بە دیمەن

لە مۆسکۆ سیمینارێکی کولتووری بەڕێوەچوو

لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا پەیوەست بە چاند، میژوو و زمانی کوردی لە لایەن سیاسەتمەدارانی گەنجەوە سیمینارێک بۆ خوێندکارانی قوتابخانەکان ڕێکخرا.

سیمینارەکە لە لایەن ئۆتۆنۆمی فیدراڵی نەتەوە و چاندنی کوردانی ڕووسیاوە ڕێکخرا و ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکاران ئامادەبوون.

هاوسەرۆکی ئۆتۆنۆمی فیدراڵ فەرهاد پاتیڤ دەربارەی سیمینارەکە گوتی: "ماوەی چوار ساڵە دەچینە قوتابخانەکان سیمیناری پەروەردەیی دەدەینەوە. زۆرینەی پەروەردەکانمان لەسەر چاند، مێژوو، زمانی کوردییە. لەگەڵ سیمینارەکاندا دیاری دەدەین بە قوتابییەکان. ئامانجمان لە سیمینارەکان ئاشناکردنی کۆمەڵگەی ڕووسی و تایبەت نەوەی نوێیە بە چاند و زمانی کوردی."

فەهاد پاتیڤ ئاماژەی بەوەدا لەم چالاکییانەیان بەردەوام دەبن چونکە دەرنجامی ئەرێنی هەیە و گوتی: "بەهەزاران گەنجی ڕووسی لە سیمینارەکاندا بەشداربوون. دەتوانین بڵێین وردە وردە گەنجانی ڕووس بە کولتوری و زمانی کوردی ئاشنا دەبن. ئەو دیاریانەی دەیدەین بە خوێندکاران زۆریینەیان گوزارشتن لە کولتوورەکەمان."