هەزاران هاوڵاتی سووری لە ترسی کۆمەڵکوژی بەرەو لوبنان هەڵاتن
هەزاران هاووڵاتیی کەناراوەکانی سووریا، لە ترسی کۆمەڵکوژییەکان بەرەو باکووری لوبنان هەڵهاتن، بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، دەیان بنەماڵە چوونەتە ناو بارەگای حمێمیم لە گوندەکانی لازیقییە.
هەزاران هاووڵاتیی کەناراوەکانی سووریا، لە ترسی کۆمەڵکوژییەکان بەرەو باکووری لوبنان هەڵهاتن، بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان، دەیان بنەماڵە چوونەتە ناو بارەگای حمێمیم لە گوندەکانی لازیقییە.
لە ئەنجامی شەڕی نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و هێزە چەکدارە پاشماوەکانی ڕژێمی بەعسی پێشووی سووریا، کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە هاووڵاتییان زیادی کردووە، هەزاران هاوڵاتی لەو ناوچانە پەنایان بۆ ناوچەی عەکار لە لوبنان بردووە.
هاوڵاتییانی سووری لە ترسی هێرشەکانی سەر کەناراوەکان هەڵدێن و ڕوو لە گوندە عەلەوییەکان لە باکووری لوبنان دەکەن.
سەرچاوەکانی لوبنان ڕایانگەیاندووە، کە هەزاران هاووڵاتی لە ٥ بۆ ٦ گوندی عەلەوی لە عەکار، له یەک ڕۆژدا نزیکه ی ١٠ هه زار که س گەیشتوونەته لوبنان، هەروەها ئەو هاوڵاتییانە بە شێوەیەکی نایاسایی دەچنە ناو لوبنانەوە.