ژنان لە مانهایم ٨ی ئادار ڕژانە گۆڕەپانەکان
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا، پلاتفۆرمی ژنانی مانهایم بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر و کرێکار ڕژانە گۆڕەپانەکان و چالاکییان ئەنجام دا.
لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا، پلاتفۆرمی ژنانی مانهایم بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی رەنجدەر و کرێکار ڕژانە گۆڕەپانەکان و چالاکییان ئەنجام دا.
ژنان بە داخوازی یەکسانی و دادپەروەری لەبەردەم مانهایم Gewerkschafthausê بە دروشمی "تێدەکۆشین-مانمان گرتووە-دەژین" گردبوونەوە و ڕێپێوانیان ئەنجام دا.
گردبوونەوەکە لە کاتژمێر ١٦:٠٠ دەستی پێکرد ژنان بە داخوازی یەکسانی و دادپەروەری پانکارت، بڵاوکراوە و دروشمیان هەڵگرت و کۆبوونەوە. لە دوای قسەکردن، بە دروشم و گۆرانی ڕێپێوانەکە تاوەکو گۆڕەپانی زانکۆی مانهایم ئەنجام درا. لە ڕێپێوانەکە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە و بە زمانی جیاواز گۆرانی گوترا.
دوای ڕێپێوانەکە لە زانکۆی مانهایم گردبوونەوەیەک ئەنجام درا. گروپی ژنانی مانهایم ڕوناهی بێریڤان، لە گردبوونەوەکەدا سەرنجی خستەسەر هێرشەکان لە دژی ڕۆژئاوا و ئاماژەی بەوەدا پشتگری بانگەوازی 'ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن و تاوەکو بە دیهاتنی ئاشتیی لە تێکۆشان بەردەوامن.
لە لایەکی دیکەوە گروپی دی لینک، سەرنجی خستەسەر کۆمەڵکووژییەکان لە ڕۆژئاوا و سووریا و بانگەوازی هەستیاری لە دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی کرد.
هاوپەیمانی فێمنیستی مانهایم لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٤دا دامەزراوە و ٦٠ گروپی ژنانی کۆکردۆتەوە، بۆ یەکسانی و ئامانجی فێمێنستی بانگەوازیی یەکگرتنی کرد.
گروپەکانی ژنانی ڕێکخراوە کۆچبەرەکان کە ئەندامی ئەو گروپەن بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. هەروەها چەندین دامەزراوەی و گەنجانی مانهایم و تەژەکە-ئە بەشداری چالاکییەکە بوون.