بە دیمەن

لە لیڤەرکوزن کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان لە سوریا شەرمەزار کرا

فیدراسیۆنی عەلەوییە دیموکراتیکەکان (فەدا) لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا بە ڕاگەیاندراوێک کۆمەڵکوژیی عەلەوییەکانی لە سوریا شەرمەزار کرد.

لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا کۆمەڵکوژیی سەر عەلەوییەکان لە سوریا شەرمەزارکرا و لە چالاکییەکەدا ڕاگەیاندراوی فەدا خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە گرووپەکانی سەر بە داعش و قاعیدە پاش هاتنەسەر دەسەڵات لە سوریا کۆمەڵکوژی سیستەماتیک دژی عەلەوییەکان ئەنجام دەدەن، پێویستە ڕێگری لەم ڕووداوانە بکرێت.

فەدا بانگەوازی لە هەمووان کرد دژی قڕکردن بوەستنەوە و بەڕوونی پشتیوانی لە کۆمەڵگەی عەلەوی لە سوریا بکەن، بەرخۆدان مەزن بکەن بۆ کۆتاییهێنان بەم قڕکردنە.