ژمارەی نوێی گۆڤاری کەمئەندامانی شەڕ بڵاو کرایەوە

ژمارە ٦ی گۆڤاری 'بەرخۆدان ژیانە'ی فیدراسیۆنی کەمئەندامانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ناونیشانی "هیچ کەسێک ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات" دەرچوو.

گۆڤاری کەمئەندامانی شەڕ "بەرخۆدان ژیانە" وەک بولتەنی سەربازی بیردۆزی و سیاسی دوو مانگی FGBRS بە ناوەڕۆکی دەوڵەمەند و بە ناونیشانی "هیچ کەسێک ناتوانێت ڕۆژی ئێمە تاریک بکات" دەرچوو.

لە ژمارەی شەشەمی گۆڤارەکە بە کوردی و عەرەبی شیکارییەکەی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، نوسین و ڕاپۆرت بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی دوو ژنە پێشەنگ سورخوین ڕۆژهەڵات و ئازادی دێرک هەیە.

لە هەمانکاتدا  ڕاگەیاندراوێک بۆ یادکردنەوەی کەمئەندامانی شەڕ کە لە پرۆسەی ئەم دواییەدا شەهید بوون، لە گۆڤارەکەدا هاتووە.

هەروەها لە گۆڤارەکەدا کۆبوونەوە، سیمینار، کار و خەباتی لە لایەن کەمئەندامانی شەڕەوە ئەنجام دراوە لە گۆڤارەکەدا هەیە.