هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستیان بەسەر زۆرێک جبەخانەدا گرت

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە سنووری ئیدارەی تەبقا دەستیان بەسەر کۆمەڵێک جبەخانەدا گرت و کەسێکی پەیوەندیدار لە گەڵ جبەخانەکەش دەستبەسەرکرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەربارەی بابەتەکە ئەم زانیارییانەی خستەڕوو:

"ڕۆژی چوار شەممە (٥ی ئادار) هێزەکانمان لە دژی تاوان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سنووری ئیدارەی شاری تەبقە، لە کاتی پشکنینی ئۆتۆمبێڵێک دەستبەسەر جبەخانەیەکدا گیرا.

هێزەکان لە دژی تاوان ئاماژەیان بەوەکرد لە کاتی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەدا، ٢٠ هەزار و ٤٠٠ فیشەکی کڵاشینکۆش لە سندوقەکەدا دۆزرایەوە. دوای ئەوەی جبەخانەکە دەستی بەسەردا گیرا، شۆفێرەکە دەستبەسەر کرا. بۆ ئەوەی زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکە وەربگیرێت، لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد.

دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوە سەرەتا، شۆفێرەکە گواسترایەوە بۆ لای داواکاری گشتیی.

هێزەکانمان بە پابەندبوونی بەردەوامی تێکۆشانیان لە دژی قاچاخچێتی چەک و جبەخانە و دابینکردنی ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە بە بەهێزکردنی ڕێکارەکانی پشکنین و چاودێری جەختدەکەنەوە".