لە هێلسنکی ٨ـی ئادار پیرۆز کرا
بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، لە هێلسنکی پایتەختی فیلەندا ڕێپێوان و گردبوونەوەیەک ئەنجام درا.
بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، لە هێلسنکی پایتەختی فیلەندا ڕێپێوان و گردبوونەوەیەک ئەنجام درا.
لە چوارچێوەی پیرۆزکردنی ٨ـی ئاداردا بە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە شاری هێلسنکی ئەو ڕۆژە پیرۆز کرا، لە ڕێپیوانەکە ئاڵای بە وێنەی ژنانی شەهیدی ڕێگەی تێکۆشانی ئازادی ژنان و یەپەژە بەرزکرانەوە و بەر بەردەوامی درووشم دەگوترانەوە.
چالاکییەکە کە لە لایەن چەندین ڕێکخراوی فیمنیستی و چەپاکەنەوە بە بەشداری نەجەدەکە ڕێکخرابوو، لە گۆڕەپانی سیناتۆران بە ڕێپێوان دەستیپێکرد.
لە گۆڕەپانەکەدا لە لایەن ڕێکخراوەکانەوە ڕاگەیاندراو خوێندرایەوە و میوزیکی هونەری پێشکەشکرا. یەک لەو کەسانەی لە گۆڕەپانەکەدا قسەی کرد سەرۆککۆماری پێشووی فیلەندا تارژا هالۆنین بوو.
دواتر چالاکییەکەران درێژەیان دا بە ڕێپێوانەکەیان و تا گۆڕەپانی گەل بەردەوام بوون. لەوێ چەندین ڕاگەیاندراو لە لایەن ڕێکخراوە بەشداربووەکان و کەسایەتی چالاکوانەوە درا.