ژنانی ئێزدی و عەرەب سڵاوییان لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد

لە شەنگال ژنانی ئێزدی و عەرەب سڵاوییان لە ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی کرێکار و ڕێبەر ئاپۆ کرد.

پیرۆزبای ٨ـی ئادار

بە پێشەنگایەتی تاژێ و یەژەجەشە، ژنانی ئێزدی و عەرەب لە سنون بە بەشداربوونێکی جەماوەری ٨ـی ئادارییان پیرۆز کرد. ژنان بە جلوبەرگی کولتووری خۆیانەوە لە پیش هۆڵی سنون کۆبوونەوە، بە بەرزکرنەوەی وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و ئاڵایی تاژێ بە هەڵهەڵە لێدانەوە ڕۆشتنە هۆڵی ئاهەنگەکەوە.

لە کاتی ئاهەنگەکەدا لەسەرجەم تەمەنەکان وێنەی ڕێبەر ئاپۆییان بەرزکردەوە و سڵاوییان لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد.

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد، دواتر لە لایەن ئەندامی دیپلۆماسی تاژێ سوهام شەنگالییەوە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ خوێندرایەوە کە لە ئیمراڵییەوە بە بۆنەی ٨ـی ئاداراوە ئاڕاستەیی ژنانی کردبوو. لەگەڵ تەواو بوونی خوێندنەوەی پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ، ژنانی بەشداربووی ئاهەنگەکە بە درووشم و هەڵهەڵەی سەرکەووتنەوە پێشوازییان لە پەیامەکە کرد.

ئاهەنگەکە بە گێڕانی ئاهەنگ و سەمای کولتووری کۆتایی هات.