ڕەنگە ئاستەنگ بێنە پێش، بەڵام ڕاگەیاندراو و مانیفێستۆیەکی لەم جۆرە هەیە کە هەموو ئاستەنگەکان لادەبات. ئەمە هەنگاوی یەکەمە. پێویستە بەم جۆرە هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
بێگومان لە تورکیا نزیکایەتی کەموکورت و نەگونجاو لە تورکیا هەن، واتە تۆ باس لە ئاشتی و دیموکراسی دەکەیت، کەچی هەندێک هەن وەک بڵێی دەیانەوێت شەڕ بەردەوام بێت، بەم ڕاگەیاندراوە ناڕەحەتن. کاتێک شەڕ دەقەوما، هەندێک دارێکیان هەڵدەگرت و بەم دارە نازانم چیان دەکرد. یانی هەرکەس خۆی لێ ببوو بە مێژووناسی شەڕ و پسپۆڕی شەڕ. قازانجیان لەمە دەکرد، نانیان لەسەر ئەمە بوو. پێشتر لە ساڵانی نەوەدەکاندا، کەسانێک نانیان لەسەر قسەکردن دژی پەکەکە بوو. هەڵبەت ئەمانە بەم هەنگاوە ناڕەحەتن.
پێویستە ئەو پێشکەوتنە ببینرێت کە تێکۆشانی دیموکراسی بەدوای خۆیدا دەیهێنێت
بەڵام لەنێو هەندێک لایەنی کوردیشدا هەڵسەنگاندنی لەم جۆرە دەکرێت، "لێرە ستاتۆی کوردان نییە، هەڵوێستی مینیماڵیست (کەمگەرا) هەیە"، ئەمانە ئەو کەسانەن کە ئاسۆی بینیان تەنگ و بەرتەسکە، لە دینامیکی تێکۆشان تێناگەن، لە دینامیزمی تێکۆشان و بنکە مێژووییەکەیشی تێناگەن، ئەنجامەکانی تێکۆشانی دیموکراسی و دیموکراتیکبوون نابینن. ئەگەر ئەم تێکۆشانی دیموکراسی و دیموکراتیکبوونە بەرەو پێش بچێت _کە خۆبەخۆ بەرەوپێش ناچێت_ بەڵکو ئەم هەنگاو و ڕاگەیاندراوە تێکۆشانی دیموکراتیکبوون دەسەپێنێت. هەمووان باسی دیموکراسی دەکەن، مەگەر نا؟ هەموو سیاسەتمەداران لە تورکیا باسی دەکەن...
بۆیە پاش ڕاگەیاندراوێکی لەم جۆرە، لە چوارچێوەی ئەم ڕاگەیاندراوەدا کەس ناتوانێت بە ئاسانی بەربەست لەبەردەم تێکۆشانی دیموکراسی دروست بکات. ئەم وتوێژانە دەربارەی پرسی کورد بێ مانان. واتە ئەمە شتێکی ترە. تەڤگەری ئێمە، ڕێبەر ئاپۆ ساڵانێکی دوورودرێژە دژی چارەسەری دەوڵەتپەرستن. چارەسەری دەوڵەتپارێزی ناوێت. باسی چارەسەری دەوڵەتپارێز ناکات. ناڵێت دەوڵەت و فیدراسیۆن. یان ئەو خۆسەرییەی کە دەسەڵات دەکاتە ئامانجی خۆی. ڕێبەرێتی ئەمانە بە گونجاو نابینێت. ئەوانەش وەک چارەسەری دەوڵەتپارێز یان وەک جۆرەکانی چارەسەری دەوڵەتپارێز هەڵدەسەنگێنێت. لەبری ئەوە، چارەسەرێکی دەوێت لەنێو دیموکراسییدا، چارەسەری دیموکراتیکبوونی دەوێت. چارەسەری دیموکراتیکبوون، ڕاستترین چارەسەرە. چارەسەرە لەنێو دیموکراسییدا. ئەگەر دیموکراتیکبوون بێتەدی، ئەوکات چ دەبێت؟ چارەسەر پێش دەکەوێت، واتە پرسی کورد بەگوێرەی دیموکراتیکبوون چارەسەر دەبێت.
دیموکراتیکبوون واتە دیموکراسی، واتە چارەسەرکردنی پرسی کورد، پرسی عەلەوییەکان، هەموو پرسەکان. چارەسەرە دیموکراتییەکان نە مینیماڵیست و نە ماکسیماڵیستین [ئەوپەڕگەرا]. نابێت چارەسەری دیموکراتیکبوون لە چوارچێوەیەکی مینیمالیستی یان ماکسیماڵیستیدا هەڵسەنگێندرێت. باشترین چارەسەرە، دروستترین چارەسەرە. چارەسەرێکە کە هەموو گەلێک، هەموو کۆمەڵگایەک، هەموو ڕەنگێک بتوانێت بە ئازادی و دیموکراسیانە بە بەهاکانی خۆیەوە بژی. هەر بۆیە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "هەموو کۆمەڵگایەک دەبێت ڕێکخستنی خۆی، ئازادی خۆی، دیموکراسی خۆی بنیات بنێت و بژی". ڕاگەیاندراوەکە بەو مانایە دێت.
ئەم سەدەیە، دەبێتە سەدەی دیموکراتیکبوون و کۆماری دیموکراتیک. بۆیە گفتوگۆی لەم جۆرە... واتە پێشتریش هەندێک هەردەم دژی پەکەکە بوون. چەندین جار گوتیان "پەکەکە فڵان شتی کردووە". لە ساڵی ١٩٩٩ هەندێک لەناو ئێمە هەڵاتن؛ ئەوانیش هەمان شتیان گوت. چوون، پاش چەند مانگێک ئیتر کەس باسی ئەوانیشی نەکرد. دەستیان لە هەموو شتێک هەڵگرت. بۆیە دەبێت گەلەکەمان و هەموو کەسێک ئەمە ببینێت. بەم هەنگاوە، بەم گۆڕانکارییە، پرسی کورد بەباشترین شێوە چارەسەر دەبێت. بە ڕاستترین شێوە چارەسەر دەبێت. پێویستە ئەمە ببینرێت. بۆیە دەبێت تێکۆشان بۆ دیموکراسی، تێکۆشان بۆ دیموکراتیکبوون، بە شێوەیەکی بەهێز و هەمەلایەنە و ڕێکخراو بەڕێوە بچێت. سەرەتا پێویستە ئەم جۆرە نزیکایەتییە بۆ پرۆسەکە هەبێت. نزیکایەتییەکی وەها نابێت. ئەم دەوڵەتە چی دەبەخشێت، چی بەخشی؟ ئەم هەنگاوە چی بەخشی، چی نەبەخشی، ئەمە هەنگاوێکی لەو جۆرە نییە. بەڵام خودی دیموکراتیکبوون، نەبوونی بەربەست لەبەردەم پرۆسەی دیموکراتیکبوون، خۆی لە خۆیدا بەڵێنێکە، ڕێککەوتنێکی زۆر گرنگە. بۆیە پرۆسەی دیموکراتیکبوون، پرۆسەی گۆڕینی دیموکراتیک هەیە.
لە ڕاستیدا ئەمە لە هەموو ڕێککەوتن و دانوستانێک باشترە، دەتوانێت ئەنجامی باشتر و درێژخایەنتر و سەلامەتتر بەدوای خۆیدا بهێنێت. پێویستە بەم شێوەیە تێبگەین. لەم ڕووەوە، لەگەڵ پڕۆژەیەی کە ڕێبەر بە ڕاگەیاندراوەکەی خستییە ڕوو، پێویستە لەگەڵ پڕۆژەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک تێکۆشانی زیاتر ئەنجام بدەین، متمانەمان پێی هەبێت و لەم چوارچێوەیەدا تێکۆشان پێش بخرێت.
ئەوانیتر هەڵوێست و نزیکایەتیی ڕاست نین. پێویستە ئەمە بکرێت. بەڵام لەسەر چ بناغەیەک؟ دەبێت ئەم تێکۆشانە لەسەر بناغەی ئەو ئەزموون و هۆشمەندییە بێت کە بە تێکۆشانی ٥٠ ساڵە ئافرێندراوە و ئەنجامی لێ بەدەستهاتووە. وەکچۆن تا ئێستە بەم تێکۆشانە بەهای گرنگمان ئافراندووە، ئەمجارەش ڕاستی ئەو گەلە هەیە کە لە تێکۆشانی ٥٠ ساڵەدا ئافرێندراوە. هۆشمەندی و زیهنیەت و تێگەیشتن و پارادایمێک لەم جۆرە هەیە.
ڕێبەر ئاپۆ ڕێگە بۆ دەسکەوتی دیموکراتیک دەکاتەوە
ئەم پارادایمەی ڕێبەرێتی جیهان دەگۆڕێت. تاکە چارەسەرە بۆ مرۆڤایەتی. تاکە چارەسەرە بۆ کوردان و گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کاتێک ئەم تێکۆشانە بە پارادایمێکی لەم جۆرە دەکەین، کاتێک لەسەر بناغەی ئەم پارادایمە بەشێوەی درووست خۆمان ڕێکدەخەین و تێدەکۆشین، ئەوکات ئەنجامی مەزن دێنەپێش. پێویستە وەها بڕوانین. ئەگەر بەم شێوەیە سەیری بکەین "ڕێککەوتنەکە چۆنە، چ بەخشرا، چ وەرگیرا؟"، ئەمە ناهەقی دەبێت بەرامبەر ئەم تێکۆشان و ڕاگەیاندراوە.
دووپاتی دەکەینەوە، ڕێبەر ئەم ئاپۆ بەم هەنگاوە، واتە بەم پرۆژەیە بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ڕێگە دەکاتەوە بۆ ئەو دەسکەوتە دیموکراتیکانەی تا ئێستە بەدیهاتوون، وا دەکات کاریگەرتربن. پێویستە ئەمە لەڕووی ئەو ئەنجامانەی لەڕێگەی تێکۆشانی دیموکراسی گەلی کورد و هەمیش لەڕێگەی تێکۆشانی دیموکراسی گەلانی تورکیاوە بەدەستهاتوون، لەبەرچاو بگیرێت. ئەمە ٣٠ بۆ ٤٠ پێشوو نەدەکرا. چونکە ٤٠ ساڵ پێش ئێستە دەسکەوت و هۆشمەندیی لەم ئاستەدا نەبوو. تێکۆشانی ئەم ٤٠ سالەی پێشوو تورکیای ناچار کرد بێتە ئەم ئاستە. بە تێکۆشانێکی مەزن گەیشتە ئەم خاڵە. لەم ڕووەوە، دەسکەوتەکانی بۆ کوردان بێشومارە. بۆ ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکوور و گەلانی تورکیا و ژنانی کوردستان و ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژنانی جیهان چی بەدەستهێناوە؟ بەڕاستی باسکردن لەوەی "پەکەکە چی بەدەستهێناوە؟" باسێکی ناڕاستە. دەبێت وەها لێی بڕوانین.
پەکەکە لە مێژووی کورد و کوردستان و مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەهاگەلێکی ئافراند، کە هیچ هێزێکی سیاسی نەیتوانیوە بیکات. نەوەک هەر بەهای ئافراندووە، بەڵکو وایکردووە چەندین هێزی سیاسی بمێننەوە و خۆیان ڕابگرن. ئێستە کاتی ئەوە نییە باس لەم شتانە بکەین. ئەوانەی باس لەوە دەکەن "پەکەکە چی بەدەستهێناوە، چ ئەنجامێکی لە تێکۆشانەکەی دەستکەوتووە؟"، تەنها سادەیی و ڕووکەشبینی خۆیان نیشان دەدەن. دەتوانین وەڵامی گونجاویان بدەینەوە و دەمیان دابخەین. بەڵام نامەوێت لێرەدا باسیان بکەم. پێویستە هەمووان بەدرووستی مامەڵە لەگەڵ پرۆسەکەدا بکەن و حەقی خۆی پێ بدەن. گەلەکەمان وەها دەکات. ڕێبەر ئاپۆ ٥٠ ساڵە تا ئێستە هەرگیز گەلی بێهیوا نەکردووە. پەکەکە هەرگیز گەلی بێهیوا نەکردووە. بۆیە ٥٠ ساڵە ئەم گەلە بە پێشەنگایەتی پەکەکە تێدەکۆشێت و خاوەنداری لە ڕێبەرێتی خۆی دەکات.
دەبێت شۆڕشگێر و سۆسیالیستانی تورکیا پشتگیری لە پرۆسەکە بکەن
لەم ڕوەوە دەبێت هەموو کەسێک بە دروستییەوە نزیک بێتەوە. دەمەوێ بە هێزە دیموکراسی، شۆڕشگێڕ و سوسیالیستەکانی تورکیا شتێک بڵێم. دەبێت ئەوانیش پشتگیری لەم تێکۆشانە بکەن. ڕێبەرێتی گوتی، "ئەم هەنگاوانە وەک پێویستیی سۆسیالیستی دەنێم." بۆ سۆسیالیستبوون نزیکایەتییەکی لەم شێوەیە پێویستە. لەم بوارەدا، "ڕێبەرێتی چۆن پەرەی بە پڕۆژەیەکی لەم شێوەیە دا؟" گەر بگوترێت، دەبێت هەموو کەسێک ئەوەی زانیبێت؛ ئەوەی ڕێبەرێتی گەیاندە ئەم ئاستە، کەسایەتیییە سۆسیالیستییەکەیەتی. دەبێت ئەمە بۆ هەموو کەسێک ڕوون بێت.
لە کاتی داڕووخانی سۆسیالیستدا دەیگوت؛ پێداگری لە سۆسیالیست، جەختکردنەوەیە لە مرۆڤ بوون'
دەمانەوێت تورکیا بگۆڕین. ئەوە شتێکی ئاشکرایە. هەڵبەت بۆ گۆڕانی تورکیا دەبێت لە هەندێک لایەنەوە خۆمان بگۆڕین. یانی گەر لە گۆڕین و گۆڕانکاریی تورکیادا کەموکوڕی هەبێت، دەبێت کێشەکانی خۆمان ببینین. ئەو نزیکایەتیەیی کە هەموو شتێک دەخاتە ئەستۆی دەسەڵات و دەوڵەت نزیکایەتییە درووست نییە. بە هەموو تەڤگەرە شۆڕشگێڕییەکان دەڵێم. بە خۆشمان دەڵێم؛ گەر لە جێگەیەکدا کەموکوڕی و ناتەواوییەک هەبێت، دەبێت لە خۆماندا بیبینینەوە.
پرۆسەی گۆڕانکارییمان دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ماوەکانی پێشوومان. بە تایبەت لە دوای داڕووخانی سۆسیالیزمی بونیادنراو، ڕێبەر ئاپۆ هەوڵیداوە تا ئێستا خۆی لە تێگە و تێگەشتنی زیهنیەتی سۆسیالیزمی بونیادنراو و کاریگەرییەکانی بە دوور بگرێت. بەڵام ئەمە بەشێوەی تێکشکاندنی سۆسیالیزم نییە وەک ئەوەی ئەوانی تر کردوویانە. لە ساڵانی نەوەدەکاندا کاتێک لە چەندین پارتی سۆسیالیستییدا 'داڕووخاندنی سۆسیالیستی' لە ئارادابوو. ڕێبەرێتی گوتی، "پێداگری لە سۆسیالیزم، جەختکردنەوەیە لە مرۆڤایەتی.' بە ئێستاشەوە ڕێبەرێتی ئەو هێڵە بەڕێوەدەبات. ڕێبەرێتی لە ئێستاشدا هەوڵدەدات سۆسیالیزم بە باشترین شێوە بنوێنێتەوە. دەبێت شتەکە بەم جۆرە ببینرێت.
ڕێبەرێتی هەموو کاتێک ویستوویەتی گۆرین و گۆڕانکاری بێنێتەئاراوە
لە کۆنگرەی ٥هەمینی پەکەکەدا من و هەڤاڵ عەباس وەک کۆمیتەی ئامادەکار لە گۆڕەپانی ڕێبەرێتییەوە هاتینە وڵات. ڕێبەر ئاپۆیش لە گۆڕەپانی ڕێبەرێتی قسەی لەگەڵ کردین. چوار پێنج کتێبێکمان ئامادە کرد. کتێبی شیکاری بوون و لە سەر گۆڕانکاری لە پەکەکەدا بوون. گۆڕانکاری لە ڕووی تیۆری، سیاسی، ڕیکخستن، شێوازی چالاکی و شێوازی تێکۆشاندا نیشان دەدا. کۆنگرەی پێنجەم کۆنگرەی گۆڕانکاری بوو. لە ڕاپۆرتی سیاسییدا کە پێشکەشی کۆنگرەی پێنجەم کرا، تێیدا دەستنیشان کرا دەبێت پەکەکە لە کاریگەرییەکانی سۆسیالیزمی بونیادنراو خۆی ڕزگار بکات و بگات بە تێگەشتنی ڕاستەقینەی سۆسیالیتی، سۆسیالیزمی دیموکراتیک و ئەو زیهنیەتەکەی، تێگە سیاسییەکەی، تێگە ئایدۆلۆژییەکەی و گوزارشت لە تێگەشتنی ڕێکخراوەی بکات.
ئێمە هاتین، لە کۆنگرەدا بەم شێوەیە گفتوگۆکان کرا. هەڵبەت لەو کاتەدا لە قوڵێتییەدا نەبووین کە لە ڕێبەرێتی تێبگەین و ڕاڤەی بکەین. هەندێک گۆڕانکارییمان کرد بەڵام بە تەواوەتی نەبوون. لە لایەکی دیکەوە شتەکە تەنها بە ئێمەوە پەیوەست نەبوو، تەسفییەکردن، نزیکایەتی پڕوپاگەندەیی تەسفییەکاری، نزیکایەتی شەمدین سەکیک پرۆڤۆکاسیۆنانە بوو کە لەم پرۆسەیدا ئاستەنگی بۆ گۆڕانکارییەکانمان کرد. بەوەوە سەرقاڵ بووین. بەڕاستیش یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان کە ڕێگەی لە گۆڕانکاری تەڤگەر گرت، ئەم سەپاندنی تەسفیەکارییە بوو.
دواتر لە ساڵی ٢٠٠٠دا دوای دیلگرتنی ڕێبەر ئاپۆ، ڕێبەرێتی جارێکی دیکە پرۆژەی ڕێکخستنکاری خستەوە پێشمان. لە کۆنگەری ٧هەمیندا گفتوگۆمان کرد و بڕیارمان وەرگرت. بەڵام دواتر ڕیبەرێتی پڕۆژەیەکی گرنگی دەرخستەپێش. ئەو سەدەمە پرۆژەی "کۆنگرەی گەل" بوو. وە لە سەردەمی کۆنگرەی گەلدا لابردنی پەکەکە پێکهات. پەکەکە گۆردرا بۆ کۆمەڵەیەکی ئایدۆلۆژی.
ڕێبەرێتی پەکەکەی وەک "کۆمیتەی زانست و هونەری ناو پارتی" پێناسە کرد. کۆمیتەی زانست و هونەری تا ئەو کاتە ڕۆڵی ئایدۆلۆژیی پەکەکەی گێڕا. بەڵام تەسفییەکاری لە ساڵی ٢٠٠٤دا ئەم پرۆژەیەیی ڕێبەرێتی نەک وەک "تێکۆشانی کاریگەر، تێپەڕاندنی بنبەستەکان" بەڵام وەک "ڕاکردن لە تێکۆشان، تێکۆشانی لاواز و کەم" شرۆڤە کرد. هەڵبەتە ئەم دۆخە ڕێبەرێتی ناچار کرد جارێکی دیکە دامەزراندنەوەی پەکەکە بخاتەوە ڕۆژەڤ. تەسفییەی فەرهاد و بۆتان لە ساڵی ٢٠٠٣دا پرۆڤۆکاسیۆنێکی گۆڕانکاری، گۆڕانکاری دیموکراتیکی بوو. دەبێت بەم شێوەیە هەڵسەنگێندرێت.
ڕێبەرێتی هەموو کاتێک بۆئەوەی گۆڕانکارییمان تێدا درووستکات و بمانگۆڕێت؛ دەیویست ئەوە بکاتە تێگەشتنێکی نوێی ڕێکخستنی و تێگەشتنێکی نوێی چالاکی. ڕێگە لە پرۆڤۆکاسیونی ناوخۆی و دەرەوە بگریت.لە لایەکی دیکەوە ڕێبەرێتی ئەمە دەڵێت: کوشتنی ئۆزاڵ و پرۆڤۆکاسیۆنەکانی دیکەی ناو دەوڵەتدا، بەڕاستی بوونە هۆکاری ڕێگری لە گۆڕانکارییەکی لەم جۆرە. بە مانایەکی دیکە، ڕێبەرێتی دەیویست گۆڕانکاری پەکەکە پێکبهێنت. دەیویست ئەمە بکات. ڕێبەرێتی خۆی بە بەرپرسیاری کۆمەڵایەتیبوون، کۆمەڵگە و سۆسیالیزم دەبینی. دەیویست ئەمە بە ڕێگەیەکی درووستەوە بەڕێوەبەرێت. لەم بوارەدا دەیویست سۆسیالیزمی دیموکراتیک بکەوێتە سەر ڕێگەیەکی ڕاست. بەڵام وەک ئەوەی گوتم، ئەم پرۆڤۆکاسیۆنە لەبەر دەستوەردانی دەوڵەتی تورک لە دەرەوە و لەبەر تێگەشتنمان نەهاتە ئاراوە.
بێگومان، هۆکار و فاکتەری دیکەش هەیە. بۆیە کۆتا لێگەڕینی چارەسەری دیموکراتیک لە دوای ساڵی ٢٠٠٨ەوە بوو. ڕاستە لەوێیش ئەم لێگەڕینە هەبوو. بۆ گۆڕینی پەکەکە و گۆڕانکاری شێوازێکی جیاوازی تێکۆشان و تێگەیشتنی ڕێخکستنبوون هەوڵدان درا. بەڵام گۆشەگیری سەخستی سەر ڕێبەرێتی کە لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ەوە دەستیپێکرد و ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنەکانی دۆڵمەباخچەیی، پرۆسەکەی تێکدا.
پێویستە ئیتر هەلومەرجی سیاسی و یاسایی بڕەخسێنرێت
لەلایەکی ترەوە، بەڕوونی و کورتی ڕوونی کردووەتەوە چۆن لەمە تێبگەین و چۆن وەڵامدەرەوەی بانگەوازەکە بین. لە ڕاگەیاندراوەکەدا بەرپرسیارێتی و ئەرکی هەمووانی بیرخستووەتەوە. لەم ڕووەوە، بەم ڕاگەیاندراوە، ڕێگە لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕاگەیاندراوەکەی ڕێبەر ئاپۆ تا کۆتایی کرایەوە. ئیتر دەبێت هەلومەرجی سیاسی و یاسایی بڕەخسێنرێت. بەبێ ئەمە، ئەم هەموو گەریلایە چۆن دەست لە شەڕی چەکداری هەڵدەگرن، ئەم هەموو ئەندام و ئەندامانەی ڕێکخستنە، چۆن بەشداری پرۆسەکە دەکەن؟ بڕوام وایە، کاتێک پرۆسەیەکی وەها دەست پێ دەکات، هەموو کەسێک لە جێگەی خۆی نامێنێتەوە و چاوەڕێ بکات بزانێت چ دەبێت. دەکرێت شتێکی وەها ڕووبدات؟ لەم ڕووەوە، وەک ڕێبەر ئاپۆش دەڵێت، دەبێت ئیترهەلومەرجی سیاسی و یاسایی بڕەخسێنرێت.
دوایین لێدوانی ئەردۆغان جیاواز بوو
ئەم گفتوگۆ و قسانە، بۆ چارەسەری پرسی کوردە. ئەگەر چارەسەری پرسی کورد نەبووایە، ئایا پەیوەندییەکی وەها، گفتوگۆیەکی وەها، پرۆسەیەکی وەها دەهاتەپێش؟ لە تەواوی جیهانەوە لێدوان هەیە، بۆچی؟ چونکە پەیوەستە بە پرسی کوردەوە.
ئەڵمانیا ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە و گوتی: "پێویستە مافی کوردان پەسەند بکرێت". بۆیە وتەکانی عومەر چەلیک و ئۆچوم تا ئاستێک شەڕی تایبەتن. ئەمەش ڕێگەیەکی سیاسییە بۆ خۆدەربازکردن. یانی هەڵوێستی لەم جۆرە، بڵێی، بەبێ ئەوەی شتێ ببەخشین، کێشەکەمان چارەسەر کرد. بە بڕوای من، دەچێتە خانەی پرۆپاگەندەی شەڕی تایبەتەوە. دەبێت ئەم شتانە بەجددی وەرنەگیرێت.
دەبێت بزانرێت بەرپرسان چ دەکەن، ئەردۆغان چ دەکات و باخچەلی چۆن مامەڵە دەکات، دەبێت چاوەکان لەسەر ئەمە بێت. دوایین لێدوانی ئەردۆغان جیاواز بوو. نەیگوت پرسەکە چارەسەر بووە. گوتی لە کۆتایی ئەم پرۆسەیەدا هەمووان سەردەکەون. وەها ئەمەی خستەڕوو. لەم ڕووەوە، نابێت پرۆپاگەندەی لایەنە جیاوازەکان، بەتایبەت ئاکەپە، زۆر بەجدی وەربگرین. لێدوانێکی نوێش هەبوو. ڕەنگە کەسانێک شتی وەها بڵێن. یانی هێشتا لەژێر کاریگەری شەڕی تایبەت و کاریگەری پرۆپاگەندەکانی پێشوو، قسەدەکەن. پێویستە ئەمە تێپەڕێنرێت. لە ئێستەدا ئەم شتانە زۆر بە جددی وەرناگرین و بە گرنگی نازانین.
ژنان و گەنجان هێزی پێشەنگی تێکۆشانن
پێویستە گەلی کورد ئەمە بزانێت. ئەم گۆڕانکارییە دیموکراتیکە، تێکۆشانی دیموکراسی، دروستترین چارەسەرە بۆ پرسی کورد. چارەسەرە لەسەر بنەمای دیموکراسی هەرێمی. کاتێک دیموکراسی هەرێمی هەبوو، پرسی کورد لە هەموو ڕووییەکەوە چارەسەر دەبێت. لەم ڕووەوە نابێ گەلی کورد ئەو جۆرە نیگەرانییەی هەبێت. پێویستە متمانە بەخۆی هەبێت. پێویستە ئەمە وەک هەنگاوێک بۆ هەم دیموکراتیککردنی تورکیا و چارەسەری پرسی کورد ببینین و و بەو شێوەیە پشتیوانی لێ بکەین. بێگومان پێویستە پێش هەموو شتێک ژنان و گەنجان خاوەنداری لێ بکەن.
ئەوان هێزی پێشەنگی ئەم تێکۆشانەن. بە کۆتاییهاتنی شەڕ، تێکۆشانی ئازادیی ژنان زیاتر پێشدەکەوێت. تێکۆشانی ئازادیی ژنان دەبێتە ئەو بزووتنەوەیەی زۆرترین سود لەم پرۆسەیە وەردەگرێت. لەم ڕووەوە پێویستە تێکۆشانی دیموکراسی بە شێوەیەکی ڕێکخراو بەڕێوە ببرێت. کەواتە ئەمە کۆتایی نییە، دەسپێکە. ئەمە قۆناغێکی نوێیە. قۆناغێکی نوێی تێکۆشانە. دەبێت ژنانی کورد، گەنجانی کورد، گەل و هەموو ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن.
هێزە دیموکراسیخوازە شۆڕشگێڕەکان ناچارن خاوەنداری لەم تێکۆشانە بکەن. نابێت هەڵوێستی پڕ لە دڵەڕاوکێ و نیگەرانیان هەبێت، دیموکراسی و تێکۆشانی ئازادی ناوەستێت و بەردەوامە. لەسەر هێڵی تێکۆشانی دیموکراتیک بەردەوام دەبێت. بۆیە هیچ باسێک لەسەر دەستبەرداربوون لە تێکۆشان نییە. دووپاتی دەکەمەوە، ڕێبەرێتی ئەم هەنگاوەی وەک سۆسیالیستێک هاویشتووە. وەک پێویستی سۆسیالیزم ئەم هەنگاوەی هاویشت. ئەمە نزیکایەتی سۆسیالیستی بزووتنەوەکانی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی سەدەی بیستەم تێدەپەڕێنێت کە پێشەنگایەتی مافی دیاریکردنی چارەنووسیان دەکرد. لەوە زیاترە. نزیکایەتییەکی نوێیە. نزیکایەتییەکی سۆسیالیستییە. نزیکایەتیی سۆسیال دیموکراتیکە.
گرنگترین تایبەتمەندیی ڕێبەرێتی جڤاکیبوونێتی. جڤاکپارێزە. ڕێبەرێتی بەشێوەیەکی بەرفراوان دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و تاکگەرایی و ڕەنجخۆری تێدەکۆشێت و پێشەنگایەتی هەڵوێستی ئایدۆلۆژی دەکات. دەبێت وەها ببینرێت. بێگومان ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی ڕێبەرێتی دەربارەی نزیکایەتی سۆسیالیزمی کلاسیک هەیە. ئەمە شتێکی سرووشتییە.
دەسکەوت و داتاکانی ١٥٠_٢٠٠ ساڵی پێشوو بۆ ئەمە بەس نەبوو. لە پراکتیکدا دەرنەکەوت. پراکتیکی سۆسیالیزمی بنیاتنراو دەرکەوت. لێرەدا، بانگەواز لە هەموو هێزە سۆسیالیستەکان دەکەین بەباشی تێبگەن و بەدرووستی مامەڵە لەگەڵ پرۆسەکە بکەن و پشتگیری لێ بکەن.
دەبێت هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی نێو سیستەم هەڵوێستێکی درووست بنوێنن
هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی نێو سیستەم، واتە جەهەپە و هێزەکانی تر، پێویستە هەڵوێستێکی درووست بنوێنن. پڕن لە دڵەڕاوکێ. بەڵێ، لە نیگەرانیەکانیان تێدەگەین. ئاکەپە ئەو هەموو فشارەی کرد، دادگای بەکارهێنا، زۆر شتی کرد. پێویست ناکات بیانژمێرین. کوردەکان لە هەمووان زیاتر گیرۆدەی ئەمە بوون و ڕووبەڕووی ئەم شتانە بوونەوە.
بۆیە لەبری ئەوەی بڵێین "نیگەرانیمان هەیە، ناتوانین هەنگاوبنێین"، ئەگەر کێشە هەیە، دەبێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کێشەیەدا چالاک بن و ڕۆڵ بگێڕن. دەبێت ببنە بەشدارێکی کارا لە تێکۆشانی دیموکراسی، تەنانەت لە چارەسەرکردنی پرسی کوردیشدا. ئەوە شایەنی ئەوانە، پێویستە ئەوەش بکەن. نیگەرانییەکانی وەک ئەوەی ئایا دەم پارتی و ئاکەپە خاڵێکی دەستوور دەگۆڕن، ئەم هەڵوێستە ئاساییە. شتێکی وەها نییە. پرۆسەیەکی وەها نەهاتووەتە پێش. ئەوانەی وا دەزانن ئەم پرۆسەیە لەسەر بناغەی ڕێککەوتنێکی لەم جۆرە هاتووەتەپێش، زۆر هەڵەن.
تورکیا پێویستی بە دەستوورە. ئەو ڕۆژە ماهیر بەشیریش وتی؛ تورکیا پێویستی بە دەستورێکی نوێیە. ئەم دەستوورە ئازادییەکان سنووردار دەکات، دەبێتە هۆی فشارکردن. ئەوە جیاوازە. بێگومان تا ئێستە گوێیان بە دەستوور و یاسا نەداوە. بەڵام لەمەودوا دوای ئەم هەنگاوە ئیتر هیچ هۆکارێک نامێنێت بۆ ئەوەی دەسەڵات وەک جاران مامەڵە بکات. لەم ڕووەوە بێگومان دەبێت دەستبەرداری هەندێک شت بن. ئەگەر بڵێت نەخێر دەستبەردار نابم، وەک پێشتر بەردەوام دەبم، ئەمە دەبێتە هۆی تێکدانی ئەم پرۆسەیە. وە بەڕای من لێدوانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووش ئەرێنی بوون. لەم چوارچێوەیەدا دەبێت ئەوانیش خاوەنداری لێ بکەن. باوەڕم وایە ئەوانیش ئەو کارە دەکەن.
پێویستە ڕێبەر ئاپۆ لە پرۆسەی کۆنگرەدا ڕۆڵی هەبێت
ئێستە ئێمە ئاگربەستمان ڕاگەیاندووە. پەکەکە کۆنگرە دەبەستێت. لەو کۆنگرەیەدا پەکەکە بڕیاردەدات. ئەمە لە ماوەیەکی دیاریکراودا بەڕێوەدەچێت. دوو یان سێ یان پێنج ڕۆژێک دەخایەنێت. پێویستە ڕێبەر ئاپۆ لەم پرۆسەیەدا ڕۆڵی هەبێت. هەڵبەتە دەبێت لەم پرۆسەیەدا هیچ هێرشێک نەبێت.
واتە ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئەو گەریلایانەی لە پێگەی پاراستنی ڕەوادان، ئەوکات چ دەبێت؟ ئایا دەڵێن وەرە بمکوژە؟ وەرە بەدیلم بگرە. بۆیە نابێت ئاگربەست پێشێل بکەن. بەڵێ، ئێمە ئاگربەستمان ڕاگەیاند. دەبێت دەوڵەت و سوپا لەسەر ئەم بنەمایە بجووڵێنەوە. ئەگەر وانەکەن، ئەمە دەبێتە ئاژاوەگێڕی و تێکدان. واتە دەڵێن، پرۆسەکە قبووڵ ناکەین. واتە بە ڕوواڵەت قبووڵی دەکەن، بەڵام لە پراکتیکدا تێکی دەدەن و شکستی پێ دەهێنن. دەبێت لەم ڕووەوە ئاگاداربین. بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە بچێتە پێش، پێویستە بەم ئاگربەستەوە پابەندبن و بەگوێرەی ئەوە بجووڵێنەوە.
ئەو ڕێگەیەیی هەتەشە گرتوویەتەبەر ڕێگەیەکی درووست نییە
ئەو ڕێگەیەیی هەتەشە گرتوویەتەبەر هەر ڕێگە نییە. کەی عاقڵ دەبێت! گەر لەسەر ئەم عەقڵێتەی خۆی بەردەوام بێت ئەوا بەڵا بەسەر خۆییدا دێنێت. لە جێگەیکدا قەتیس دەبێت. لە ئێستادا "کۆنگرەی نەتەوەیی" دادەمەزرێنن، وە کوردیشی تێدا نییە. نوێنەرانی ئێزدی، عەلەوی، ژنان و پێکهاتە و کۆمەڵگە جیاوازەکانی تێدا نییە. بەڵام کۆنگرەیەکی نەتەوەیی درووستبووە، دەڵێن لەوێوە چوارچێوەی دەستووری بنەڕەتی دیاری دەکەن، سیاسەتی حکومەت دیاری دەکەن. بۆ مەگەر ئەمە شتێکی وا درووستەبێ؟ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خواستی یەکگرتنیان هەیە. چۆن یەکبگرن؟ ئەمە یەکگرتووی یەکڕیزی نییە، ئەمە بە مانایی ئەوەدێت کە دەڵێن ئەوەی دیزانین دەیکەین. دەبێت دەستبەرداری ئەم نزیکایەتییە ببن. هەڵبەتە ئەمە قبوڵکراو نییە. بەڵێ، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گوتوویەتی جۆلانی هەڵبژێردراوە و ئێمەیش وەک سەرککۆمارێک قبوڵی دەکەین. یانی بە کاتی (حکومەتی ڕاگوزەر) بەڵام ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ئەوی قبوڵ نەکردووە. لەم بابەتەدا دەبێت هەتەشە چاو بەخۆییدا بخشێنێتەوە. ئەمە ڕژێمێکی نوێی بەعسییە. چ جیاوازییەکەی لەگەڵ بەعسدا هەیە؟ بەعس نەماوە، ئەو هاتووە. بەعسیش بە گوێرەی خۆی، کاریگەری لەسەر دەورەبەرەکەی دادەنا، ئەوانەی لێی نزیک نەبوون نامۆیی دەکردن. لەبەر ئەم هۆکارە ئیدارەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و کورد دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن. ڕێبەرێتی دەڵێت، پرسەکانی تورکیا بە کۆدەنگی دیموکراتیکی چارەسەر دەکەین. دەبێتە ڕێبازەکە ببێتە کۆدەنگی دیموکراتیک. بەڵێ دەبێت لە سووریادا کۆدەنگی دیموکراتیکی درووست ببێت. نا، ڕێککەوتن و کۆدەنگییەک لە ئارادا نییە. ئێوە بەپێی قسەی من بڕۆن! شتەکە وانابێ. کەس ئەوە قبوڵ ناکات. دەرنجامی ئەمە ئاڵۆزی و پێکدادانە. دوروزی کۆمەڵگەیەکن، عەلوی کۆمەڵگەیەکن، کورد کۆمەڵگەیەکن، کورد کۆمەڵگەیەکن، سووریانی و تورکمان کۆمەڵگەیەکن. کاتێک حکومەت دەڵێت من هەرچی بڵێم دەبێت ئەوەبێت، ئەوە سەری خۆی دەخوات.
بەڵێ، ڕاسپاردە (تەڵقین)ی تورکیاش هەیە. تورکیایش دەگۆڕێت، یانی لە گۆڕاندایە. تورکیاش ناچارە گوێ لە کوردان بگرێت. ناچار دەبێت گوێ لە عەلەوییەکان بگرێت. چونکە جگە لەمە ئارامی و سەقامگیری نییە، لە ئێستادا لەوێ دەکەوێتە ناو پرۆسەیەکی گۆڕانکاری دیموکراتیکەوە. لەم ڕووەوە بۆ سووریایش دیموکراتیکزەبوون درووستەبێ. لەگەڵ گەلی سووریادا بێت. بەڕاستی لە سەرەتاوە لێدوانی ڕوونمان دا، گوتمان گوێ لە فرەڕەنگی و هەموو کەسێک بگرن.
دواتر نا؛ من بە تەنها سەرۆککۆمار هەڵدەبژێرم، بە تەنها خۆم کۆنگرەی نەتەوەیی، کۆمیتەی نێونەتەوەیی دیاری دەکەم. بە تەنها حکومەت دیاری دەکەم. ئەوە چۆن دەبێ؟ کوا ژن لە کوێییە؟ داخۆ ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا سیسەتمێکی لەم شێوەیە قبوڵ دەکەن؟ گەر پیاوان قبوڵی بکەن، ژنان قبوڵی ناکەن. لەمڕوەوە لەگەڵ یەکتردا تێکەڵ و تەواوکەری یەکتر دەبن.
کولتووری ژن خانەی بنەڕەتی کۆمەڵایەتی بوونە
پیرۆزبای ٨ی ئادار لە ژنان دەکەم. لەوباوەڕەدام ٨ی ئاداری ئەمساڵ لە هەموو جیهاندا بە گەرموگۆڕییەوە پیرۆز بکرێت. پرسی ئازادی ژن پرسێکی کاریگەرە. لە سەرەتایی مێژووەوە پرسێکی کۆمەڵایەتیی لەم جۆرە ڕووی داوە. لەبەرئەوەی ئەوەی کۆمەڵگەی ئافراندووە ژنە. ژن منداڵی هێنایە دونیاوە. یانی ئەوەی لە سەرەتایی کۆمەڵایەتیی بووندا ڕۆڵی گێڕا ژنە. بۆیە شێوەی هەبوونی مرۆڤ، بە کاریگەری ژن لە ناو کۆمەڵگەدا ئافرێندراوە. دواتر مرۆڤایەتی دەرکەدەکەوێت. ژن بە نەبیندراو دادەنرێت، پیاوان خۆیان دەدەخەن، بەم شێوەیە مرۆڤایەتی لە ڕێگەی کۆمەڵایەتی بوون کە هەبوونی مرۆڤایەتیییە لادەدات. دەبێت بەم شێوەیە ببینرێت.
تا ئەو لادانە چارەسەر نەکرێت پرسەکانی کۆمەڵگەش چارەسەر ناکرێت. یانی ناتوانرێت کۆمەڵاتی بوونێکی راستەقینە بئافرێنرێت. باسی کۆمەڵایەتی بوون دەکەین، باسی شێوەی هەبوونی مرۆڤ دەکەین. حەقیقەتی ژن، کولتوری ژن خانەی بنەڕەتی کۆمەڵگەیە. پرس و کێشەکانی ژن بە تەنها پرسی 'ژن-پیاو' نییە، پرسی ژن پرسی کۆمەڵایەتییە. لەبەرئەوەی بە کۆمەڵایەتی بوون دەردەکەوێت. تایبەتمەندی ئەمەش ئەوەیە کە کۆمەڵگە لە دەورن ژن دامەزراوە. بۆیە پرسی ئازادی ژنیش پرسەکانی دیموکراسی، یەکسانی و ئازادی بیروباوەڕ، گەلان، چین و لایەنە جیاوازەکانی کۆمەڵگەیە. پرسی ژن تەنها پرسی دیموکراسی و یەکسانی نییە. نابێت وەک پرسێکی ئاسایی کۆمەڵایەتی هەڵسەنگێندرێت.
ئەم پرسە پێناسەی کارەکتەری کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دەکات، کارەکتەری ئەوان نیشان دەدات. ئێستا لە زانستدا دەڵێن؛ لە کاتی لەدایکبووندا، لە ساتەوەختی لەدایک بووندا، کۆرپە خانەیەکی بنەڕەتی لە پەڕۆی ناوکەوە لە نێوان کۆرپە و دایکەکەدا هەیە. لە داهاتوودا هەر کێشەیەکی تەندروستی کە منداڵەکە هەیبێ، بەو خانەیە چارەسەر دەکرێت. بەڵێ لە ئێستادا تیۆرێکی لەو جۆرە قسەی لەسەر دەکرێت.
لەو خانە بنەڕەتییەدا هیچ نەخۆشییەک نییە. لە ڕێگەی ئەو خانە نەخۆشی مرۆڤاکان چارەسەر دەبن. حەقیقەتی ژنانیش بەم جۆرە. هێڵی ڕزگاری ژن، پرسی ژن هاوکات پرسی چارەسەرکردنی هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکانیشە. مرۆڤ دەبێ بەم شێوەیە بڕوانێتە خەباتی ئازادی ژنان. ئەوە تەنها ڕزگاری ژن نییە، بەڵکو یەکسانی ژنە.
مانای یەکسانی و ئازادی ژنان، کاتێک لەگەڵ ئازادی و یەکسانی یەکانگیر بکرێت، هەموو کێشە کۆمەڵایەتییەکان چارەسەر دەکات. ئەگینا ئەگەر مەسەلەی ژنان تەنیا وەک پرسی یەکسانی و ئازادی ببینین، ئەوا بەرتەسک دەبێتەوە. پرسی ئازادی ژن ئاماژەیە بۆ خەبات بۆ ئازادی، ئەو هەڵوێستەی ئازادی کە دەتوانێت کۆمەڵگا بە تەواوی بگۆڕێت و دیموکراتیزە بکات و ڕزگاری بکات و بیگەیەنێتە مانای ڕاستەقینەی دیموکراسی.
پێویستە ئەم جۆرە مانا و بەهایە بدرێت بە خەباتی ژنان. ڕێبەرێتی لە چاوپێکەوتنی شاندەکەدا گوتی، 'سۆسیالیست تەنها کاتێک دەتوانێت ببێتە سۆسیالیست کە بە دروستی قسە لەگەڵ ژنان بکات
و پەیوەندییەکی دروستی لەگەڵدا هەبێت'. لەسەرەتادا بەم شێوەیە بوومە خاوەن کەسێتییەکی سۆسیالیستی. من بە فێربوونی قسەکردن و پەیوەندیدانان لەگەڵ ژناندا بووم بە سۆسیالیست. بۆیە بەشداریی ڕێبەر ئاپۆ لە خەباتی ئازادی ژناندا بێئەندازەیە.
بە واتایەکی تر خەباتی ئازادی ژنانی خستە سەر بنەمایەکی ئایدیۆلۆژی و تیۆری. بەهۆی ئەمەوە خەباتی ئازادی ژنان زۆر بەرەوپێشچوون. ئەمڕۆ کاریگەری لەسەر هەموو تێکۆشانی ئازادیی لە جیهاندا هەیە. ئەم ڕێبازەی ڕێبەرێتی پێویستە بە گرنگ ببینرێت. بەڵێ، ڕێبەرێتی بە ڕەگەز پیاوێکە بەڵام پیاوێکە کە 'پیاوەتی کوشتووە'. تەنانەت لە دوای ساڵانی هەشتا و نەوەدەکانەوە لە 'کوشتنی پیاوەتییدا' زۆر قوڵبووەوە.
ژنان مرۆڤایەتی ڕزگار دەکەن
بۆیە بەشداریی ڕێبەر ئاپۆ لە خەباتی ئازادیخوازی ژناندا زۆر گەورەیە. بەڵێ ئێستا ژنان لەم شتە تێدەگەن. بەها دەدەن بە ڕێبەرێتی. لە داهاتوودا ژنان لە سەرانسەری جیهان بەهایەکی زۆر بە ڕێبەرێتی دەدەن. بەم شێوەیە. خەباتی ژنانی کوردیش بەشێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتووە. ئەگەر ئەمڕۆ لە تورکیا خەباتی ئازادیخوازی ژنان تا ڕادەیەک بەرەوپێشچوون بەخۆیەوە دەبینێت، کاریگەریی خەباتی ژنانی کورد لێرەدا زۆرە. شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' لە ئێران ڕوویدا.
دەرئەنجامی تێکۆشانی ئازادیی ژنان، دەرئەنجامی خەباتی ئازادیخوازانەی ژنانە لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی. شۆڕشی ڕۆژئاوا بە 'شۆڕشی ژنان' ناوزەد کرا. بێ گومان ئەمە دەرئەنجامی پەرەسەندنی خەباتی ئازادیخوازانەی ژنانە لەسەر هێڵی ڕێبەرێتی.
ڕوانگەیەکی نوێ بۆ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرهەڵدەدات. کەس ناتوانێت ببێتە ئاستەنگی ئەوە. هێڵی ئازادی ژن کاریگەری لەسەر هەموو ژنانی جیهان هەیە و ڕێگایان پیشان دەدات. ئەمەش دەرئەنجامە گرنگەکان بەدوای خۆیدا دەهێنێت. خەبات بۆ ئازادی ژنان لە دە ساڵی داهاتوودا بەردەوام دەبێت. ڕێبەرێتی خۆی کاتێک شیکارییەکانی لەم چوارچێوەیەدا دەکات، وتی 'سەدەی بیست و یەک سەدەی ئازادی ژنانە' ئێستا نیشانەکانی ئەمە دەردەکەون. لەسەر ئەم بنەمایە بە شکۆوە سڵاو لە ڕێبەریتی دەکەم کە ڕەنجی دا لە تێکۆشانی ئازادی ژندا.
هیوای سەرکەوتن بۆ ژنان لە تێکۆشانییدا دەخوازم. ژن بە خەباتی خۆی مرۆڤایەتی ڕزگار دەکات، هەموومان ڕزگار دەکات. بۆیە پێشبینی دەکەین بەهێزترین بەشداری لە ٨ی ئاداری ئەمساڵدا بکرێت. چاوەڕوانی بەشدارییەکی بەهێز لە نەورۆزیشدا دەکەین. ٨ی ئادار، نەورۆزی ئەمساڵ، پێویستە بە خاوەنداریکردن لە کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی تێپەڕبێت. پێویستە ژنان پێشەنگ بن لەم کارەدا. بۆیە ئەم پڕۆژەیەی ڕێبەرێتی بانگەوازێکە بۆ ژنان بۆ ئەوەی 'خاوەندارێتی ئەم پڕۆژەیە بکەن، پێشەنگی ئەم پرۆژەیەش لای ژنانە. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە ٨ی ئادار لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەم."