مەزڵوم عەبدی بۆ جۆلانی: پێویستە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکە سزا بدرێن
فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند پێویستە جۆلانی لێپرسینوە لە هێرشەکانی سەر عەلەوییەکان بکات، ڕایگەیاند کە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک و لایەنگرانی داعش بەرپرسیارن.
فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند پێویستە جۆلانی لێپرسینوە لە هێرشەکانی سەر عەلەوییەکان بکات، ڕایگەیاند کە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک و لایەنگرانی داعش بەرپرسیارن.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی دەربارەی هێرشی سەر عەلەوییەکان بانگەوازی لە سەرۆکی دەستەی تەحریر ئەلشام (هەتەشە) ئەبو محەمەد جۆلانی (ئەحمەد شەرع) کرد لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکە بکات. مەزڵوم عەبدی بە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو قسەی بۆ ڕۆیتەرز کرد و ڕایگەیاند دەبوو جۆلانی دەستوەردانی لە کۆمەڵکوژییەکان بکردایە.
عەبدی ڕایگەیاند گرووپەکانی لایەنگری داعش و چەکدارانی سەر بە تورکیا بەرپرسیاری سەرەکین لە هێرشەکان. داوای لە جۆلانی کرد "چاوبخشێنێتەوە بە چۆنێتی دامەزراندنی سوپای نوێی سوریا و ڕەفتاری گرووپە چەکدارەکان". عەبدی جەختی کردەوە، چەند گرووپێک هەوڵدەدەن لەنێو سوپادا "ناکۆکی مەزهەبی و ناوخۆیی" بنێنەوە.
تورکیا وەڵامی ڕۆیتەرزی نەدایەوە
وەزارەتی بەرگری تورکیا هەڵسەنگاندنی بۆ وتەکانی عەبدی نەکرد و وەزارەتی دەرەوەش وەڵامی داواکەی ڕۆیتەرزی نەدایەوە.