لە مەراسیمی ٨ـی ئاداردا ژمارەیەک ژن خەڵاتکران
لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە ، لە سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ٥٧ ژنی ڕەنجدەر، چالاکوان و ڕۆژنامەنووس.
لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە ، لە سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ٥٧ ژنی ڕەنجدەر، چالاکوان و ڕۆژنامەنووس.
ئەمڕۆ بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکارەوە لە هۆتیل های کریستی شاری سلێمانی، لەلایەن پەیمانگای مافە نێونەتەوەییەکان بە هەماهەنگی ڕێکخراوی پەیامنێران، مەڕاسیمێکی ڕێزلێنان بۆ ٥٧ ژنە ڕەنجدەر و ڕۆژنامەنووس و چالاکوان ڕێکخرا.
مەڕاسیمەکە بە ئامادەبوونی ژنانی ڕۆژنامەنووسی باشووری کوردستان چالاکوانانی بواری ژنان بەڕێوەچوو، تێیدا ڕۆڵی ژنان بەرزنرخێندرا و ڕێز لە ڕەنج و ماندووبوون و خەباتیان لەپێناو ئازادیی و مافەکانی ژنان گیرا.
لە مەراسیمەکەدا بەشێک لە ژنانی ڕاگەیاندی ئازاد خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێبەخشرا لە پای کار و هەوڵەکانیان بۆ گەیاندنی ڕاستینەی تێکۆشانی ژنان.