لە ڤیێنا بە گردبووەنەوەیەک کۆمەڵکووژی سەر عەلەوییەکان شەرمەزار کرا
لە ڤیێنای پایتەختی وڵاتی نەمسا بە گردبوونەوەیەک کۆمەڵکووژی سەر عەلەوییەکانی سووریا شەرمەرزار کرا.
لە ڤیێنای پایتەختی وڵاتی نەمسا بە گردبوونەوەیەک کۆمەڵکووژی سەر عەلەوییەکانی سووریا شەرمەرزار کرا.
لە ڤیێنا بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکووژیی عەلەوییەکانی سووریا بەدەستی هەتەشە، گردبوونەوەیەک ڕێکخرا. گردبوونەوەکە لە لایەن ١٠ ڕێکخراوی جەماوەرییەوە ئەنجام درا و بە بەشداری هەزاران کەس لە پێش پەڕلەمانی ئەو وڵاتە گردبوونەوە.
لە لێدوانی گردبوونەوەکەدا بە توندی کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکان شەرمەزار کرا و بانگەوازی لە بەرپرسانی نەمسا کرا کۆمەڵکوژییەکە بخاتە ڕۆژەڤی خۆیەوە. وە بۆ دادگایکردنی بکەرانی کۆمەڵکووژییەکە لە ئاستی دادگای نێونەتەوەییەدا هەنگاو بنێت.
پەڕلەمانتاری پارتی سەوزی ڤیێنا، بێریڤان ئاسڵان کە بەشداری چالاکییەکە بوو، وتی: "کۆمەڵکوژی سەر عەلەوییەکان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە. هیچ گەل و باوەڕێک نابێت بەم شێوەیە کۆمەڵکووژ بکرێت. دژوەستانەوەی ئەم کۆمەڵکووژییە ئەرکی هەمووانە."
لە گردبوونەوەکەدا بە بەردەوامی درووشمەکانی "کۆتایی بە قڕکردنی عەلەوییەکان بهێنن"، "لە بەرانبەر کۆمەڵکووژییەکاندا بێدەنگ نابین" و "بکووژ ئەردۆغان، بکوژ جۆلانی" دەگوترانەوە.
گردبوونەوەکە بە چەپڵەلێدان و وتنەوەی درووشمەکانەوە کۆتای هات.