ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لەگەڵ شاندی ئاکەپە کۆبوونەوە
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی دەربارەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، سەردانی پارتە سیاسییەکانیان کرد و لەگەڵ نوێنەرایەتی ئاکەپە لە پەرلەمان کۆبوونەوە.
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی دەربارەی بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، سەردانی پارتە سیاسییەکانیان کرد و لەگەڵ نوێنەرایەتی ئاکەپە لە پەرلەمان کۆبوونەوە.
ئەنجوومەنی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پاش بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ـی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ ی شوبات، سەردانی ڕێکخستنەکانی ژنانی پارتە سیاسییەکانیان کرد و ئەمڕۆش بەردەوام بوو.
ئەمڕۆش شاندێک پێکهاتبوو لە وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو، پەرلەمانتار ساڵیحە ئایدەنیز، ئەندامی کۆردیناسیۆنی ژنان فاتمە کۆچیگیت، لەلایەن ئۆزلەم زەنگین پێشوازییان لێکرا. شاندەکە لەلایەن ئۆزلەم زەنگین جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکەپە و لەیلا شاهین ئوستا و توگبا ئیشک ئەرجان سەرۆکی باڵی ژنانی ئاکەپە پێشوازییان لێکرا.
خالیدە تورکئۆغلو وردەکاری کۆبوونەوەکانی خستەڕوو، دەربارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ شاندی ژنانی ئاکەپە ڕایگەیاند، بەگشتی بەرهەمدار بووە، شاندی ئاکەپە تیشکیان خستەسەر گرنگی ڕۆڵی چالاکی ژنان لە پەرلەمان و پێشخستنی زمانی ئاشتی و سیاسەت.