ڕێکخراوە عەلوییەکان خاوەندەارییان لە عەلەوییەکانی سووریا کرد
فەدا و داکب بە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش پەوەست بە هێرشی دژی عەلەوییەکانی سووریا گوتییان: "ئامانجی چەتەکان بۆ لە ناوبردنی عەلەوییەکانە، ئەم هێرشانە بە نەفرەت دەکەین."
فەدا و داکب بە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەش پەوەست بە هێرشی دژی عەلەوییەکانی سووریا گوتییان: "ئامانجی چەتەکان بۆ لە ناوبردنی عەلەوییەکانە، ئەم هێرشانە بە نەفرەت دەکەین."
فیدراسیۆنی عەلەوییانی دیموکراتیک (فەدا) و یەکێتی ژنانی دیموکراتیکی عەلەوی (داکب) پەیوەست بە کۆمەڵکوژی و قڕکارییەکانی سەر عەلەوییەکانی سووریا ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و خاوەندارییان لە عەلەوییەکان کرد.
لە ڕاگەیانداوەکەدا گوتراوە؛ "ڕێگە بە دووبارەبوونەوەی یەزد، کەربەلایەکی دیکە نادەین."، ئاماژەش بەوەکراوە لەگەڵ هاتنە سەردەسەڵاتی هەتەشەی گرێدراوی داعشەوە بە شێوەیەکی سیستماتیکی عەلەوییەکان ڕوبەڕووی کۆمەڵکوژی دەبنەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە وەک چۆن ئەوەی بە بەرچاوی جیهانەوە لە لایەن داعشەوە کۆمەڵکوژی و فەرمانی سەر ئێزدییەکان ئەنجامدرا، لەمڕۆشدا هەمان شت لە لایەن هەتەشەوە لە دژی عەلەوییەکان ئەنجام دەدرێت. هەموو ئەمانەش بۆ قڕکردن و لەناوبردنی عەلەوییەکانە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا قڕکارییەکانی سەر عەلەوییەکان شەرمەزار کراوە و هاتووە: "سڵاو لە بەرخۆدانی عەلەوییەکان دەکەین و پشتیرییان دەکەین. دەبێت لەمرۆدا برژێیینە گۆڕەپانەکان و ئەم قڕکارییەی سەر عەلەوییە عەرەبەکان ڕاوەستێنین و پشتگیری لە بەرخۆدانی خۆپاراستن بکەین."