گەریلاکانی یەژاستار: یەکگرتنی ژنانی جیهان، سیستەمی سەرمایەداری دەڕووخێنێت
گەریلاکانی یەژاستار ٨ ی ئاداریان لە تەواوی ژنان پیرۆز کرد و بانگەوازیان لە ژنان کرد، یەکێتیی خۆیان پێکبهێنن.
گەریلاکانی یەژاستار ٨ ی ئاداریان لە تەواوی ژنان پیرۆز کرد و بانگەوازیان لە ژنان کرد، یەکێتیی خۆیان پێکبهێنن.
گەریلاکانی یەژاستار بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکارەوە، قسەیان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.
ژنان بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان بەهێز کرد
گەریلای یەژاستار ڕوناهی ڕەشید کە خەڵکی کۆبانێیە و ساڵانێکە لە چیاکانی کوردستان تێکۆشان دەکات، ڕایگەیاند بە بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین سەربەرزە و جەختی کردەوە گەل بەرامبەر داگیرکاری سەر نەوی ناکات، گوتی: "ئێمەش لەپشتی گەلەکەمان دەوەستین. پێشتر ژن لەنێو کۆمەڵگەدا لە ڕەوشێکی خراپدا بوو، نەیدەتوانی هیچ بکات. هەموو شتێک بەدەستی پیاوان بوو. بەڵام ئێستە دەبینین ژنان هەموو شت بەڕێوەدەبەن. ژنان بە فەلسەفەی ڕێبەرێتی خۆیان پێشخست".
هەروەها ڕایگەیاند ژنان تێکۆشانێکی مەزن لەنێو ڕیزەکانی گەریلادا ئەنجام دەدەن، گوتی: "دەڕوانیتە هەر جێیەک ژنان بۆ ٨ ی ئادار ڕادەپەڕن، خۆیان دەناسن، کەسێتی خۆیان دەناسن، لەنێو سیستەمدا خۆیان بەڕێوەدەبەن".
کەس ناتوانێت ژنان ملکەچ بکات
گەریلا ڕوناهی گوتی: "ژنان گەیشتوون بە ئاستێک ئیتر کەس ناتوانێت ملکەچیان بکات. ژنان بەرامبەر زیهنیەتی پیاوسالار دەوەستنەوە. چونکە ئیتر کەسێتی خۆیان ناسیووە و گەیشتوون بە ئاستی ڕێبەرێتی. لە ڕێبەرێتی تێگەیشتوون و بەشدارییەکی بەهێز دەکەن. وەک گەریلاکانی یەژاستار و پاژک، گەیشتووینەتە ئاستی خۆبەڕێوەبردن، ئیتر فێربوون چۆن لەنێو پەکەکەدا خۆمان پێشبخەین. ئەمە بەتایبەتی بە فیکر و فەلسەفەی ڕێبەرێتی پێکهات. چونکە ڕێبەرێتی دەڵێت پێویستە ژنان خۆیان پێش بخەن و خۆیان هۆشیار بکەن. ئێمە لە کەسێتی ڕێبەرێتیدا گەیشتووین بەو ئاستەی بتوانین خۆمان بەڕێوەببەین. ژنان دەتوانن هەرچی پێویستە بیکەن. ژنان باوەڕیان بە هێز و ئیرادەی پەکەکەیە".
گەریلا ڕوناهی لەکۆتاییدا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بینینی وێنە و نامەی سەرۆکایەتی و ڕایگەیاند ٨ ی ئادار لە سەرۆکایەتی و هەموو ژنانی جیهان و گەلی کورد و گەریلا پیرۆز دەکات.
یەکێتیی ژنان پێویستە
گەریلای یەژاستار ژیندا چەلێ ٨ ی ئاداری لە تەواوی ژنان پیرۆز کرد و تیشکی خستەسەر تێکۆشانی چەندەها ساڵەی ژنان، هەروەها ئاماژەی کرد بە سیستەم هەوڵدەدات لەڕووی ماددی و مەعنەوییەوە ژنان لەناوببات، گوتی: "دەبێت ژنان تێکۆشان مەزنتر بکەن و دەست بدەنە دەستی یەک. هەتا ژنان یەک نەگرن، تا هەتایە ئەم ستەمە بەردەوام دەبێت. چونکە سیستەمی سەرمایەداری هیچی بۆ ژنان نەهێشتووەتەوە. دەبێت ژنان ئیرادەی خۆیان ببینن. ژنان چۆن دەتوانن شەڕ بکەن؟ لەسەر ئەم بناغەیە سەرۆکایەتی تەڤگەری ژنانی دامەزراند".
پێویستە ژنان کار و ڕەنجی خۆیان بپارێزن
گەریلا ژیندا ڕایگەیاند ژنان هەردەم ڕەنجخوراو بوون، گوتی: "لەنێو سیستەمدا کار و ڕەنجی پیاو دەبینرێت، بەڵام هی ژن نا. پێویستە ژنان کار و ڕەنجی خۆیان بپارێزن. هێزی خۆیان بناسنەوە، تاوەکو بتوانن بەرامبەر سیستەمی سەرمایەداری هەمیش بەرامبەر داگیرکاری پیاوسالاری تێبکۆشن".
هەروەها جەختی کردەوە ژنان لەنێو تێکۆشانی تەڤگەری ئازادیدا پێشەنگن، گوتی: "زیاتر ژنان تێدەکۆشن، تێکۆشانی ژنان قبووڵکراوە و ژنان دەتوانن بە ئیرادەی خۆیان لە هەموو ڕوویەکەوە خۆیان پێشبخەن. لەم ڕووەوە، تێکۆشانی مەزنیان کردووە".
تا سەرکەوتن تێدەکۆشین
گەریلا ژیندا بانگەوازی لە هەموو ژنان کرد یەکێتیی خۆیان پێکبهێنن، گوتی: "گەر ژنان یەک نەگرن، سیستەم هەمیشە ژنان لەناودەبات و شکستیان پێ دەهێنێت. گەر ببنە یەک، سیستەم ناتوانێت سەرکوتیان بکات. گەر یەکبوون نەبێت، ئازادی نایەتەدی. پێویستە ژنان یەکبگرن و ئازادی خۆیان پێشبخەن.
٨ ی ئادار لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەم. بەڵێن بە سەرۆکایەتی دەدەین، تا کۆتایی درێژە بە تێکۆشان دەدەین، لێرەوە سڵاو لە سەرۆکایەتی دەکەم؛ ئێمە هەواڵێکمان لە تۆوە پێگەیشت، دڵخۆشبووین و پێی کاریگەر بووین".