هەپەگە: هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەردەوامە

هەپەگە ڕایگەیاند؛ سوپای تورکی داگیرکەر ١٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٩ جار بە هەیلکۆپتەری جەنگی، ٦٩٢ جاریش بە چەکی قورس، تۆپ و تۆپهاوێژ گۆڕەپانەکانی گەریلای بۆردوومان کردووە.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە:

"هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر و دەستوەردانەکانی هێزەکانی گەریلامان بۆ ڕاوەستاندنی هێرشەکان کە لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا کردوونی بەم شێوەیە:

هێرش بە فڕۆکەی جەنگی؛

١١ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید شەریف ٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆرەپانەکانی شاخی زەنگل، دێ‌ڕەشە ٣ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا جارێک؛ بە گشتی ٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون.

١٢ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گۆشین و شەهید شەریف ٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێ‌ڕەشە، شاخی کون، خێرێ، خەلاتا ٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی ٢ جار؛ بە گشتی ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون.

١٢ی ئادار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی جودی، شاخی بەهار ٩ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومان کراون.

هێرشەکان بە چەکی قورس، تۆپ و ئۆپهاوێژ؛

١١ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەخۆدانی لۆلان، بەرێ‌بزنە ٦ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی شاخی زەنگل، کانی سارکێ، زێڤکە، مژێ، سپیندارە، گرگاشە، ئەرگەنە ٦٢ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازێ، سەری مەتینا ٣٦ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ٢٥٦ جار؛ بە گشتی ٣٦٠ جار بە چەکی قورس، تۆپ و تۆپهاوێژ بۆردوومان کراون.

١٢ی ئادار لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سنین، بەرێ‌بزنە، لۆلان ٢٨ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی زەنگل، شاخی کون ٧ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی کانی سارکێ، زێڤکە، شاخی زەنگل، مژێ، سپیندارە، دێ‌ڕەشە، گرگاشە ٦٨ جار، لە هەرێمی مەتینا گۆرەپانەکانی بەرخۆدانی شێلازێ، سەری مەتینا ١٦٤ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، شاخی بەهار ٦٤ جار؛ بە گشتی ٣٣٢ جار بە چەکی قورس، تۆپ و تۆپهاوێژ بۆردوومان کراون.

دەستوەردانی هێزەکانمان لە دژی هێرشەکان؛

١٢ی ئاداری لە کاتژمێر ١٥:٢٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران تێکشکێندرا، کە بۆ چاودێری دانرابوو."