٣٠ ڕێکخراو بانگەوازییان بۆ پەخشان، وەریشە، شەریفە کرد
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران لە ناویدا ٣٠ ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدان کە لەسەر وەریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی سەپێنراوە، بانگەوازیان کرد.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران لە ناویدا ٣٠ ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لە سێدارەدان کە لەسەر وەریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی سەپێنراوە، بانگەوازیان کرد.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەگەڵ ٢٩ ڕێکخراوی دیکەی مافەکانی مرۆڤ بە بۆنەی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و دەیانەوێت سزای لە سێدارەدانی سێ چالاکوانە ژنەکە هەڵوەشێتەوە.
ڕێکخراوەکان لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنجیان خستۆتەسەر بارودۆخی ئێستادا لە ئێران هێرشەکان بۆ سەر مافەکانی ژنان و گوترا: "هێرشەکان لەسەر مافەکانی ژنان بەردەوامە، بە سزای لەسێدارەدان، ژنان دەکرێنە ئامانج و دوور لە پێوانەکانی مرۆڤایەتی سزا جێبەجێ دەکرێت. دەبێت کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ ڕاوەستاندنی سزای لەسێدارەدان هەنگاو بنێت، دەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوە لە سێدارەدانی وەریشە مورادی، پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی، ژنان یەکبگرن و لە دژی ئەمە دەربکەون".
شایەنی ئاماژە پێکردنە لە ٨ی کانوونی دووەمی (٢٠٢٥)دا پارێزەری زیندانی سیاسی پەخشان عەزیزی، ئەمیر رەیسیان ڕایگەیاند دادگای باڵای ئێران سزای لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی پەسەند کردوە. هەروەها ئاماژەی بەوەدا ئەو بەڵگانەی بۆ پاراستنی پەخشان عەزیزی پێشکەش کراوە، لە لایەن دادگاوە ڕەتکراوەتەوە.
هەروەها سزای لە سێدارەدانی وەریشە مورادی لە دانیشتنی ١٦ی حوزەیران و ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ بینرا بە فەرمی بە پارێزەرانی ڕاگەیاندرا.
لە ١٣ی مانگدا کەمپینی بۆ پاراستنی شەریفە محەمەدی لەسەر میدیای دیجیتاڵی ڕاگەیاندرا کە جارێکی دیکە سزای لە سێدارەدان لەسەر زیندانی سیاسی شەریفە محەمەد سەپێنرایەوە.
ڕاگەیاندراوە لە قۆناغی دووبارە دادگایکردندا لە لایەن سەرۆکی لقی ٢هەمینی دادگای شۆڕشی ڕەشت، محەمەد عەلی دەروێشەوە سزای لە سێدارەدان بۆ زیندانی سیاسی شەریفە محەمەدی سەپێنرایەوە.
شایەنی بیرهێنانەوەیە چالاکوان و خەباتکاری مافەکانی ژنان شەریفە محەمەدی (٤٥) خەڵکی شاری ورمێ یە و لە شاری ڕەشت نیشتەجێیە. شەریفە محەمەدی لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣دا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندەی لە دژی دەوڵەت" کردوە دەستبەسەر کرابوو، لە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤دا لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژێمی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەر سەپێنرا. لە دوای ئەوە لە ١٢ی تشرینی یەکەم بڕیاری سزای لە سێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵوەشایەوە، دیسان سزاکەی بەسەردا سەپێنرایەوە.