پەیامی ڕێپێوانی شەوی فیمینیست: ژنان بە دیهێنەری ئاشتیین

بە هەزاران ژن کە بەشداری ڕێپێوانی شەوی فیمینیست بوون ڕایانگەیاند بەردەوام دەبن لە تێکۆشانیان تا بەدیهێنانی ژیانێکی یەکسان و ئازاد.

پیرۆزکردنی ٨ـی ئادار

ژنان ٢٣ـەمین ڕێپێوانی شەوی فیمینستی ٨ـی ئادارییان بە درووشمی "تێکۆشانی فیمینیستیمان ژیان و جیهان دەگۆڕێ" لە شەقامی سیراسەڤلەری بەی‌ئۆغلۆ ئەنجامدا. وێڕای ئاستەنگیی و قەدەغەکارییەکانی قایمقامی بەی‌ئۆغلۆ، ژنان بە جۆش و ئیرادەوە ڕژانە شەقامی شارەکە و بەرەو شەقامی سیراسەڤلەری ڕێپێوانیان کرد.

ژنان بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە خاڵە جیاوازەکانی شەقامەکە ڕێپێوانیان دەستپێکرد. ژنان لە شەقامی سیراسەڤلەری لێکترکۆبوونەوە پانکارتی "تێکۆشانی فیمینیستیمان ژیان و جیهان دەگۆڕێ"یان بەرزکردەوە. ژنانی بەشداربووی ڕێپێوانەکە بە زمانەکانی کوردی، تورکی، ئینگلیزی درووشمەکانی بەرخۆدانیان گووتەوە.

ژنان لە شەقامی سیراسەڤلەریییەوە بەرەو ئۆتۆپارکی جیهانگیر ڕێپێوانیان ئەنجامدا. ژنان کە بە جەماوەری ڕێپێوانەکەیان کرد لە ئۆتۆپارکی جیهانگیر ڕاگەیاندراوێکییان بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و تورکی خوێندەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوترا: "هێزمان لە ژنانی سەرانسەری جیهانەوە؛ ژنانی کورد، ژنانی فەلەستینی، ژنانی ئەرەجەنتینی، ژنانی سووریا، ژنانی ئەمریکاوە وەردەگرین و هەموو هاودەنگین. لە دژی ژیانێکی شەڕخوازانە دەوستینەوە."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا خەختکرایەوە لە تێکۆشان بۆ هێنانەدی جیهانێکی ئاشتی خواز و ئازاد. هەروەها ڕاگەیاندرا جیهانێکی ئاشتییانە بە ئازادی ژنانەوە دێتە دی.

لە دوای خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکە، چالاکییەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.