سۆزدار ئاڤێستا- ئەڤیندار ئارارات
سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە و ئەڤیندار ئارارات ئەندامی کوردیناسیۆنی پاژک لە بەرنامەی تایبەت کە لە ستێرک تیڤیدا پەخشکرا بەشدارییان کرد. سۆزدار ئاڤێستا و ئەڤیندار ئارارات سەبارەت بە بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر هەڵسەنگاندنی گرنگیان کرد.
سوزدار ئاڤێستا ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی کەجەکە تیشکی خستە سەر گرنگی بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی دایەوە و گوتی: " سەرەتا ڕێز و خۆشەویستی خۆم ئاراستەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. ڕێبەر ئاپۆ بانگەوازییەکی مێژوویی کرد، لە مانگی ئادارداین بە بۆنەی ٨ی ئادار و نەورۆز، بە ڕێزدارییەوە یادی هەموو شەهیدانی ئازادی مەزڵوم دۆغان، مەعسوم کۆرکماز، زەکییە ئالکان و ڕەهشان دەمیرەل، ڕۆناهی و بێریڤان بەرز رادەگرم و بەژنی خۆم لەبەر قامەتیان نەوی دەکەم. هەروەها لە کوردستان و دەرەوەی وڵات لە هەموو گۆڕەپانەکاندا سڵاو و ڕێزی خۆم ئاراستەی دایکانی ئاشتی، دایکی شەهیدان، دایکانی شەممە، گەلەکەمان و دۆستانمان، ژنان و گەنجانی ئینترناسیۆنالیست دەکەم کە گوێیان لە بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ گرت. ڕۆژی ٢٧ی شوبات، بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕۆژی جەژن پێشوازی لێکرا و بە ڕۆژانە باس لەوە دەکرێت کە ئەم بانگەوازییە چەندە گرنگ و بەنرخە.
ڕێبەر ئاپۆ پرۆسەیەکی نوێی دەستپێکردووە. بێگومان ئەم پرۆسەیە تەنیا بۆ چارەسەری پرسی کورد نییە، بەڵکوو بۆ پەرەپێدانی ڕێباز و میتۆدێکی نوێیە بۆ هەموو مرۆڤایەتی. ڕێبەر ئاپۆ لە لە نەورۆزی ١٩٧٣ لە ئەنقەرە پایتەختی تورکیا دەستی بە رێپێوانی ئازادیی کرد. ئەم ڕێپێوانە لە ٢٧ی شوباتەوە پێی نایە قۆناغێکی نوێیەوە. بۆیە ئەم پرۆسەیە زۆر گرنگە. هەموو کەسێک پرۆسەکە بە ئەرێنی دەزانێت. ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی لەژێر ناوی 'تیرۆر' قەدەغە دەکران. کاتێک باس لە ڕێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی دەکرا، هەمووان چاو و گوێیان دادەخست، نەیاندەویست ڕاستییەکان ببینن. بەڵام لەم پرۆسەیەدا بە تایبەت لە ٢٠١٥بەدواوە ئەم دۆخە تا ڕادەیەک تێکچوو. لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە بەرخۆدانێکی گەورە بەڕیوە دەچێت، شەهیدێکی زۆر دران، هەڵمەتێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد و کار و چالاکی زۆری لەوبارەوە ئەنجامدا. بێگومان ئەمەش هۆکاری شکاندنی گۆشەگیریی بوو.
دوابەدوای بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، پەکەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاگربەستی ڕاگەیاند. لایەنی کورد لەم پرۆسەدا ڕوونە، زیاتر لە هەموو کەس ئاشتی، دیموکراسی، یەکڕیزی و مافەکانی داوا دەکات. بانگەوازییەکە کاریگەری زۆری لەسەر ڕای گشتی لە کوردستان و تورکیا هەبوو، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە سەرتاسەری جیهانیش بەهەمان شێوە. هەمووان لێدوانی زۆر ئەرێنییان سەبارەت بەو بانگەوازییەکە دا، ئێمەش بە گرنگ و بەنرخی دەبینین. هەرکەسێک لە هەر شوێنێک بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە لێداونی دا، کە داوای ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد دەکات. دەبێت گەلی کورد و ژنانی کوردستان و گەنجان لە هەموو کاتێک زیاتر تێکۆشانیان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ چڕتر بکەنەوە. لێدوانی ئەرێنی درا، بەڵام ئەمانە بەس نین. پێویستە هاوکات هەنگاوی پێویست لە بواری سیاسی و یاساییدا بنرێت. بۆیە بزووتنەوەکەمان ئاگربەستی ڕاگەیاند و بە شێوەیەکی هەستیار لە پرۆسەکە نزیک بووەوە. هەروەها ئیرادەی گەورە و بەهێزی بۆ چارەسەری پرسەکە هەیە."
ئێمە بانگەوازییەکەی ڕێبەرایەتی وەک لەدایک بوونێک دەبینین
ئەڤین ئارارات ئەندامی کوردیناسیۆنی پاژک ڕایگەیاند؛ ڕێبەر ئاپۆ هەر ٨ی ئادارێکدا هەوڵ دەدات مژدە بە ژنان بدات، ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕێبەر ئاپۆ نامەیەکی بۆ مەجلیسی پاژک ناردووە و بانگەوازییەکەی بۆ ئەوان دیاری و مژدەیەکە. ئارارات ئاماژەی بەوەشکرد، لە نامەکەیدا ڕێبەر ئاپۆ ڕەۆڵ و بەرپرسیارێتیی بە ژنان داوە لە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ لە دامەزراندنی بزووتنەوەکەمانەوە هەتا ئێستا بڕوایەکی زۆری بە ژنانی کورد هەبووە. لەبەر ئەوەی ژنان و بەتایبەت دایکان لە ڕاپەڕین و تێکۆشان لە هەموو بوارەکاندا پێشەنگایەتی دەکەن. بۆیە ڕێبەرایەتی لەم پرۆسەیەدا متمانەی بە ژنان هەیە و بەرپرسیارێتییان پێدەبەخشێت. ڕێبەرایەتی هەمیشە ئازادی ژنی لە پێشەوەی هەموو شتێک داناوە و هەر لە ساڵی١٩٧٧بەدواوە دەڵێت شۆڕش بە ژنانی کۆیلە پێشناکەوێت، بەڵام ئەگەر ژنان ئازاد ببن شۆڕش ڕوودەدات.
لەسەر ئەم بنەمایە بزووتنەوەی ئازادیی ژنان پەرەی سەند. هەنگاو بە هەنگاو ژنان بەشداری پەروەردە، سیاسەت بوون و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دامەزرا. شۆڕشی ڕۆژاوا کە بە پێشەنگایەتی ژنان پەرەی سەند، لەسەر ئەم عەقڵیەتە، روانگە و ئەزموونە مێژووییە بنیات نرا. ئەگەر شەنگال لە هێرش و کۆمەڵکوژی ڕزگاری بوو، لەبە ئەوە بوو کە ژنان پێشەنگایەتی شۆڕشی شەنگالیان کرد، ئەمە لە سایەی فکر و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو بەهایانەی کە لە بزووتنەوەی ئازادیی کورددا درا بەدەست هاتووە. ڕێبەرایەتی هێشتا لە ساڵانی١٩٩٠ دا فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادیی هێنایە گۆرێ. بۆیە بە تایبەتی لە دوای سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵات فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی بە هەموو جیهاندا بڵاو بووەوە. لە هێندوستانەوە تا ئەمریکای لاتین، لە ئەوروپا هەتا ئاسیا، ملیۆنان ژن بە زمانی جیاواز ئامانجی تێکۆشانی خۆیان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" نیشاندا. بەم دەستکەوتانەوە و شۆڕشی ژنانەوە پێشوازی لە پرۆسەی نوێ دەکەین.
ئێمە ئەم بانگەوازییە مێژووییەی ڕێبەرایەتی وەکو لەدایک بوونێک دەبینین. چونکە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت بەم هەنگاوە سنووری دەوڵەت نەتەوە ببڕێت و ئەو پارچەبوونەی کە دەوڵەت نەتەوەکان لە نێوان گەلان و بیروباوەڕەکاندا دروستیان کردووە بگۆڕێت و سیستەمێکی دیموکراتیک و ئاشتیانە لە پێناو هێنانەدی ئاشتی بۆ ناوچەکە دابمەزرێنێت. جەنگی جیهانی سێیەم کە ناوەندەکەی ئێستا لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە، قەیرانێکی گەورەی لە سەرانسەری جیهاندا دروست کردووە. زلهێزه جیهانییەکان له ماوەی ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا پرسی کوردیان بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان بەکار دەهێنا، ئێستا ڕێبەرایەتی دەیەوێت کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک له سەر بنەمای خوشک و برایەتی و یه کێتی گەلان بنیات بنێت، به پێچەوانەی ئەوەی زلهێزەکان ویستوویانە. هاوکات ئەم وەرچەرخانە بۆ ژنان ئاوانتاژێکی گەورەیە، لەبەر ئەوەی ژنان زۆرترین کاریگەری قەیران و شەڕەکانیان لەسەر بووە. بۆیە بانگەوازی ڕێبەرایەتی دەرگای ژیانێکی دیموکراتیک و ئازادتر بۆ ژنان دەکاتەوە. هەروەک چۆن پێشوازی لە ٨ی ئادار دەکەین وەکووو جەژنێک، بەهەمان شێوە ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەرایەتی دەستی پێکردووە، ئەم جەژنە زیاتر بەواتاتر و رەنگین تر دەکات و دەرگای یەکگرتوویی گەلان دەکاتەوە و ئیمەش پێشوازی لێدەکەین. بۆیە پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە ٨ی ئادار پیرۆز بکەین".
ڕێبەر ئاپۆ: ئێوە لە بەرانبەر پیاوی چەواشەکار و زاڵمدا تێک نەشكان
سۆزدار ئاڤێستا هەموو ئەو ژنانەی لە تێکۆشانی ئازادی ژناندا شەهید بوون، بە ڕێزدارییەوە بیری هێنانەوە و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژنانی وەک تێکۆشانی هەڤاڵ سارا پێناسە کرد. چەند راست تێکۆشان و هەڵوێستی هەڤاڵ سارا شرۆڤە بکەین، ئەوا ئەوندە مانا دەبینین. تێکۆشانی ژنان ئەمڕۆ وەک شۆڕشێک پێشکەوت. پێشەنگایەتی تێکۆشانی ژنانی کورد نیو سەدەیە لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشن. لەم ڕێگەیەدا رەنج و بەدیلی مەزن دراوە، شەهیدبوونی سەختی لێکەوتەوە. ڕێبەر ئاپۆ لە نامەی دواییدا بۆ پاژک ناردی دەڵێت، "دەزانم زۆر شەهید دراوە، بەڵام دەبێت بزانن ئێوە تەسلیمی پیاوی چەواشەکار و زاڵم نەبوون". ئەمەش لە کوردستان تێکۆشانی ئازادی ژن و پێشەنگایەتیان بە شێوەیەکی ڕوون پێناسە دەکات. لە کوردستان بە تایبەت لە ١٣ ساڵی دواییدا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تێکۆشانی ژنان پێشکەوت و بە هەموو جیهاندا بڵاوبوویەوە.
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ژنان لە لایەن سیستەمەوە لە جەوهەری خۆیان دابڕاون، سیستەم دەیەوێت ژنان وەک ئامرازێک بەکاربێنێت. تێکۆشانی ئازادی ژنانی کوردستانیش لەم بوارەدا سنووری تێپەڕاندوە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ ژنان بوو بە هیوایەک، بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی زیاتر بە جیهانی بوو. هەموو ژنان بینیان لە دژی سیستەمی دەسەڵاتخوازی پیاو، خاوەن هێزی تێکۆشانن. بەم بۆنەیەوە لە کەسێتی پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەمەدی هەموو ژنان کە لە زیندان ڕووبەڕووی سزای لە سێدارەدانن سڵاویان ئاراستە دەکەم. ٨ی ئادار لە هەموو ژنانی بەرخۆدێر و زیندانی لە زیندانەکان پیرۆز دەکەم. ڕێبەر ئاپۆ لە نامەکەیدا باسی دەکات چۆن ژنان بەشداری پڕۆسەکە ببن. دەڵێت، "سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە بە بەشداری و پێشەنگایەتی ئێوە پێک دێت. ژنان بە گوتنی ڕەخنە و هەڵسەنگاندنی خۆیان چەندە بە شێوەیەکی بوێرانە بەشداری پڕۆسەکە ببن، من ئەوندە هێزییان لێ وەردەگرم و پڕۆسەکە بەرەو پێشەوە دەبەم". ئەمەش ئەرکێکی قورس دەخاتە ئەستۆی ژنان. هەربۆیە دەبێت هەموو ژنان ئەم پڕۆسەیە بە ڕاستی هەڵسەنگێنن، باوەڕی تەواومان هەیە کە وادەبێت.
لە تەواوی تێکۆشانی ئازادییدا بووین بە گەواهیدەری ئەمە، ژنانی کوردستان و ڕێبەر ئاپۆ وەک گۆشت و نینۆکن. ژنان دەبێت لە هەموو گۆڕەپانەکاندا خاوەندارێتی لە پڕۆسەی نوێ بکەن، هەم بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ، هەم بۆ پاراستنی شۆڕش و دەستکەوتەکان پێویستە کۆبوونەوە، چالاکی و وتوێژ ئەنجام بدەن. چونکە سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە بە ڕاستی گرێدراوی پێشەنگایەتی ژنانە. لە تەواوی جیهان کۆمەڵکووژی زۆر گەورەی ژنان دروست دەبێت. دەوڵەت-نەتەوەکان بۆ لەباردنی ژنان، خستویانەتە نێو تەنگەژەوە، لە دژی ئەمەش دەبێت ژنان لە هەموو شوێنک خۆپاراستن پەرە پێ بدەن. وەک تەڤگەری ئازای هێزەکەمان یەژا ستار لە هەموو گۆڕەپانەکان تێکۆشانی بێهاوتا بەڕێوەدەبات، بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هەموو شەڕڤانانی ئازادی ژن و گەریلاکانی ئازاد دەکەم. بۆ ئەوەی پڕۆسەکە بگاتە ئەم ئاستە بەرخۆدانێکی زۆر مەزن ڕابەری کرا، شەهیدبوونی لێکەوتەوە بەڵام بە قارەمانێتییەکی مەزنەوە تێکۆشان. دیسان زیندانەکان بە کاردانی پاژک، پەکەکە و سیاسەتمەدارانی پڕ بووە. لە تورکیا، ئێران، چەندین ناوچەی جیهان ژنان بۆ بوونی خۆیان تێدەکۆشن، ڕووبەڕووی زوڵمێکی زۆر دەبنەوە. سەرەڕای ئەمانەش هەموو ژنان بۆ جیهانێکی بێ شەڕ و بێ کۆچبەر لە گۆڕەپانەکان تێدەکۆشن".
پڕۆسەکە هەم هیوا دەبخشێت هەم مەترسییەکان لە نێو خۆییدا دەتوێنێتەوە
ئەڤیندار ئارارات ئاماژەی بەوەکرد ئەو پڕۆسەیەی کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەستی پێکرد هەم هیوا دەبخشێت هەم مەترسییەکان لە نێو خۆییدا دەتوێنێتەوە و دەڵێت پڕۆسەی ئاشتیی لە مێژوودا تاوەکو ئەمڕۆ بە ئاسانی پێک نەهاتووە. ئارارات ئاماژەی بەوەدا پێویستە ناوەڕۆکی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ باش لێی تێبگەن و بەمجۆرە بەردەوامبوو: "بۆ ئەوەی ڕێ بۆ پێشەنگایەتی ئەم پڕۆسەیە بکرێتەوە، دەبێت بانگەوازەکەی ڕێبەرێتی باش تێبگەین. وەک ئەوە نییە لە دوو ڕۆژدا هەموو شتێک چارەسەر بێت، نابێت زۆر بە گومان و ترسەوە لێ نزیک ببنەوە. ئەم دوو نزیکایەتییە مەترسی دروست دەکات. لەبەر ئەمەش مسۆگەری سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیە ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆیە. ڕێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵ لە ژێر گۆشەگیرییدایە و ئەشکەنجەی سەختدایە. سەرەڕای ئەمەش هەنگاوێکی بەم شێوەی نا. ئەمەش مەزنێتی ڕێبەرێتی و باوەڕی ئەو بە ژیانی دیموکراتیک، ئازاد و هاوبەش پیشان دەدات. پێویستە گەلەکەمان لەو کەسانەی کە دەیانەوێت پڕۆسەکە پێچەوانە بکەنەوە ئاگاداربن. ڕێبازەکانی شەڕی تایبەت بە شێوەی جیاواز بەڕێوەدەبرێت.
ئەو کەسانەی کە بەرژەوندییان لە بەردەوامی شەڕدا هەیە، هەڵبەت نایانەوێت کە شەڕ لە نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورک کۆتایی بێت. کەسانی بەمجۆرە لە نێو دەوڵەتی تورک و کوردانیشدا هەیە. لە نێو هێزە نێونەتەوەییەکانیشدا هەیە. چونکە هەموو کەسێک لەسەر دەوڵەتی تورک و شەڕی پەکەکە بۆ بەرژەوندی خۆی سیاسەت بەڕێوەدەبات. ڕێبەرێتی ئێستا دەیەوێت ئەمانە هەمووی لابەرێت. لەبەر ئەمەش دەیانەوێت پڕۆسەکە تێک بدەن، دەیانەوێت خراپی بکەن، کەسانێک دەیانەوێت بێ هیوای بخولقێنن. هەر لەبەر ئەمەش وەک ژنان بۆ ئەوەی پڕۆسەکە سەربکەوێت دەبێت بە هەموو هێزمانەوە خاوەندارێتی لە پڕۆسەکە بکەین. چونکە لە ئێستادا لە جیهان ژنان ڕووبەڕووی کۆمەڵکووژین. لە تورکیا هەموو ڕۆژێک تاوان لە دژی ژنان ئەنجام دەدرێت. دیسان کێشەی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵگەی لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، بەڵام ئەگەر ئەم پڕۆسەیە سەرکەوێت، ئەگەر تورکیا دیموکراتیک ببێت، پرسی کورد چارەسەر ببێت هەمووکەسێک ئازاد دەبێت.
بە تایبەتی گەلی کورد، ژنانی کورد، دایک و هەمووکەسێک کە ئاشتیی و دیموکراسی دەوێت پێویستە ڕێگە نەدات بەوەی کە ئەو خواستەی هەیە بۆ دروستکردنی بێ هیوا بخولقێنرێت. پێویستە رێگە نەدەین بەوەی کە دەڵێن لە نێو پارتەکەماندا دابەشبوون هەیە. دەتوانم بە باوەڕەوە بە هەمووکەسێک کە دەیەوێت ئەم پڕۆسەیە سەربکەوێت بڵێم؛ ئێمە یەکین، یەکێتیمان بە هێزە، بە هێزین. لەبەر ئەوەی ژنانی کورد خاوەن ئەزموونێکی ٥٠ ساڵەن، بە سەدان دامەزراوەمان هەیە، چەندین قەیرانمان تێپەڕاندوە. ئەم شۆڕشە بە قەیرانی هێندە مەزن ژیاوە کە ئێستا هیچ شتێک لە پێشیدا نابێتە ئاستەنگ. بۆ بە هێزکردنی دەستی ڕێبەرێتی، بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتنی ئەو هەنگاوەی کە دەینێت، دەبێت هەموو دامەزراوە و کۆمەڵگە سەفەربەربن. باوەڕم ئەنجام دەگرێت و ژنان لە پڕۆسەکەدا دەبن بە خاوەنی دەستکەوتی زۆر مەزن".
'دەبیت ژنانی تورکیا لە نێو پڕۆسەکەدا جێی خۆیان بگرن'
ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا، ئاماژەی بەوەکرد ٢٦ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ لە زیندان دایە و پارادایمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی لەم پڕۆسەدا ڕێبەر ئاپۆ پێشی خستووە کاریگەرییەکی مەزنی دروستکردوە گوتی: "بۆ ئەوەی ئەم پارادایمە لە تورکیا کاریگەر نەبێت زۆر رێبازی شەڕی تایبەت بەڕێوەبرا. بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی تورکیا، ژنانی سۆسیالیست، دیموکرات، ڕەنجدەر باسی تەڤگەر نەکەن یان بەشدار نەبن، تەڤگەری ئازادی وەک 'تیرۆر' ناودەهێنن. بۆ ئەمەش هەموو رێبازێکی فاشیست و توندیان بەکارهێنا. لەبەر ئەمەش ژنانی تورکیا لە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کوردستاندا وەک ئەوەی ویسترا خۆیان بە ڕێکخستن نەکرد. ئەمەش بۆ ئێمە ڕەخنەداینێکە. لەبەر ئەوەی بازنەکە هەندێک شكستی هێنا، بەڵام سنوردار مایەوە. هەربۆیە پێویستە لەم کاتەدا لە هەموو شوێنێک لە تورکیا بۆ ژنان باسی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بکرێت. بۆچی دەبێت ئەم پڕۆسەیە بە سەرکەوتن ئەنجام بگرێت، پێویستە شڕۆڤە بکرێت. دەبێت ژنان لە تورکیا ئەوانە بە ڕاستی کۆماری دیموکراتیکیان دەوێت ئەم پڕۆسەیە پشتگوێ نەخەن. پێویستە بەشداری ئەم پڕۆسەیە ببن. دەبێت ئەو چەواشەکارییانەی کە ژنان و کۆمەڵگە دابەش دەکەن چارەبکرێن و لەم فشارانە ڕزگار ببن. ئەم زۆر گرنگ دەبینم.
بۆ ئەوەی ژنان لە تورکیا بە بانگەوازی ڕێبەرێتی کاریگەر نەبن، پێش چەند ڕۆژ لە دژی دامەزراوە شۆڕشگێرییەکان، دیموکرات و سۆسیالیست ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان ئەنجام درا. دیسان بۆ ئەوەی رێ لە پێشکەوتنی هاوسەرۆکایەتی بگرێت کە لە هەمانکاتدا قازانجی ژنانە، ئۆپراسیۆنێکی گەورەی ئەنجام دا، سیاسەتمەداری دەستگیر کرا و شارەوانی دەستی بەسەرداگیرا. لە بەشداری بوونی ژنان لە پرۆکەسەدا دەترسن. لەبەر ئەوەی ئگەر ژن ئازاد بێت، کۆمەڵگە ئازاد دەبێت. تێکۆشانی ژنانی تورکیاش زۆر بەهادارە. لەو سەردەمەدا خاوەن تێکۆشانی گەورە بوون و لە دامەزراندنی کۆماردا ڕەنجێکی زۆریان داوە. ژنانی کوردیش ڕەنجێکی زۆر مەزنیان داوە. پێکەوە تێکۆشان، بەڵام پێویستە ئەم دابەشبوونە کە لایەن زیهنیەتی دەوڵەت نەتەوە دروست کرا، ئیدی لە ناوببرێت. لێرەوە بانگەواز دەکەم؛ پێویستە هەموو ئەو ژنانەی لە تورکیا دەژین بە شێوەیەکی ڕاستر نزیکی ٨ی ئادار و پڕۆسەکە ببنەوە. دەبێت لە خوێندنەوەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ و ناسینی تەڤگەری ئازادی نەترسن.
٨ی ئاداری ئەمساڵ کەوتە نێو پڕۆسەیەکی بەمشێوە گرنگ و مێژووییەوە. دەبێت ژنان بە هیوا و ئیرادەیەکی مەزنەوە، بە ڕۆحی بەرخۆدان بڕژێنە گۆڕەپانەکان. ٨ی ئادار و نەورۆز سەردەمی مێژووی تێکۆشانی ئازادین کە بەرخۆدانی گەلی کوردستان و ژنان گەشتە لوتکە. لەم پڕۆسەیەدا زۆرتر ژن و گەنجان لە گۆڕەپان دەبن. ژنان و گەنجان لە ٨ی ئادار و نەورۆزدا ئەرکی مێژووی خۆیان جێبەجێ دەکەن. لەسەر ئەم بنەمایە هەموو گەنجانی کوردستان، گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست، دۆستانمان، هەرکەسێک بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستی وەرگرتووە، کەسانی خاوەن خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری هەڵمەتەکە بوون تاوەکو ئەوکەسانەشی بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ نزایان کردوە، ٨ی ئادار و نەورۆزیان لێ پیرۆز دەکەم. جارێکی دیکە بانگەواز لە هەموو ژنان، بە تایبەت بانگەواز لە دایکانی ئاشتیی، دایکانی گەریلا، دایکانی زیندانی، ژنانی تێکۆشەر، گەریلاکانی ئازادی کە ٥٠ ساڵە لە نێو تێکۆشاندا جێ دەگرن دەکەم؛ ئازادی لە هەمووکات زیاتر نزیکترە و ئەو دەستەکەوتانەی لە ئەنجامی هەوڵدانە مەزنەکان تاوەکو ئێستا بە دەستهێنراوە هەمیشەیی دەبێت.
ڕێبەرێتی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە بەرپرسیارێتی خستووەتە سەر شانی ژنان
ئارارات، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پاژک بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر ئەم پەیامەی دا: "ئەم ٨ـی ئادارە لە ٨ـی ئادارەکانی پێشوو جیاوازترە. چونکە مژدەی ڕێبەر ئاپۆ و هەنگاوە مێژووییەکانی کە ناویەتی هەیە. وەک گوتم، بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە ڕێبەرێتی بەرپرسیارێتی خستووەتە سەر شانی ژنان. ئێمە ٨ـی ئادار هەم بە هەستی ئەم بەرپرسیارێتییە و هەم بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازیی لەو دەستپێشخەرییە دەکەین کە لەلایەن ڕێبەرێتییەوە نراوە، دەکەین. ساڵی ٢٠٢٤ بوو بە ساڵێک کە لە تێکۆشانی ئازادیی ژناندا قوربانی زۆر گەورە دراوە. لە هەموو پارچەکانی کوردستان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە تورکیا ئێمە لەناو کۆمەڵکوژی، مردن، شەڕ و قەیراندا ژیاین. ئێمە ساڵێکی قورسمان لە پاش خۆمان بەجێهێشت کە هەم دەستکەوت و هەم ئازاری گەورەی تێدا بوو. ئەم دوو هۆکارە دەبێت ببنە هۆکارێک کە ئێمە بەشێوەیەکی جیاواز سڵاو لە ٨ـی ئادار بکەین. لەبەر ئەمە دەبێت ٨ـی ئاداری ئەمساڵ لە هەموو مەیدانێکدا بە شێوەیەکی بەکۆمەڵ، بە بەشداری هەموو ژنان لە حەوت ساڵانەوە تا ٧٠ ساڵان پیرۆز بکرێت.
لێرەدا پێشەنگی ژنانی گەنج زۆر گرنگە. لە لایەنی بەشداریکردنی پرۆسەکەشدا دۆخەکە بەم شێوەیەیە. بەشداریکردنی گەنجان هەم لە ٨ـی ئادار، هەم نەورۆز و هەم ئەو هەنگاوەی کە ڕێبەرێتی داویەتییە دەستپێکردن زۆر گرنگە. دەبێت هەستە ڕادیکاڵەکانی گەنجانیش لەم پرۆسەیەدا بکەونە ڕۆڵ و بەم شێوەیە بەشداری پرۆسەکە بن. ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پیرۆزباییەکانی نەورۆز دەستیان پێکردووە و بە هەزاران کەس بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز دێنە لای یەکتر. ئەوەش بە بانگەوازی ڕێبەرێتییەوە گرێدراوە. دەبێت ئێمە ٨ـی ئادار و نەورۆز بە جۆشێکی گەورە پیرۆز بکەین. ئەم جۆشەش دەبێت بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرێتی ببێتە هۆکار. دەبێت ئێمە بەم درووشمە، بڕیاردەری و تێکۆشانە بەشداری پرۆسەکە بین. دەبێت ٤ـی نیسان بە جێبەجێکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەرێتی مسۆگەر بکەین. بەم بۆنەیەوە ٨ـی ئادار لە ڕێبەرێتی، هەموو ژنانی خەباتکار، هاوڕێکانمان و دایکانمان کە لە هەموو مەیدانێکدا کاریان کردووە و قوربانیان داوە و بەرگرییان کردووە، پیرۆز دەکەم.