بە دیمەن

تولای حاتەم ئۆغۆللاری: بانگەوازەکە ڕێنیسانسە بۆ ژنان

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە وان لە گردبوونەوەی کۆتایی قسەی کرد و ڕایگەیاند خاوەنداری لە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و گوتی: "ئەم بانگەوازە ڕێنیسانسە بۆ ژنان".

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٨ ی ئادار لە وان بە پێشەنگایەتی تەژەئا، تولای حاتەم ئۆغۆللاری قسەی کرد و ناڕەزایەتی بەرامبەر زیهنیەتی پیاوسالاری لەنێو سیستەمی دادوەری نیشاندا، هەروەها پێشەنگانی تێکۆشانی ئازادیی ژنی بیرهێنایەوە و سڵاوی لە خەباتی تەڤگەری ژنانی کورد کرد.

پێویستە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ببێتە مۆدێلێک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تولای حاتەم ئۆغۆللاری ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکان و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا، گوتی: "ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەوێ دامەزرا، دەبێت ببێتە مۆدێلێک بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. لەکاتێکدا شەڕ سەخت بووە، بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان مۆری خۆی لە هەنگاوێکی مێژوویی دا. لە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"دا بەڕێز ئۆجالان ڕێگەی دژی شەڕ نیشان دەدات. بۆ ئەوەی پرسی کورد لە تورکیا لەسەر زەمینەیەکی دیموکراتیک و ئاشتییانە چارەسەر بکرێت، پەیامێکی دا. لێرەوە، پێکەوە دەڵێین، "بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان لەسەر سەر و چاومان دادەنێین". ئەم بانگەوازە ڕێنیسانسە بۆ ژنان".

پاشان گرووپی ژن ما چوونە سەر ستەیج و هونەری خۆیان پێشکەش کرد.