چالاکیی ٨ ی ئادار لە سیدنی
ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (دەکتەم)ـی سیدنی بە چالاکییەکی جەماوەری ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکاری پیرۆزکرد.
ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد (دەکتەم)ـی سیدنی بە چالاکییەکی جەماوەری ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکاری پیرۆزکرد.
لە شاری سیدنی ئوسترالیا ٨ ی ئادار بە جۆشێکی مەزن پیرۆزکرا. پاش خولەکێک ڕێزگرتن، پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ٨ ی ئادار خوێنرایەوە.
"چارەسەری ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێنیسانسە بۆ ژنان"
پەیامی "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕێنیسانسە بۆ ژنان" خرایەڕوو، وە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن ژیان ئازادی" پێشوازی لێ کرا.
"دەبێت بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشان مەزن بکەین"
هاوسەرۆکی دەکتەم ڕوناهی قەندیل ڕایگەیاند ئێمە قەرزاری ڕێبەر ئاپۆین کە ئافرێنەری فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی"ـیە، گوتی: "بە مەزنکردنی بەرخۆدان دەتوانین ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکەین و شایستەی خەباتی وی بین". جەختی کردەوە، بە هەموو هێزەوە پشتگیری لە هەنگاوی چارەسەری و بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.
هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی ٨ ی ئادار و تێکۆشانی ئازادیی ژنان پیشاندرا.
چالاکییەکە بە شیعر و مۆسیقا و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.