دەوڵەت باخچەلی بەیاننامەیەکی نوێ بڵاو کردەوە

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە بەیاننامەیەکی نوێی بڵاو کردەوە.

باخچەلی لە بەیاننامەکەیدا بانگەشەی ئەوەی کرد کە بڕیاری ئاگربەستی پەکەکە "دروست، هاوسەنگ و شیاو" نییە و باسی لە "چەکدانانی بێ مەرج" کرد. باخچەلی بانگەشەی ئەوەی کرد کە بانگەوازییەکەی ڕیبەر ئاپۆ پێویستە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یش بگرێتەوە.

باخچەلی لە بەیاننامەکەیدا ئەو شەڕ و وێرانکارییە مەترسیدارانەی کە حکومەت نزیکەی نیو سەدەیە بەڕێوەی دەبات بە " ٤١ ساڵەی تیرۆر و جیاکاری" وەسف کرد و وتی: "بە هاوکاری و بە دەرفەتەکانی عەقڵیەتی جەماەری و بێگومان بە کردەوەی ڕاستگۆیانە، ڕاستەقینە، سەبر، وەفادارنە و دڵنیاکەرەوە هەموو ئەوانە دەڕوێنەوە."

هەروەها لە بەیاننامەکەی باخچەلیدا هۆشداریی داراوە: "بۆ پێشگرتن لە هەر ڕووداوێک و لێکدانەوە هەڵە و ڕێگری لە هەر پێشهاتێکی نەرێنی و هەستیارانە، ڕێبازێکی بەرپرسیارانە و وریایی پێویستە.

باخچەلی ئەوەشی ڕاگەیاندووە: "دەرفەتێکی زێڕینمان لەبەردەستدایە کە نابێت پشتگوێ بخرێت و پێشێل بکرێت.

باخچەلی هەروەها پەیامێکی سەبارەت بە دەم پارتی ڕاگەیاندا و وتی: "ئەگەر دەم پارتی بە پەیامەکانی، بە بەرپرسیارێتی و پەیامی گەرمی درێژە بە هەنگاوە ئاشتیخوازەکانی خۆی بدات، ئەوا دەتوانێت ببێتە حیزبێکی تورکیا.

بەگوێرەی بانگەشەی باخچەلی، بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوبات سەبارەت بە پەکەکە، بۆ هەموو لق و گرووپەکانی دیکەش دەبێت بەکار بهێنرێت.

باخچەلی بانگەشەی ئەوەی کرد کە یەپەگەش لەم چوارچێوەیەدایە و وتی: "تەرکیزکردن لەسەر داواکارییە سیاسی و بنەما یاساییەکان، ئێهمال کردنە".

باخچەلی لە درێژەی بەیاننامەکەدا ڕایگەیاندووە کە پەکەکە و گرووپە 'سەربەخۆەکانی' دەبێ 'دەستبەجێ و بێ مەرج چەک دابنێن' و 'چەکەکانیان تەسلیمی کۆماری تورکیا بکەن'، هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد کە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی پەکەکە 'دروست، هاوسەنگ و شیاو'نییە.

باخچەلی بانگەوازی لە پەکەکە کرد "بە بێ مەرج چەک دابنێت و کۆتایی بە بوونی ڕێکخستنی خۆی بهێنێت" و ئاماژەی بە ترسەکانی دەوڵەتی تورکیا کرد و وتی: "هۆکارەکانی ئاژاوەگێڕی ناوچەیی زۆر کاریگەرن، سیستەمی جیهانی کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم دامەزرا، لە لێواری هەڵوەشانەوەیدایە بەو گورزانەی بەری دەکەوێت".

باخچەلی ئاماژەی بە پێویستی 'کەشوهەوای ئاشتی و ئارامی ناوخۆیی' لە بەرامبەر هەڕەشە ناوچەیی و جیهانیەکاندا و ئاماژەی بە سەدەی 'تورک و تورکیا' کرد.