لە چوارچێوەی پیرۆزکردنی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، لە خارپێت لە ناوچەی دیپ، لە جۆلەمێرگ بە پێشەنگایەتی تەژەئا لە هۆڵی بۆنەکان، لە وان بە پێشەنگایەتی لقی سەوزی وان لە ناوەندی شارەکە، لە دیلۆک بە پێشەنگایەتی پلاتفۆڕمی ژنانی دیموکراتیکی دیلۆ لە پارکی کرکایاکی ناوچەی مەزماخۆر بە ئاهەنگ، لە ڕحا بە پێشەنگایەتی پلانتفۆڕمی ژنانی شارەکە لە پارکی نۆڤادا تا گۆڕەپانی تۆپچو بە ڕێپێوان، لە مێرسین بە پێشەنگایەتی سەندیکای ئەمەکللەری لقی مێرسین بە گردبوونەوە، لە سێرت ژنان بە جلوبەرگی کولتووری لە ناوەندی شارەکە بە ئاهەنگ، لە ئاگری بە پێشەنگایەتی لقی ئیهەدە بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراو، لە ئیدیر بە پێشەنگایەتی تەژەئا بە گێڕانی ئاهەنگ، لە کۆنیا بە پێشەنگایەتی پلاتفۆڕمی ژنانی کۆنیا بە ڕێپێوان، لە هاتای بە پێشەنگایەتی پلاتفۆڕمی ژنای ئەسکەندرونە بە ڕاگەیاندراو، لە چەولیگ بە ڕێپێوان، لە مەلەتی بە پێشەنگایەتی ژنانی دیموکراتیکی مەلەتی بە ئاهەنگ، لە سەمسور بە پێشەنگایەتی پلاتفۆڕمی ژنانی سەمسور بە ڕێپێوان و لە ئەنقەرە بە پێشەنگایەتی پلاتفۆڕمی ژنانی ئەنقەرە بە گردبوونەوە. ڕۆژی ٨ـی ئادارییان پیرۆز کرد.
لە سەرجەم چالاکییەکاندا بە بەرزی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی"ـی گوترایەوە، هەروەها ژنان جەختییان لە خاوەنداریکردنی لە بانگەوازی مێژووی و پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ کردەوە.
هەرەوەها ژنان جەختییان کردەوە لەوەی بەردەوام دەبن لە تێکۆشانی ئازادییان تا گەیشتن بە ئامانجی سەرکەووتنیان.