ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: ٧٤٥ عەلەوی مەدەنی کوژران

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ (سۆهر) ڕایگەیاند هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتداری هەتەشە لە شام، لە ڕۆژی پێنج شەممەوە بەلایەنی کەمەوە ٧٤٥ عەلەویی مەدەنییان کوشتووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ڕۆژی شەممە سۆهردا، ڕاگەیاندرا "لە ڕۆژی پێنج شەممەوە ٧٤٥ عەلەوی مەدەنی لە هەرێمە کەنارئاوەکانی سووریا و هەرێمی چیای لازیقیە لە لایەن هێزەکانی ئاسایش و گروپەکانی گرێدراوی کوژراون".

سۆهر ئاماژەی بەوەدا لە هێزە چەکدارەکانی شام و هێزە چەکدارەکانی عەلەوییەکان بە گشتیی ٢٧٣ کەس کوژراون و بەمشێوەیە ئامارەکە بوو بە هەزار و ١٨ کەس.

بە پێی ئەو گرتە دیمەنانەی لە دیجیتاڵ میدیادا بڵاوکراوەتەوە، هێزەکانی سەر بە دەسەڵاتداری شام کە لە گروپە جێماوەکانی ئەل قاعیدە و داعش پێک دێن، کۆمەڵکووژی ئەنجام دەدەن. کوشتنی بە گروپ، ئەشكەنجەدان، تاوان لە دژی مرۆڤایەتی، ڕفاندن و تاڵانکردن ئەنجام دەدەن. گەواهیدەران دەلێن ئەو گروپانەی کۆمەڵکووژی ئەنجام دەدەن، دەوڵەتی تورک پشتگیرییان دەکات.