فیستیڤاڵی شانۆی ئامەد: بیرێکی کەلتووری
شیلان ئاڵاگۆز ئاماژەی بەوەدا فیستیڤاڵی شانۆی ئامەد فرە زمان و کەلتوورە و گوتی: "فیستیڤاڵەکە ئیدی گۆڕاوە بۆ بیرێکی کەلتووری. ئەمساڵ بە بەهێزییەوە دەچینە سەر سەکۆ."
شیلان ئاڵاگۆز ئاماژەی بەوەدا فیستیڤاڵی شانۆی ئامەد فرە زمان و کەلتوورە و گوتی: "فیستیڤاڵەکە ئیدی گۆڕاوە بۆ بیرێکی کەلتووری. ئەمساڵ بە بەهێزییەوە دەچینە سەر سەکۆ."
١٠هەمین فیستیڤاڵی شانۆی ئامەد بە هاوکاری شانۆکارانی شارەروانی شاری گەورە شار ئامەد و شانۆکارانی شاری ئامەد لە ٢٥ی نیساندا بە دروشمی 'چراکەمان گەش دەبێت' دەست پێ دەکات.
فیستیڤاڵەکە بە نمایشی سەماکردن دەست پێ دەکات و بە گشتیی ١١ شانۆ پێشکەش دەکرێت. لە بەرنامەکەدا شانۆیەک بە ئەرمەنی، ٤ شانۆ بە سۆرانی، ٦ شانۆ بە کورمانجی و ٤ شانۆ بە تورکی هەیە. لە ڕۆژهەڵات و باشووریش بە گروپ بەشداری شانۆکە دەبن.
فیستیڤاڵەکە تاوەکو ٤ی گوڵان بەردەوام دەبێت، بە ناوەڕۆکی فرە کەلتووری و زمانی سەرنج ڕادەکێشێت. فیستیڤاڵی شانۆی ئامەد ١٠ ساڵە پێشکەشی هونەرمەندان دەکرێت.
گروپی شانۆی ئەرمەنیش دەچێتە سەر سەکۆ
لە شەوی دەستپێکی فیستیڤاڵەکەدا بۆ بە بیرهێنانەوەی شانۆکاری کورد باوکی تەیار کە لە ١٨ی کانوونی دووەم لە نزیکی بەنداوی تشرین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بریندار بوو لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لە ١٩ی کانوونی دووەم شەهید بوو، سینەڤزیۆنێک نیشان دەدرێت و نمایشێك بە ناوی 'پالما' پێشکەش دەکرێت.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گروپی شانۆی ئەکادیمی هونەری (سنە) و گروپی شانۆی کارگەی هومان (سەقز) بەشداری فیستیڤاڵەکە دەبن. هەروەها ئەمساڵ بۆ یەکەم جار گروپی شانۆی ئەرمەنی هانگارتز لە فیستیڤاڵەکەدا دەچێتە سەر سەکۆ. گروپە شانۆییەکانی مۆدا ساهنە، ئەستەنبوڵ ئیمپرۆ، ئادەم تیاترۆ و BGST تیاترۆ شانۆنامەکانیان بە زمانی تورکی نمایش دەکەن.
شانۆکاری شاری ئامەد شیلان ئاڵاگۆز ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ ئاستەنگی و سەختییەکان فیستیڤاڵەکە ساڵانێکە بەردەوامە و بانگەوازی لە گەل کرد بەشداری فیستیڤاڵەکە ببن و گوتی: "ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ هەموو ئاستەنگییەکان، سەختییەکاندا فیستیڤاڵمان ئەنجام دەدا. شانۆی کوردییمان گەیاند بە گەل. لەگەڵ کاتدا هەندێک بەرهەمان زیاتر بوو، مەزنتر بووین و هەندێک زیاتر بە هێزتر بووین."
'بە هیواین و بە هێزین'
شیلا ئاڵاگۆز ئاماژەی بەو شانۆگەرییانە کرد نیشان دەدرێن و گوتی: "بە کوردی، سۆرانی، ئەرمەنی و تورکی ١١ شانۆ پێشکەش دەکرێن.
لە فیستیڤاڵەکەدا شانۆگەری 'ڕۆمیۆ و جولێت' پێشکەش دەکرێت. بۆ ئەم فیستیڤاڵە زۆر بە پەرۆش و دڵخۆشین. بەهێزین و بە هیواوە دەچینە سەر سەکۆ.
ئەم ساڵ گەل شانۆی فرە زمان لە هەموو گۆڕەپانێک دەبینن. دەبێت بە فیستیڤاڵی چەندین کەلتوور و زمان. پێکەوە ژیانێکی هاوبەش بەڕێوەدەبەین، ناسینی ئەم کەلتوورانە زۆر گرنگە. هەموو زمان و کەلتوورەکان لەسەر ئەم سەکۆیە بە یەک دەگەن."
'ئامەد پڕ دەبێت لە شانۆ'
شیلان ئاڵاگۆز بانگەوازی لە گەل کرد بەشداری فیستیڤاڵەکە ببن و گوتی: "وەک هەموو جارێک با گەل تەنهامان نەکات، پێکەوە ئەم ڕوناکییە فراوانتر بکەین. دەتوانن بانگهێشتنامە پێشتر وەرگرن و لە هەموو شانۆگەرییەکاندا بەشداربن."